ئایا ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ئەگەرێکی نزیکە؟

14/05/2019

هێرش عبدالرەحمان

ئایا ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ئەگەرێکی نزیکە؟


وەرگرتنی چەند زانیاریک لە گۆلدنبێرگ کە سێ ساڵ لەدێسکی ئێران لەپنتاگۆن کاری کردوە گرنگە ئێوەش راستیەکە بزانن.

1. پێویستە میدیا بەشێوەیەکی بەرپرسانە زانیاری لەبارەی ناردنی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ رۆژهەلاتی ناوەڕاست بڵاوبکاتەوە. تکایە گواستنەوەی ئەو هەمو هەواڵە زۆرو بێ بنەمایە لەبارەی ئەگەر جەنگی ئێران-ئەمریکا راگرن، ئەوەندە ئەگەری رودانی جەنگ بەئەگەرێکی بەهێز لەقەڵەم مەدەن، چونکە ئەوە ئەو بابەتەیە کە دژە ئێرانییەکانی کۆشکی سپی و دەرەوەی کۆشکی سپی دەیانەوێت. پێموایە ئەم جۆرە لە رەوانەکردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی هاوکێشەیەکی ئەوەندە گەورە نیە.

2. ئایا تەنها موشەکێکی پاتریۆت ئەوە دەهێنێت سەردێڕێکی نیۆرک تایمز داگیربکات؟ ئەمە لەکاتێکدا چەند مانگێک لەمەوبەر ئەمریکا چوار دانەی لەو ناوچەیە کشاندۆتەوە.

3. ئەو کەشتییە فرۆکە هەلگرەی کە هەفتەی رابردو ئەو هەڵایەی لەسەر نرایەوە پێشتر بڕیاردرابو کە رەوانەی ئەو شوێنە بکرێت.

4. کەواتە چی رودەدات لەئێستادا ؟ کەسێک بڕیاریداوە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش روی میدیاکان بکاتە ئەمجۆرە لە ناردنی کەلوپەلی سەربازی بۆ کەنداو تا ببێتە هەڵایەکی گەورە و فشارێک بێت بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران

5. پێدەچێت زانیاری هەوالگری هەبێت ئێران بەجۆرێک لەجۆرەکان مەترسی بۆ سەربازانی ئەمریکا لەناوچەکە دروستدەکات، پێدەچێت ئەوەش ئەوە نەبێت کە پنتاگۆن دەیەوێت.

6. پێدەچێت پنتاگۆنیش بۆ دروستکردنی فشار ئەم هەنگاوانە بنێت تا ئێران ناچاربکات بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەوەش ئەوەیە کە ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت.

7. ئەکرێت ئەم جوڵە سەربازییانە بۆ ئەوەش بێت کە قەیرانێک دروستبکەن، ئەوەش ئەوەیە کە بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا دەیەوێت

8. بەڵام پێویستە میدیا بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکات، ئەکرێ ئەو میدیایانە تەنها سەیری بابەتە رۆژنامەوانییەکان نەکەن، بەڵکو سەیری رەوتی روداوەکانی ناوچەکە بکەن.

9. ئێستا لەو قۆناغەداین کە قۆناغی گەشەکردنی ئاڵۆزییەکان و ئەو هەڵا میدیاییە گەورەیە کە دەربارەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە دروستکراوە، ئەو کەشتییە شتێکی چاوەڕوانکراو بو لەناوچەکەدا، موشەکێکی پاتریۆت یان چەند فڕۆکەیەکی ( بی 52) هەرئەوەندەیە.

10. ئەم دۆخەی ئێستا دەگوزەرێت هێشتا ناگاتە ئەو دۆخەی کە دوو ساڵ بەرلەئێستا لەکاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی روبەروبونەوەی داعش دەستمان پێکرد، کە تێیدا کەلوپەلی سەربازی رەوانەی ئاسیاو ئەوروپا کران.

11. خاڵێکی دیکەی بابەتەکەم ئەوەیە کە ئێرانییەکان دەیانەوێت ئەگەری هەڵمەتێکی سەربازی سنوردار بوروژێنێت کە لەلایەن ئەمریکاوە دەکرێتە سەری، ئەوەش بەتەواوەتی نەگونجاوە لەگەڵ ئەوەی ئێرانییەکان ئەمڕۆ دەیکەن، یان لەماوەی چەند ساڵی رابردودا کردویانە.

12. ئێرانییەکان جێگرەوە و هێزی سێبەر بەکاردەهێنن کە ئینکاری لێدەکەن و بەموتڵەقی دەیانەوێت کاریگەری و هەژمونی خۆیان لەناوچەکە زیاتر بکەن، دەیانەوێت لەڕێگای هێزە سێبەرەکانیانەوە هێرشبکەنە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی یو خۆشی لەربەروبونەوەی راستەوخۆی ئەمریکا بپارێزێت کە دڵنیاییە تێیدا دەدۆڕێت.

13. ئەگەر ئەشتەوێت ئەو جۆرە رەفتارە راگریت، ئەوا رێگا کاریگەرەکە ئەوەنیە خۆت مشەوش بکەیت و دونیایەک چەکی کۆن و کەرەستەی تەقلیدی لەخۆت کۆبکەیتەوە.

14. ئەوەش بۆ باشتر روبەروبونەوەی هەڕەشە نائاساییەکان و هەنگاوە شەڕانگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئەتوانی وردتر دەربارەی ئەم بابەتە بخوێنیتەوە .

15. لەبەرئەوە خاڵی گرنگی زانیاری بۆ رۆژنامەنوسان ئەوەیە کە سەیری واقیعی بابەتەکە بکەن نەک هەڵای راگەیاندن، هەولبدەن دەستان بەزانیارییە هەواڵگرییەکان بگات، بەتایبەتی لەبارەی پاڵنەرەکان و ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەوەش بەوپەڕی گومان و ئاگاهییەوە بکەن. مەبنە ئامرازێک بۆ خۆشکردنی ئاگری شەڕ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی