‎چی تر روو دەدات لە هەرێم؟

26/04/2019

کوردستان ئەحمەد


‎ئەمە تەنها یەك دوو وشەی مەنتیقی و واقیعییە لەسەر دۆخی ئێستای ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە كورتە فلاشی ٣ساڵی رابردووی رووداوەكانەوە هەڵئێنجراوە لەگەڵ ئەو دۆخەی كە بەاستی ئێستای تێكەوتووە لە رووی ناو خۆیی و نێودەوڵەتیەوە


‎هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی زۆر ناجێگیری سیاسی كۆمەڵایەتی ئابوریی و هەروەها دۆخەكانی تردایە،لەلایەكیتریشەوە ئەمریكا خەریكی كارگەلی قورسە دەربارەی  چەند پرسێكی گرنگ وەك ناوچەدابراوەكان پرسی سوپاو پەیوەندیەكانی هەرێمو ئێران و زۆر شتی تریش


‎دۆخی ناوخۆ هێندەخراپو ئاڵۆزە شەرەكە لەشەری فیكریو دیسپلینكردنی دۆخەكە چوەتە شەری  ئەخلاقی و ئابوریی و تاكەكەسی و هەرەها ناشەرعیی بوون،لەو دۆخەشدا بەهۆی مردنی جەلالتاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و هەروە بەسەرچونی ماوەی مەسعودبارزانی و چەند پرسێكی ترەوە سەریی هەڵداووە


‎هەموو ئەو ناكڵۆكاریانەی ئێستا لە هەرێمی كورداتاندا روودەدەن پەیوەندی راستەوخۆی هەم بە خەڵك و هەم بەپارتی و یەكێتی و گۆران و یەكگرتوو نەوەی نوێ كۆمەڵ وتەنانەت حزبە وردە كۆنەكانیشەوە هەیە

‎هەندێك كێشە كە بەراستی هەموو لایەك قازانجی لێدەكەن  نایانەوێت چارەسەری بكەن و گرفتی زۆر گەورەیان دروستكردووە بۆ بابەتی دۆخی خەڵك و قازانجە بۆ چەند لایەنێك و هەموو حزبەكان بە پێی قەبارەیان و دۆخەكەیان رۆڵیان هەیە

‎وەرزی یەكەم
‎ڕۆڵی پارتی لە كێشەكاندا
‎پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەیی یەكەمی هەڵبژاردنەكان كەوتوەتە كێشەی گەورەوەو سود لە یارییە ناوخۆیەكانی ناوچەی سەوزو ناوچەكانی خۆشی دەبینێت ،لە راستیدا ئەگەرپارتی دەستی راستەوخۆیی نەبێت لە گرفتەگەورەكاندا ئەوا لەپشتەوە بەوردی كاردەكات لەسەر ئەودۆخەو پێی باشە كەبەم شێوەیە دەروات چونكە لە قازانجی ئەودایە  هەرچەندە هەموو شتێكیشی كردووە بۆپاراستن و. خۆشگوزەرانكردنی بەشێكلە خەڵكی ویلایەتی زەرد

‎یانی  پارتی هەمان ئەو سیاسەتەی ئیسرائیل  پەیرەو دەكات كاتێك ئیسرائیل پلانی دارشت بۆ ئەوەی هەموو ئیمپراتۆریەتە بەهێزەكانی ناوچەكە لە ناو بەرێت و بیانكات بە دوژمنی بچوك بچوك و رووبەروویان بوەستێتەوە چونكە دووشمنی بچوكو زۆر كارییگەرییان نییە و دوژمنی بەهێزو گەورە خەتەرە لەسەر گوزەرانی ئەوان

‎پارتیش ئێستا ئاوها دەكات یانی زۆری پێخۆشە كە بەس خۆی براگەورەیەو ئەوانی تر بەهەموویانەوە ئینجا ئەوەنەی پارتی نابن بۆیە ئەم هەموو دوژمنەی كە هەیەتی لە ناوخۆشیاندا دوژمنی یەكن و قەت دژی پارتی یەك ناگرن  یانی ئەگەردژایەتی پارتی و هەریەكێكلەمان  ئەوەندەی دژایەتی  نێوان دوو دووژمنەكەی تر ئاڵۆزترە

‎كارەخراپەكانی پارتی لە دۆخەكەدا
‎یەكەم:پارتی نە دەبوو بەتەنها ریفراندۆم بكات
‎دووەم:نەدەبوو دۆسیەی ئەمنی كەركوك پشگوێ بخا
‎سێیەم: یان واز لە كاریزمای بارزانی بهێنێت یاخود  سیستمی حوكمرانی بگۆرێت
‎چوارەم:كەمەنەتەوەییەكان بە ئەفزەڵتر لە  مانیتر نەزانێ
‎پێنجەم:نێوماڵی ناوچەی  سەوز پەرتەوازەتر نەكا
‎شەشەم. :پەیوەندییەكانی دەرەوە بەنیشتیمانی بكات
‎حەوتەم:لەو سیناتۆرو بازرگانە ئەمریكیانە نەدەبوو نزیك بێت كە بێكەڵكن
‎هەشتەم:هێندە خۆی بەدور نەگرێت لە سلێمانی وگەرمیان و راپەرین و هەڵەبجە
‎نۆتەم:قەڵەم وەڕە دەم برسیەكانی زیاتر هان نەدات
‎دەیەم:چارەسەری كێشەی براگەورە  و كاك نێچیر بكات
‎هەروەها چەندین پرس گەلی دییكە كەوردن بەڵام زۆریش گرنگن لەوانە ناوچەی  سەربازییەكانی هەرێم لە دەستی ئەوانیتر وەرنەگرتوەتەوە لەلایەكیتریش دەبێت هەرچی هەیە بیكات بۆ كەركوك لەلایەكیتریش پرسی  توركیا وپەكەكە چارەسەر بكات

‎دەستور و قانونەكان بەرێتەپەرلەمان و لەوێوە بریار لەسەر چارەنوسی زۆر شتی دیكەش بدات 

‎بەشێكی زۆر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی حكومەت كە لەلای پارتییە لە پرسی پارتییەتییوە وەك پرسی حكومی لێبكات و. مەلەفی نەوت لە ژێر دەستی یەككەسدایە بیخاتە ژێر دەستی گروپێك

‎وەرزیی دووەم
‎ڕۆڵی یەكێتی لە كێشەكاندا
‎یەكێتی لە دوای مردنی مام جەلالەوە توشی كێشەی گەورە بوو لە كاتێكدا ئێستا یەكێتی زۆر پارە سەرفدەكات لە چەندین پرسی گرنگدا بەڵام دۆخی ناوخۆی حزبەكەو هەروەها دۆخی هەرێمە سەوزەنیلی رەنگەكەی بەتەواوەتی  وێران بووە چارەسەر بكات

‎یەكێتی تێوەگلاوە لە دۆسیەی نەوت لەگەڵ ئەمریكا و دۆناڵد ترەمپیش هەرگیز ئەمە قبوڵ ناكات و دەبێت یەكێتی خۆی ببەستێتەوە بە ئەوروپاوە نەوەك  مۆسكۆ و تارانەوە كە بە قازانجی بەرەی دژە ئیسرائیل كاردەكات 

‎كارەخراپەكانی یەكێتی
‎یەكەم:نەبەستنی كۆنگرە لە كاتی خۆیدا
‎دووەم:باڵباڵێنێكی تەواو بێزاركەروو بێتام
‎سێێیەم:میدیایەكی خراپ و قسەكەری زۆری پەرپووت
‎چوارەم:ناقانونی و كاری خراپی چەند بەرپرسێكی باڵا ئەو حزبە
‎پێنجەم:خراپترین پەیوەندی هەیە لەگەڵ گۆران
‎شەشەم:ئیسلامیەكان لەسەر ورگی ئەمان دەژین
‎حەوتەم:خراپی گوزەرانی ئابوری ناوچەی سەوز
‎هەشتەم:نەبونی ئابوری باش بۆ حزب
‎نۆیەم:فەرامۆشكردنی قەزاو ناحیەكان
‎دەیەم:فەرامۆشكردنی جیلی نوێ كەكارەساتێكی گەورەی لێكەوتوەتەوە كەس لە خۆیان ناگرێت
‎یانزەهەم:خراپی كوالیتی رێگەوبانەكان
‎دوانزەهەم:رەوایەتدان بە چەند پرسێكی ناپرس
‎سیانزە:خراپی ناوخۆیی دۆخی یەكێتی
‎چواردە:نەبونی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك 
‎پانزە:زیادبونی ژمارەی دزیو گروپی ترسناك لە نفوسی ئەمنی یەكێتیدا
‎شانزە:نەبونی میدیایەكی باش  

‎ئێستاش یەكێتی بەرپرسی سەرەكی هەموو ئەو دۆسیانەیە كە لە سنوری سەوزدا روو دەدەن  

‎رەنگە خەڵك هەڵەبێت بەڵام بۆ ئەبێ خەڵك گومانی هەبێت لەسەر هێزە ئەمنیەكان كاتێك چەندین گروپی تیرۆرو ئاژاوەگێر دەستگیر دەكرێت 

‎قەڵەمرەوی ناقەڵەم بەدەستكانی یەكێتی زۆر خران و. لەخۆرادەنوسن و. شتێك نانوسن كە شیاوی نوسین و. بیستن. بێت لەلایەكیتریش میدیایەكی پەرپوتو بەربڵاو فاشیل و بێبنەمای هەیە كە هیچ مانایەكی نییە

‎ئێستا دۆخی یەكێتی هێندە خراپە هیچ كەس نازانێ كێ بەرپرسە لەو حزبەدا و. لەلایەكیتریشەوە ئەوەبوەتە هۆی ئەوەی سلێمانیپرببێت لە بەرپرس و حاكم وژیانی خەڵكیش ئەوەنە خراپ بێت

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی