به وردبونه‌وه له پێشهاته‌كانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایى به روون و ئاشكرا و به‌بێ هیچ گومانێك ده‌بینین خه‌مى درۆینه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و ناوچه دابڕێنراوه‌كان كراوه‌ته به‌هانه‌و پاسا و بۆ كوردایه‌تى، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى نێو هه‌رێمى كوردستان، له‌و شوێنانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمانڕه‌وان هیچ شتێكیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ هه‌ڵچنینى ئومێد له‌سه‌ر كورد بوون و نیشتمانسازى كه‌چى له‌لایه‌كى تره‌وه ده‌وه‌ن به ئاش له‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئه‌كه‌ن؛ كه هه‌ر خۆیان موسه‌بیبى له ده‌ستدان و دروست كردنى ئالۆزى و بارگرژیه‌كانى بوون كاتێك كه‌وته ژێر قه‌له‌مڕه‌ویان.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى هه‌ڵس و كه‌وته‌كانى پارتى بكه‌ین ده‌بینین به‌و ریفراندۆمه‌ى ئه‌نجامیدا ناوچه‌كانى به‌خشیه‌وه به حه‌شدى شه‌عبى، ئێستاش ده‌یه‌وێ به گوشارى میدیایى و دروست كردنى دۆخێكى پۆپۆلیستى وه‌ریانبگرێته‌وه، بێ دوودڵیش ئه‌م كاره‌ى ده‌چێته چوارچێوه‌ى به شه‌یتانكردنى به‌رانبه‌ره‌كه‌ى، چونكه ئه‌م حزبه له به‌غدا له‌هه‌موو كه‌س عێراقى تره‌و له كوردستانیش خه‌ریكى به دێوكردنى عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تى. ئه‌وانه‌ى ئێستا فرمێسك بۆ كه‌ركوك ئه‌ڕێژن، هه‌ر ئه‌وانه بوون زۆرتریان وتاریان بۆ پشتیوانیكردنى ریفراندۆمه‌كه‌ى بارزانى نووسى. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌ره‌نجیشه، یاسا ناس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانى جێگاى ئومێدیش (لاى خه‌ڵكه دلساف و عه‌وام) كه‌وتونه‌ته قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ته‌عریب و ته‌هجیر به‌وه‌ى ئه‌م پرۆسه ئالۆزه‌ى دروست كراوه بیانه‌وێ ڕاى گشتى وا تێبگه‌یه‌نن به عه‌ساكه‌ى مو‌سا و به شه‌وورۆژێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؛ خۆ ئه‌گه‌ریش ئه‌م چاره‌سه‌ره نه‌كرا ئه‌وا به‌غدا تاوانباره، به‌ده‌ر له‌وه‌ى حساب بۆ ئه‌وه بكرێت هه‌ندێ كات له ژێره‌وه‌و به نهێنى و هه‌ندێ جاریش ئاشكرا كار بۆ ئالۆزكردنى كێشه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێ ده‌سته چه‌وره‌كه‌ى موسه‌بیبى یه‌كه‌م به‌سه‌رى خه‌ڵكى تردا بهێنن. هه‌ر له‌م پرسه‌دا یه‌كێتیش هیچ له‌وان باشتر نیه؛ به‌وه‌ى هێشتا فۆبیاى ده‌سه‌ڵاتى پارتى به‌رینه‌داون و له په‌راوێزى ماڵه‌كه‌ى پارتیدا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
پرسى سه‌رگه‌ڕان و سه‌ره‌رۆییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له دیدگا‌و بۆچون و بانگه‌شه‌ى پارتیه‌وه زۆر گه‌وره‌تره له هه‌بوونى هێزى توركیا و په‌لاماردان و داگیركاریه‌كانى ئه‌نقه‌ره، ئه‌وان فرمێسك بۆ سه‌رگه‌ڕان ده‌ڕێژن پیلانیش بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تر داده‌ڕێژن بۆ شكاندنى به‌رانبه‌ركه‌یان، ئه‌وان هه‌رگیز سڵیان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كام رێگه ته‌حریمكراو و بێزراوه له ره‌وشته به‌رزه‌كانى كوردایه‌تى بۆ شكاندنى به‌رانبه‌ركه‌یان بیگرنه به‌ر.
ئه‌م چه‌واشه‌كاریه له مێژه به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێ، به‌لادارێبردن و سه‌رلێشێوان یه‌كێكه له‌و به‌رنامه ستراتیژیانه‌ى پارتى گرتویه‌تیه به‌ر، سه‌ركه‌وتنیشى له‌م رێكارانه‌دا هه‌مووى بۆ زیره‌كى و بیر تیژى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان ناگه‌ڕێته‌وه، زۆر هۆكارى تر هه‌ن یارمه‌تیده‌رن، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى سامانى وڵات و به‌كارهێنانى له‌و جۆره پرۆژانه‌دا، ئه‌نجامدانى سه‌فقه‌ى گوماناوى (له ئه‌نجامدانى ئه‌و سه‌فقانه‌دا بێ وێنه سه‌ركه‌وتو بوه له روكه‌شدا)، بێ ئیراده‌كردنى حزبه‌كانى به‌رانبه‌ر به شێوه‌یه‌ك خۆى فه‌رمان به‌ده‌سته له چۆنیه‌تى به‌رێوه‌بردنى هه‌رێم، ته‌فروتونا كردنى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به جۆره‌ها شێواز و هه‌لا هه‌لا كردنیان، شاڵاوێكى راگه‌یاندن له كه‌ناڵه زه‌به‌لاحه پاره‌داكرداوه‌كانه‌وه به‌نه‌وت و ئاراسته كردنى شه‌قام به‌و جۆره‌ى ده‌روونى خه‌ڵك تێده‌شكێ.. و زۆر هۆكارى تریش.
ئه‌گه‌رچى ئه‌م راستیانه ره‌نگه سى ساڵێكى تر ببنه به‌ڵگه‌و له توێژنه‌وه مێژوویه‌كاندا ده‌ربكه‌ون، به‌ڵگه‌ى ئه‌و جۆره كه‌تنانه‌ى له مێژووى كوردا ئه‌نجامدراوه ئێجگار زۆرن، داخه‌كه له‌وه‌دایه نه‌ك ئاشكرا بوونى به‌ڵگه‌نامه، به‌زیندویى و له‌به‌رچاو و به‌ئاشكرا زۆر كاره‌سات ئه‌نجامدران، هه‌ر بێ ده‌نگى و بێ هه‌ڵوێستى هه‌ڵبژێدرا، بۆیه ئێستا سڵ له هیچ ناكرێته‌وه‌و به چركه‌یه‌ك كه‌تنى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌قه‌ش له هیچ به‌ردێكه‌وه نایه‌ت.
د.حلمى ره‌سول ره‌زا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی