چەند سه‌رنجێک لەسەر رێکەوتنی گۆڕان و پارتی... پارتی و یەکێتی

05/05/2019

بەختیار کاکەیى

گۆڕان و پارتی

ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان پێیوابێت پارتی لە ماوەی شەش مانگدا پرۆسەی چاکسازی ئەنجامدەداو داوای گۆڕان بۆ بشداری لەحوکمەت جێ بەجێ دەکات ئەمە زۆر دوورە لە دونیا بینینی سیاسەتەوە لەگەڵ هیج عەقڵ و مەنتیقێکدا ناگونجێت، چونکە چەندین مووچەخۆری بندیواری خۆی نابریت لەبەرئەوەی هەموومان دەزانین شەش مانگی ئایندە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزکاکانەو پارتی ئامادە نیە کاری لەو شێوە بکات و لایەنگرانی لەخۆی زویر بکات.

دەربارەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بەتایبەت هێزەکانی حەفتاو هەشتا

ئیمڕۆ پێش ئەوەی پارتی سەردانی یەکێتی بکات ڕێکەوتنی لەگەڵ ئیمزا بکات لەدەرگای گۆڕانیدا، ئەمەش مەرجی یەکێتی بوو بۆ پارتی تا گۆڕان قایل بکات جێگیری هەرێم بۆ سەربازی بدرێتە یەکێتی و لەگەڵ ئەمەشدا کەڕازی بوو بەم داوایە دەبێت گۆڕان فشاریش نەکات بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەفتاو هەشتا. هەربۆیە کۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی درێژەی کێشاو گۆڕانیش رازی بوو بەو داوایانە.

 باشترین بەڵگەش بۆ ئەم قسە مەدح کردنی محمود مەحمەد وتەبێژی پارتی بوو بۆ گۆڕان کە ووتی گۆڕان لەپێناو بەرژەوەندی میلەت ڕازی بوو ئەو پۆستە بدرێتە یەکێتی. هەرچەند لەبەرانبەر ئەمەدا گۆڕان داوای کردووە بشداری بەکۆمەڵی ئیسلامی بکرێت پێدەجێت پارتی نەرمیەک بۆ کۆمەڵ بنوێنیت چونکە وتەبێژەکەی پارتی ووتی ئێمە وتومانە بە کۆمەڵ بشداری دەکەن لەحوکمە؟؟ ئەوان وڵامیان نەبووە ئێمە هەموومان دەزانین ئەم قسە ئەسلێ نیە چونکە مامۆستا عەلی باپیر وتی بەس پارتی سلام و علێکم بکات ئێمەش وڵامان دەبێت.

یەکێتی و پارتی


ڕێکەوتنی ئەم دوانە هیج جێگەی دلخۆشی نیە چونکە لەمانکێدا چوار ڕێکەوتن واژۆ دەکەن و دوای خیانەت لەیەک دەکەن هیج کامیان ڕێز لەئیمزای خۆیان ناگرن...یەکێتی دەڵێت ئێمە لەم کابینە بژداری شراکەتی ڕاستەقینەمان پێکرا پارتیش دەڵێت کوردستانی بەهێز دادەمەزرێنن کەواتە ئەم دوو دەستەواژە وادەکات خەڵکی دەڤەری سەوزو نیلی داوای خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بکات ئەوە بەسەرچوو یەکێتی بلێت ئێمە هیج بەرپرس نین و پارتیش بلێت دەستەڵاتی دانانی بەڕێوەبەرێکمان لەو سنوورە نیە.

یەکێتی و پارتی لەڕووی سەربازیەوە هێزەکانیان بەم شێوەیە دەبێت هێزەکانی هەشتاو زێرەڤانی لەژێردەستی سەرۆکی هەرێم دەبن کە پارتیە.

هێزەکانی حەفتاو بەرگری فریاکەوتن لەژێر دەستی جێگیری سەرۆکی هەرێم دەبن کە یەکێتیە.

 

بەختیار کاکەیى

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی