علی عەونی نییەتی پارتی دركاند

02/05/2019

دەلیل جەمال

ڕێككەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان هەرزوو كاردانەوەی سلبی لێكەوتەوە ،چ لەناو ڕای گشتی و چ لەناو ڕای زۆریانەی دڵخوازانی گۆڕان .

ئەمە جگەلە یەكێتی ئامانج و مەبەستی بوو پارتی بهێنێتە ژێر باری داواو مەرجەكانی ، ئەوەی یارییەكەی لە یەكێتی تێكدا ڕێككەوتنە پێشوەخت و زوو بەزووەكەی پارتی و گۆڕان بوو، تاقۆناغێك پارتی توانی یەكێتی توشی شپرزی و دڵە ڕاوكێ بكات بەتایبەت كۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ یەكێتی لەڕاستیدا یەكێتی هەم دەترسا و هەمیش بێمنەت بوو لەپێكهێنانی حوكمەت ترسەكەی لە دووبارە بوونەوەی سیناریۆی كابینەی ۸و بێمنەتیەكەشی بوونی دەسەڵات و هێزو گەڕانەوەی یەكێتی بۆ هێزی یەكەمی قەڵەمڕەوییەكەی و سەركەوتنی لە بەدەست هێنانی سەرۆككۆمار 

خاڵێكی دیكەی گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتان و دۆستەكانی كە بەهۆی ڕیفراندەمەوە تێكچووبوو ، سەرۆككۆمار توانی پەیوەندییەكان بۆیەكێتی ئاسایی بكاتەوە لەجاران باشتر.

دوای چاوپێكەوتنەكەی كاك علی عەونی لە كەناڵی ئاسمانی كوردستان۲٤ ڕاستییەكی ڕونی دركاند(ئێمە واتە پارتی ناچار بووین لەگەڵ گۆڕان ڕێكبكەوین) ئەم قسەیەی ئەندامی سەركردایەتی پارتی  تەواوی پەیام و قسەكانی گۆڕانی پێچەوانەكردەوە كە ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتی دەبەستەوە بەزەرورەت و پرسی چاكسازی و  مەمنون بوونی پارتی ، 

كاك علی عەونی دركاندی گەر یەكێتی بهاتایەتە ژێربار ئەوا لەگەڵ یەكێتی ڕێكدەكەوتن وەك خۆی وتی (زانیمان یەكێتی داواو مەرجی زۆرەو ڕێككەوتن لەگەڵی ئاسان نییە، بۆیە ناچاربووین لەگەڵ گۆڕان ڕێكبكەوین  ئێستاش نەچووەبچێ لەگەڵ یەكێتی ڕێك دەكەوین)

ئەوكات وئێستاش ڕای گشتی بەوئاراستەبوو گۆڕان ناتوانێت لەگەڵ پارتی چاكسازی بكات و پارتیش مەبەستی نییە گۆڕان هاوڕێی تاسەری بێت و ئامادەش نییە بیكاتە بەدیلی یەكێتی هەربۆخۆی دەزانێت یەكێتی بەدیلی بۆ دروست نابێت بەتایبەت ئێستا وەك ڕابردوونیە  ،دوای واژۆكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی و دواجار كۆبوونەوەو ڕێكەوتنی سێ قۆڵی هاوكێشەی ڕوئیاو بەركەوتەكانی كابینەی ۹ئەگەری گۆڕانكاریان زۆرە .

ئەگەر قسەكانی علی عونی وەربگرین و حساب بن لەسەر پارتی پێناچێت نییەتی پارتی لەگەڵ گۆڕان باش بێت و وەك خۆی تاكۆتایی بمێنێتەوەو گۆڕان ناتوانێت لەگەڵ ئەم هاوبەشەی لەكابینەی۹ زیاتر بڕوات و بمێنێتەوە و هەربۆخۆی سیناریۆی پارتیش ئامادەیە بۆ پاساوی ئەو دۆخە.

دەلیل جەمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی