لادانە كاتییەكەی یەكێتی

03/02/2019

دەلیل جەمال

كاتێك لەهەرجێیەك بویسترێت خراپ بوونێك یان ڕێگایەكی   خراپ و تێكچوو ،هەرشتێك چاك بكرێتەوە بەشێوەیەك وەك خۆی یان باشتر لەخۆی  ئەوە پێویستی بەلادانێكی كاتی دیاریكراو هەیە(كاتی دیاریكراوگرنگە وەك پڕۆژەكانی حوكمەت نا كاتی دیاریكراو درێژدەكرێتەوە )

لادان گەرچی لەشاڕێ یان لەڕێگەی ڕاهاتوو لادەدات بەڵام لادان گرنگە بۆ ڕێكخستنەوەو چاككردنەوە

یەكێتی ئێستا پێویستی بە (لادانی كاتی)هەیە گەرچی ئەركی قورس و پڕدژوارییە بەڵام زەروورە .

پێش كۆنگرە یەكێتی پێویستی بە دیالۆگی ڕوون و هەڤاڵانەی ناوخۆی هەیە پاك بوونەوە بەواتای داڕشتنەوەی ئەركو ڕۆڵی ناوخۆیی لەچوارچێوەی میكانزمێكی نوێ 

یەكێتی دروست بەشێكی كێشەكانی پەیوەندی بەشێواوییەوە لە ئسوڵی كاری حزبی یان فوكردن لەپشكۆی مێژوو گێڕانەوەی حیكایەت و داستان و خودی مێژوو بەشێوەی جیا لەڕێگەی كارەكتەری جیاوە هەیە

لادان لەو مێژووە خۆكردوو شەخسیانە زەروورە بۆئەوەی بتوانرێت مێژوویەكی گەورەتر و باڵاتر بۆیەكێتی ببێتە توراس. زەروورە بۆ دوبارە ڕێكخستنەوەو نوسینەوە مێژووی یەكێتی لەبێژنگ بدرێتەوە(بۆئەوەی ئەوەی دەمێنێتەوە ببێتە مێژووی هەموان)

لادانی كاتی زەروورە تا بتوانرێت لەودەرگایانە بدرێت كەدەكرێت لەچوارچێوەی واقع و ڕێز لەڕابردوو نەتوانرابێت لێیان بدرێت كەیەكێتیش لەو سۆنگەوە بووەتە قوربانی

بێدەنگی لەبەرانبەر ئەو مێژوو كاروسیاسەتەی حیساب دەكرێت لەسەر یەكێتی كە هی یەكێتی نییە وەك هێزێكی گەورەی گشتگیر.

لادانی كاتی بۆ دیالۆگی هەڤاڵانە  بۆ قسەكردنێكی بێ ڕوپامایی و عاقڵانە لەچوارچێوەی لۆژیك و خواستی حزبی بۆ ئێستای بەردەوامی پێویستە.

كەزۆرجار نەتوانراوە دیالۆگی هەڤاڵانە بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ .

لادانی كاتی بۆدەست بردن بۆ ئەو بابەتە( زاتی ومەوزوعی)یانەی كە بەشێكی سەرەكین لەهێشتنەوەی یەكێتی لەچوارچێوەی خیتابێكی پەرت و كەمێك سەرئێشەدا ، گەرچی ئەم لادانە پێویستی بەوەیە پەنجەبخرێتە سەر دوگمەی داگیرسانی گڵۆپی سەوز بۆچارەسەر بەڵام بێ سەرئێشە نیە گەر خواست هەبێت بۆچاككردن.

لادانی كاتی بۆ تێپەڕاندنی چاڵ وچۆڵی بەردەم دروشم وواقع بۆ تێپەڕاندنی گردۆڵكەی موزایدەو فرۆشتنەوەی
 
مێژوو هەروەها دەرچوون لەو كۆسپانەی هەن هەڵبەت دەبێت بەباوەڕەوە هەنگاو هەڵگرن

لادان لەنێوان (كات ودووریدا)
بۆئەوەی دووری كەم كەیتەوە پێویستە كات خێراتربكەی، هێشتنەوەی دوریەكان لەنێوان جەمسەرو دنیابینییەكان لە فەزای ناجێگیردا  هەم دوری زیاد دەكات هەم كات درێژ دەبێتەوە یەكێتی پێویستی بەخێرایی كات هەیە تادووریەكان نزیك بكاتەوە لەم حاڵەتەدا دەبێت بۆكاتی  پشت لەهەندێ مەسڵەحەت و هاوڕێیەتی و مێژوو بكەی (هەموو هەنگاوێكی باش قوربانییەكی گەورەی لەپشتە)

چۆن كۆتایی بەلادان دێت؟
وەك ئاماژەم پێدا كاتت خێراكرد دووری كورت دەبێتەوە تاگەشتن بەخاڵی كۆتایی ویەكگرتنی هەردوو دوریەكە (دووری ڕێگەو شاڕێگە ئەزەلییەكە ودووری لادانەكە كەخاڵی یەكگرتنی ئامانجەكەیە)

دواجار كۆتایی بەلادانی كاتی دێت و كاروان دەچێتەوە سەر ڕێگای خۆی ..لەم حاڵەتەدا یەكێتی دەتوانێت بڕیارە قورسەكان بدات و چارەنوسی خۆی لەسەر ڕێگە چاكەكە دیاری بكات تا گەشتن  بەوەش بڕیاری كۆنگرە بدات كۆنگرەش پێویستی بە ئامادەسازی و ڕێگەی كەمتر لەبەرزی و نشێوی هەیە.

 بۆئەوەی ئامانجت لێدیاربێت 
پێویستە یەكێتی بەرزی و نزمییەكان تەخت و پڕكاتەوە بۆئەوەی ئەوسەری ڕێگەو كۆنگرەی لێوە دیاربێت یەكێتی زەروورە دەست بەلادانی كاتی بكات و بەخێرای كات كۆتایی بەولادانەش بهێنێت بۆگەڕانەی شاڕێگە و كەمكردنەوەی دووری نێوان جەمسەرەكان ئەمەش دەبێت ئامانجی یەكێتی گەورەتر سەیربكرێت لەسۆزو خواستی هەڤاڵانەو هاوڕێیانە

یەكێتی  ئەوكات دەتوانێت كۆتایی بە  دروشم بهێنێت لەپێناوی كرداری ئامانجدا .

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی