به‌ر له هه‌ر شت، من یه‌كێك بوومه له‌وانه‌ى چ له سه‌رده‌مى سه‌رۆك پارله‌مانیدا چ ئه‌و كاته‌ى سته‌مى لێكراو رێى لێ‌گیرا پشتیوانى بوومه‌و پێموابووه سته‌مى ده‌رهه‌ق ده‌كرێت ، له سه‌رده‌مى سه‌رۆك پارله‌مانیشدا زۆرترین كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌ركوكم بۆ ده‌ناردو ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نه‌كانى ریازو عه‌باسیه‌و سلێمان به‌گ و خه‌ڵكى تریش كه سه‌ر به ته‌نه‌وه گه‌لى دیكه‌ن ئاماده‌بوون بچن له هه‌ولێر سه‌ردانى بكه‌ن ، من له دڵه‌وه ده‌مویست سه‌ركه‌وتووبێت ، ئه‌وه‌ش وه‌ك گه‌نجێك ، خوێنه‌وارێك و كوڕى خانه‌واده‌یه‌كى مامناوه‌ندى ئه‌م نیشتمانه، كه مامۆستاى زانكۆش بوو هه‌ر لاى من رێز‌و حورمه‌تى خۆى هه‌بوو.
یانى دكتۆر یوسف ، مامۆستاى زانكۆ ، سه‌رۆكى پارله‌مان ، به‌رپرسى ژورى گۆڕان و ئه‌ندامى جیڤات واته سه‌ركردایه‌تى ، له به‌شى یه‌كه‌مى وتاره‌كه‌یدا كه ناونیشانه‌كه‌ى به مه‌به‌ست وشه‌ى "په‌لامار" دانراوه ، له كاتێكا ده‌كرا نه ئه‌و مه‌به‌سته خراپه‌و نه‌ئه‌و ناونیشانه‌ش با ، به دیدى دكتۆر په‌لامار به ماناى به سه‌گ كردنى ئه‌وانه ى كه ره‌خنه‌و سه‌رنج و هه‌ندێجاریش ناهه‌قیان هه‌یه به‌رانبه‌رى ، كه بڕوام وایه ئه‌گه‌ر دكتۆر یوسف سه‌رۆكى پارله‌مان نه‌بوایه كه‌س ناوى ناهێناو به قه‌ولى خۆى په‌لامار نادرا ، باشه سه‌گ ئاژه‌ڵێكى ماڵى به وه‌فاو پاسه‌وانێكى دڵسۆزى مرۆڤه ، بۆ به ئامانجى سوكایه‌تى به هاو خه‌بات و هاوڕێبازه‌كانى دوێنێى دێت بێ ناوهێنانى ئاژه‌ڵه‌كه " په‌لامار " ده‌نووسێت ، كورد ده‌ڵی سه‌گ په‌لامارى داوه ، وه‌ك سه‌گ په‌لاماریان دام ، هتد .
به سه‌گ كردن به ئامانجى سوكایه‌تى كارێكى خراپ و ناشرینه ، خۆ گه‌ر به ئامانجى سوكایه‌تى نه‌با بۆ نمونه بیوتبا "هاوڕێكانمان وه‌فادارى سه‌گیان له ده‌ستداوه به‌رانبه‌رمان" ئه‌و ده‌م ئامانجه‌كه شتێكى تر ده‌بوو .
من به منداڵى له سه‌گ ده‌ترسام ، لێ دواتر سه‌گم لاخۆشه‌ویست بوو له به‌ر وه‌فاو هه‌ندێك رووداو كه له باره‌یه‌وه بیستومه له كاتى خۆیدا ئه‌و چیرۆكانه‌مان هه‌ندێكى گێڕاوه‌ته‌وه و هى دیكه‌ش هه‌یه و كاتى دێت .
دكتۆر گشتاندنێك بۆ ئه‌وانه ده‌كاته كه به شێوازى جۆراو جۆر قسه‌ى له سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت "ته‌حالوفى پیس و خه‌بیسن " هه‌ڵبه‌ت بۆ دكتۆر‌و شوێنه‌كه‌ى ناشرینه به‌و زمانه نزمه باسى ئه‌وانه بكات كه له پشت سه‌رخستنى دكتۆره‌وه بوون ، ئاخر نزیكه‌ى 500 هه‌زار ده‌نگده‌ر له پشت گه‌یشتنى ئه‌وه‌وه بوون ، با زۆر له‌و ژماره‌یه كه‌متر ده‌نگیان پێدابێت ، یانى هه‌ركێ ده‌نگى به لیستى گۆڕان دابێت ، له پشت سه‌ركه‌وتنى دكتۆره‌وه بووه ، هیچ یه‌ك له‌وانیش كه مرۆڤن پیس و خه‌بیس نین ، له بنه‌ڕه‌تا مرۆڤ جوانترین دروستكراوى كردگاره ، نه‌ك پس و خه‌بیس ،ما "ئه‌فراندن به جوانترین شێوه‌و فۆڕم " چ ئه‌فراندنى گیانى چ ئه‌فراندنى ئه‌ندامه جیاجیاكانى له‌ش و جه‌سته" پیسى و خه‌بیسیه " كاشكى دكتۆر به‌و زمانه نه‌دوابا .
بۆ ئه‌و یه‌ك دوو وشه‌یه ئه‌وه‌نده به‌سه.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی