ناوچەكە بەرەو شەرێكی نوێ دەچێت

30/04/2019

رێبین عومەر

ئێمە لەو نەتەوانەی جیهانین كە قەدەر بڕیار لەسەر ئێمە دەداو كەمترین راوێژ بەدۆخمان دەكرێ و بریار لەسەر ئایندەمان بە ساكاری دەدرێت، ترمپ كە سەرۆكی ئەمریكایە و بەردەوام لێدوان و تویت بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەگۆڕانكاری دەكات لە رۆژهەڵاتی ناوین ئەوەی بەڕوونی ووت كە كورد جەنگاوەرێكی ئازایە ، ئەوەی ووت كە ئێمە پۆلیسی رۆژهەڵاتی ناوەراست نین ئەوەی ووت كە هێز بكشێنێتەوە.

 ئەوەی ووت كە لەشەو رۆژێكدا ئاڵووێردەكات و شتێك نییە بەناوی سیاسەتی جێگیر، دۆخی ناوچەكە كە ئێمەی تێداین زۆر بەڕوونی پێمان دەڵێت كە جەنگێك لەسەروبەندی ژان گرتندایە جەنگێك كە رەش و سپیش وەك جەنگەكانی تر بەیەكەوە دەسوتێنێت، جموجۆڵی سەربازی و هەڕەشە و گوڕەشەی گەرم و ساردی سیستمی جیهانی سات بەسات زیاد دەبێت ئەمریكاو ئێران خەریكی یەكلایكردنەوەی ئەو شەڕەن كە چل ساڵە لەنێوانیان هەڵگیرساوە و چل ساڵە یەك رەت دەكەنەوە، ئێمە لەناو ئەو هاوكێشە ئاڵۆزەداین لەناو قوڵای ململانێ و كێشمەكێشە خوێناوییەكان وەستاوین، ترافیكی دیپلۆماتی هەرێمی و جیهان بەڕوومان سەوز بوون ئەو وەفدانەی كە دێنە ئەم هەرێمە زۆربەیان خەمی ئەو قۆنتەراتەیان كە لەجەنگدا پێیان دەدرێت، دەمەوێت لە رێگەی ئەم نوسینەوە ئاماژەوە بەوە بكەم كە جەنگێك بە دوو ئاراستە ئێخەمان دەگرێت یەكەم جەنگی سیستمی ئەمریكایو سیستمی مەزهەبی شیعی بە رێبەری ئێران، كە ئەمریكا مەبەستییەتی كۆتایی بە سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت، عێراق نموونەیەكی زیندووە بۆ ئەوەی ئەو سیناریۆییە بەسەر ئێران بهێنرێت، جەنگێكیتر دابەش بوونی بەرداشی سیاسی و بەرژەوەندی ناوخۆییە، ئەم حكومەتە تازەییەی كە دروست دەبێت جیاوازییەكان زەقتر دەكاتەوە چونكە بەرەهای حكومەتێكی ئەمنییەو جیاوازی لە نێوان دوو هەژموون بەباشی دەردەخات.

 تێكەڵ بە بگرەوبەردە هەرێمییەكان دەبێو بەناچاری ئەو شەڕەی توركیا گەرەكیەتی لە قەندیل ئەنجامیبدات هاوكاری ئەو شەڕە قێزەونە دەبێت.

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە