بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له دواى كۆچى كاك نه‌وشیروان،تووشى لێكترازانێكى گه‌وره بوه. له كاتێك ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ى كه بۆ به‌ده‌یلى ئه‌م دروست كران ( هاوپه‌یمانى و نه‌وه‌ى نوێ) به‌جۆرێك هه‌ره‌سیان هێنا وه‌كو ئه‌وه‌ى ماوه‌ى به‌سه‌رچوویان ( ئێكسپایه‌ر) هاتبێت. ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌كه غه‌درێكى گه‌وره له یه‌كدى ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى نارازین و ئه‌وانه‌ى رازین به دۆخى ئێستاى بزووتنه‌وه‌كه. هه‌موو كێشه‌كه‌ش خۆى له متمانه ده‌بینێته‌وه. ئه‌م دوو به‌ره‌یه ئه‌وه‌نده بچوك بونه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌و هه‌موو كێشه جیدیانه‌ى كه هه‌یه‌تى پیشت گوێ خستوه، هاتوون باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن فڵانه رۆژ رێكخه‌ر چۆن نانى خواردوه! یاخو فڵان و فیسار كه‌س كامیان گۆڕ‌انى عیار 24 ن .
كێشه‌ى كورد به گشتى و گۆڕان به تایبه‌تى ئه‌وه‌یه فێر نه‌بووین ده‌رفه‌ت به به‌رامبه‌ر بده‌ین، یان قسه‌ى من یان ئه‌رۆمه‌وه ماڵه‌وه. ئه‌گه‌ر توزێك دور بكه‌ویته‌وه و ته‌ماشاى دۆخه‌كه بكه‌یت كێشه‌كان به روونتر دێته پێش چاو. ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه ماونه‌ته‌وه له‌و سۆنگه‌یه‌وه ته‌ماشاى دۆخه‌كه ده‌كه‌ن بۆ زیاتر به‌هێز بوون و ململانێى راسته‌قیه‌نه‌ى پارتى و یه‌كیه‌تى ئه‌بێت له‌و پنتانه‌ى ده‌سه‌ڵات بین و به‌شێك بیت له سیسته‌مه‌كه له ناوه‌وه هه‌وڵى چاككردنى بده‌یت. به به‌شدار نه‌بوون له حكومه‌ت هه‌مان ئه‌زموونى خولى یه‌ك دووباره ده‌بێته‌وه . ئاشكرایه گۆران له‌و په‌ڕى به‌هێزى و ئه‌و كاته‌ى كاك نه‌وشیروان له ژیان مابوو، به 25 كورسى په‌رله‌مانه‌وه كه‌چى ( گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵى كرا له هه‌موو ده‌زگاكانى حكومه‌ت و گرێبه‌ستى په‌نجا ساڵه‌ى نه‌وت كرا‌و زۆرترین بندیوار دامه‌زرا له لایه‌ن دوو حزبى ده‌سه‌ڵات بۆ كرینه‌وه‌ى ده‌نگ )، هه‌رچى ئه‌زموونى دووه‌مى گۆرانه له په‌رله‌مان شه‌ره هه‌ره قورسه‌كه‌ى و تاقه ده‌ستكه‌وتى یاساى سه‌رۆكایه‌تى به دڵى پارتى په‌سند نه‌كرد، كه دواتر زۆر به گران له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه كه‌وته‌وه.
ئێستا به‌رچاو روونى زیاتر ده‌ر ئه‌كه‌وێـت ئه‌و كاته‌ى له جیاتى شه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌بوایه شه‌ڕى نه‌وت و چاكسازى ئابورى بكرایه به‌و هه‌موو قورساییه‌ى گۆڕانه‌وه كه له گۆره‌پانه‌كه هه‌ى بوو نه‌ك یاساى سه‌رۆكایه‌تى، چونكه ئه‌م شه‌رى چاكسازییه زیاتر هاوسۆزى زۆرترین تاكى كوردى به‌لاى خۆى راده‌كێشا. دواجار دیموكراسى چیه ؟دروست كردنى ئابوریه‌كه كه بۆ هه‌موان كار بكات. دوزینه‌وه‌ى كار بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نجه زۆره بێ ئیشه زۆر له‌وه گرنگتره كێ له‌سه‌ره‌وه حكوم ئه‌كات( وه‌كو چینییه‌كان باسى ده‌كه‌ن)، یاخود ناردنى مووچه له به‌غداوه گرنگترین ده‌ستكه‌وتى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى كورده، ئیتر كێ له به‌غدا حكوم ده‌كات ره‌نگه زۆرترین تاكى كورد نه‌زانێت.
هه‌رچى به‌ره‌ى نارازییه ئه‌وانیش به‌شێك له راستیان لایه، كه لاواز بوونى خانه‌ى راپه‌رندن و را رایی بزووتنه‌وه‌كه له بریاردان له كاتى پێویست وه‌كو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانى عێراق و كوردستان،هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌كه ، رۆڵى كوره‌كانى كاك نه‌وشیروان له ناو بزووتنه‌وه‌كه( كه ده‌بێت ئه‌وانیش ئیتر به فه‌رمى بێنه ناو كارى سیاسیه‌وه). هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ى گۆڕان ده‌كرێت له ئاشت بوونه‌وه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت( هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه زۆر به قورسى دێته پێش چاو، به‌ڵام دووباره له ده‌رفه‌ت دان به یه‌كترى هیچ رێگایه‌كى تر نیه).
ئه‌و براده‌رانه‌ى كه نارازین نابێت كه دێنه ده‌ره‌وه ئیتر قسه‌ى رۆژانه‌ى نێوان ژوره‌كان و نێوان كه‌سه‌كان بكه‌ن به مانشیتى مالپه‌ره‌كان، چونكه به‌راستى ئه‌مه هیچ زیره‌كى و لێهاتووى نیه ،به‌لكو كوشتنى متمانه و هاورێیه‌تیه له كاركردن. گۆڕان له‌و كێشه گه‌ورانه‌ى كه یه‌خه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى گرتوه به‌رپرسیار نیه، هه‌ر له تاریكى فایلى نه‌وت، بۆ نا روونى داهاتى گشتى هه‌رێم ، بۆ بێكارى گه‌وره‌ى گه‌نجه‌كان، بۆ په‌یوه‌ندى كۆیلایه‌تى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر، بۆ ته‌زویر كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ به كارتۆن كردى دادگاكان..هتد. واتا ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌ى له‌به‌ر ده‌ست دایه بۆ كار كردن دوور له گه‌نده‌ڵى .
گۆڕان تاكو ئێستاش به پراكتیك و چۆنیه‌تى كاركردن له حكومه‌ت تاقى نه‌كراوه‌ته‌وه . ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ى له حوكمرانى هه‌بوو له خولى پێشوو سه‌ركه‌وتوو بوو، كۆمه‌ڵه ئیشێكى باشى كرد ،به‌ڵام هه‌ر زوو له‌ناویان برد . ئێستاش ده‌كرێت به‌ره‌ى نارازى بێنه‌وه ناو گۆڕان ( كه ئه‌مه هیواى زۆربه‌ى ده‌نگده‌رانیه‌تى )و ده‌رفه‌ت به به‌ره‌كى تر بده‌ن بزانن جێگه ده‌ستیان له حكومه‌ت چۆن ده‌بێت؟. ئه‌مرۆ چاكسازییه ئابورییه‌كان و دادپه‌روه‌رى له ئابورى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ئه‌و له‌شكره گه‌نجه بێئیشانه ، زۆر گرنگتره له گفتوگۆى بێزه‌نتینى بێ ئه‌نجام ، كێ چى كرد و كێ چى نه‌كرد، كێ چى وت و كێ چى نه‌وت .
بێهوا بوونى هه‌ردوو لایه‌ن، لایه‌نى نارازى كه له ناو بزووتنه‌وه چى تر كار ناكرێت،بێهیوا بوونى لایه‌نى رازى كه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كیه‌تى هیچ ناكرێت،هه‌ردوكیان دوو هه‌ڵه‌ى ستراتیجین چونكه له سیاسه‌تدا هیچ نه‌كردن نیه.دوا دێریشم ئه‌و په‌نده ئه‌ڵمانییه كه سیاسه‌ت كردن له كوردستان وه‌كو( شه‌ڕ كردنه له ناو قوڕاو كه‌س به پاكى لێی نایه‌ته ده‌ره‌وه)
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی