سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی ژوره تاریكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی به ریز( عادل عبدالمهدی ) له به‌غداد كه‌چی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌موو مانگێك دوا ده‌كه‌وێت , له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌لێنانه‌ی كه ئه‌درێت بۆ پێدانی مووچه له كاتی خۆی به‌ڵام هیچ مانگێك به‌ڵینه‌كه له كاتی خۆی نابرێته سه‌ر , ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به به‌رده‌وامی خه‌ریكی سه‌رقاڵ كردنی خه‌ڵكن به كێشه‌ی جیا جیاوه , وه‌ك رێككه‌وتنی حیزبه‌كان له‌سه‌ر پشك و به‌شی هه‌ر یه‌كیان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانیان له ده‌سه‌لاتدا كه له راستی دا خۆیان پێش هه‌ڵبژاردن رێك كه‌وتوون و كۆتاییان به به‌شكردنی پۆست و پاره هێناوه ئه‌مه‌ی ئه‌كرێت ئێستا ته‌نها سینارێویه‌كی دارێژراوه بۆ چه‌واشه‌كردن و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی ,سه‌رده‌مێك به كێشه‌ی په‌رله‌مان گه‌ر به ووردی له رابردووی په‌رله‌مان بروانیت ده‌بینیت حیزبه‌كان خۆیان هیچ به‌هایه‌كیان بۆ كاری په‌رله‌مان نه‌هێشتووه هه‌رچی رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه له مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كان ده‌كرێت په‌رله‌مان به‌س مۆری ده‌كا ,سه‌رده‌مێك به كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه جگه له سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردوستان هیچی تر نی یه هه‌ڵه‌به‌ته ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك پۆست و پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره گه‌وره بۆ حیزبه‌كانی دی ,میلله‌ت سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به بروانامه‌و بێ بروانامه‌ی له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵه حوكمی ئه‌م ووڵاته ده‌كه‌ن كوا بروانامه‌كانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بروانامه‌شیان هه‌بووبێ هه‌ر به ویستی حیزبه‌كه‌یان و به خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كاریان كردووه , ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵێك بابه‌تی لاوه‌كی رۆژانه كه خه‌ڵكیان پێوه ماندوو كردووه , هه‌موو ئه‌مانه له پای چی , ئایا خه‌ڵك ئه‌وه‌ی پرسیوه ئه‌م هه‌موو بێنه‌و بالۆره‌یه بۆ چی یه له پێناو چیدایه ؟
جاران بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌رنامه‌یكی هه‌بوو به‌رنامه‌ی ژماره‌كان به به‌رده‌وامی داتا‌و دوكیومینتی پێشكه‌شی هاولاتیان ده‌كرد سه‌باره‌ت به داهات و خه‌رجی و پاره‌ی نه‌وت و پاره‌ی خاڵه گومرگی یه‌كان , ئێستا نه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌كانیان نه‌ماوه بگره ئه‌ندام په‌ر‌له‌مانه‌كانیان له به‌غداده‌وه دڵنیای ده‌ده‌نه هاولاتیان كه مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاری یه‌ك بده‌ن به خه‌ڵك و هیچ داتایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێم و بوودجه‌و و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران .
له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی شه‌رقیه نیوز وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت پاره‌ی چوار مانگی موچه‌مان ناردووه بۆ هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن هه‌بووه له نێوان به‌غداد و هه‌رێم كه رۆژانه بری 250 دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌غداد به به‌رده‌وامی پاره‌ی ناردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بره نه‌وته راده‌ست نه‌كراوه به سۆمۆ و رێككه‌وتنه‌كه جێ به جێ نه‌كراوه , ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی سامناكه بۆ وونكردنی وورده‌كای گه‌یشتن و سه‌رف كردنی ئه‌و پاره‌یه , ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ره‌نگه داهاتی خاڵه سنوری یه‌كان تا ئێستا را ده‌ستی به‌غداد نه‌كرابێـت , ئه‌م بابه‌ته یاری كردنێكی ترسناكه نه‌ك به ته‌نها به قوتی خه‌ڵك به‌ڵكو به داهاتوی هه‌رێمی كوردوسانیشه‌وه هه‌م له روی ئابوری هه‌م له رووی و سیاسیشه‌وه , كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا كه‌س نه‌ماوه بڵێ كوا ئه‌و پاره‌یه كه‌س نی یه ژماره‌و داتا بداته خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی دوێنێ هات و هاواری شه‌فافیه‌تیان بوو ئێستا خۆیان خه‌ریكی دیزه به ده‌رخۆنه‌ی بابه‌ته‌كانن , كاتێك په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غداد دڵنیایی ده‌ده‌نه خه‌ڵكی كوردوستان كه به پێ پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ به‌غداد ناتوانێ ئه‌و بره پاره‌یه ببرێت كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دانراوه , پێده‌چێت خۆیان ئه‌وه‌یان له یادكردبێت كه پرۆژه یاسایی بودجه ته‌نها بۆ سالێكه به دڵنیایی ساڵی داهاتوو هیچ كام له كوتله عه‌ره‌بی یه‌كان رازی نابن به‌مشێوه رێككه‌وتنه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان خۆیان ئاماده‌كردووه كه مه‌رجی قورس وتوند بۆ كورد دابینین له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهتوو , ئه‌ی باشه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم پاره به كاشی له به‌غداد وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر داهاتی خاڵه گومرگی یه‌كان ته‌سلیم نه‌كات و رۆژانه‌ش نه‌وت بفرۆشێ بێ ئه‌وه‌ی به‌رمیلێك بداته به‌غداد مووچه به‌مشێوه‌یه دابه‌ش ده‌كات , ئه‌ی ده‌بێت ساڵی داهاتوو حكومه‌ت به چه‌ند مانگ مووچه‌یه‌ك بدات . ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌كرێت به پێ ی قسه‌ی وه‌زیری دارایی عیراق بێت جگه له یاریكردن به قووتی خه‌ڵكه‌وه هیچی تر نی یه .ئێستا فه‌رموون با ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كه ده‌ڵێن ئێمه كار بۆ شه‌فافیه‌ت و پاراستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین له به‌غداد با پێمان بڵێن ئه‌و پاره‌ی 4 چوار مانگه‌ی به‌غداد ناردویه‌تی كوا و له كوێدا سه‌رف كراوه ؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی