1
پارتی لیژنه‌كانی پارله‌مانی په‌نجا به په‌نجا له نێوان خۆی و ئه‌وانی تردا دابه‌شكرد ، ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌رده‌می فیفتی فیفتی ، بیانوی زانستی بوون وسانتلیگۆو ئه‌و شتانه له قسه‌ی خاڵی زیاتر نین ، كورسیه‌كانی پارله‌مانی كوردستان ،به‌و هه‌موو ناجۆیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه 111كورسیه ، پارتی و ئه‌وه‌ی له گه‌ڵیدا جوت بووه ده‌كه‌نه 46 كورسی ، 11 كۆتاكه‌ش ده‌ركه 54 و چوار كورسی ده‌مێنێته‌وه ، كه‌چی پارتی و ئه‌وه‌ی جوته له ته‌كیا كه خاوه‌نی 1 كورسیه :
19 پۆستیان بردووه ، 7 سه‌رۆك لیژنه ، 7 جێگر ، 5 بڕیارده‌ر ، به یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵیش به سه‌ر یه‌كه‌وه 19 پۆست براوه 7 سه‌رۆك لیژنه ، 7 جێگر ، 5 بڕیارده‌ر فیفتی فیفتیتان لێدیاره ، به دینتان هه‌موو لیژنه‌كانیش بدرێته ئه‌وانی تر ئاویان رێده‌كات !!.
2
پارتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی هه‌ڵنه‌وه‌شانوه‌ته‌وه ، تا دروستی بكاته‌وه ، ته‌نها سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ماوه‌و ئێستا له بری ئه‌وه به یادی شه‌سته‌كان باره‌گای بارزانیه ، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به هه‌مان تاس و حه‌مامه‌وه دێنێته‌وه گۆڕێ ، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت وانیه كورد وته‌نی با له گوپی بدات ، چیرۆكی هه‌ڵوه‌رینی كورسی هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌دوادادێت .
3
راستی من ئه‌وه ناشارمه‌وه كه پارتی باش ده‌كات زۆرم پێخۆشه‌و كه خراپ ره‌خنه‌ی لێده‌گرم ، ره‌خنه‌ی توندیش ، هه‌ڵبه‌ت به‌باجی ئه‌و ره‌خنانه‌ش ناڕازی نیم ، چونكه "له پاداشتی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه ئاهو هه‌ناسه‌ی گه‌رم " كاتێ مه‌سرور بارزانی باسی جێنه‌هێشتنی رۆژئاوای كوردستانی كرد‌و داوای كرد هاوپه‌یمانان بیپارێزن خه‌نی بووم ، لێ كه له پرسی كه‌ركوكا ئه‌و كا هۆشیاره قسان ده‌كات یه‌ك به خۆ پێده‌خه‌نم ، ئاخر برا ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی له به‌غدایه بووی خێری قونكه جگه‌ره‌یه‌كت بۆ كه‌ركوك نه‌بوو ، ئێستا چت داوه له باسكردنی .
4
رۆژنامه‌نوسێكی تورك له سوید ئه‌حمه‌د دۆنمیز ، به‌ڵگه‌ی سیناریۆكه‌ی كوده‌تاكه‌ی توركیای بڵاوكرده‌وه ، كه ئه‌ردۆغان رێكیخستبوو ، بۆ له شكۆدانی سوپا‌و سوككردنی له به‌رده‌م خه‌ڵكا تا راده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رباز شه‌ق و قامچی هاوڵاتی بخوات ، تۆ بڵێی رۆژێك بێت رۆژنامه‌نوسێك به‌ڵگه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئاشكرا بكات كه تێیدا له بری بای بای سایكس بیكۆ ده‌یان ساڵ گه‌ڕاینه دواوه .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی