ئازادی بیروڕا بەمەرجی نەبەزاندنی سنووری پیرۆزییەكان!

02/06/2019

سەردار عەبدوڵڵا حەمە

پێت دەڵێ تۆ ئازادی لە دربڕینی بیرو ڕای خۆت بە ڵام بەو مەرجەی لە سنوری خۆت دەر نەرچیت هێرش نەكەیتە سەر پیرۆزیەكان ، بە رای من ئەو مەرجە یەكسا‌نە بەوەی كە تۆ ئازاد نیت ئیتر ئازادی دەبێتە درۆیەكی گەورە ئیتر ئازادی دەبێتە سەر كوت  ودەم كوت ئەگەر ئەو شتانەی لای تۆی دەسەڵاتدار و فڵانە گرووپ و تاقم  پیرۆزە لای من پیرۆز نیە هەقی خۆمە ڕای خۆم بدەم لە سەریان .  هەموو دەسەڵاتە فاشیە دیكتاتۆرەكان هەمان ئیدیعا دەكەن بۆ ئاازدی ڕادەربڕین  مەرجیان داناوە بۆ ئەم ئازادیە مەرجی  وەك گەل ، نیشتمان ،ئاڵا، سروود، دین ، مەزهەب ،سەرۆك ، سەركردە ،ئیمام ، عەقیدەی زۆربە ی خەڵك…هتد ئەگەر تۆ ڕەخنەت لە مانە هەبوو ئیتر تۆ لە سنوور لاتداوە مەرجە كەت  جێ بە‌جێ نەكردووە بۆیە تۆ مەحكومی جا حوكمە كە یا دسەڵاتەكە دەیدا بە سەرتا یا خەلكێك كە لایەنداری ئەم مەرجەیە . 

لە كاتێكا ئازادی دەتوانێ مانای هەبێ كە هەموو كەس بتوانێ بیرورای خۆی بە ئازادنە دەربڕێت وە هیچ سنورێكی بۆ دیاری نەكرێ لە ژێر ناوی  سووكایەتی بە پیرۆزیەكانی خەڵك و برینداركردنی شعوری خەڵك. ،  ئازادی هیچ مانایەكی نابێت كاتێ بۆت دیاری بكەن تۆ نابێ لە سەر فلانە ئایین و مەزهەب یا فلان حیزب وسەركردە كەی یا فلان پیرۆزی ڕەخنە بگری ، .ڕەخنە ئەگەر زۆر یە توندیش ێی هێشتا نابێ سنوری بۆ دانرێ بۆچی ؟ چونكە ئەو كەسە ی كە ڕەخنەكەی هەیە بۆی هەیە لە سەر هەق بێ یا لە سەر ناهەق لەوانە یە پرسیارییشی هەبێ  بۆیە دەبێ وەڵام وەرگرێت بیسەلمێنە  بۆی كە تۆ لە سەر هەقیت  نەك سەركوتی بكەی  ،یا تیرۆر ی بكەی یا هەڕەشەی لێ بكەی ،یا تەمێی بكەێ بەوناوەی سوووكایەتی كردەوە ، كەسێك ڕەخنە ئەگرێ گومانی هەیە دەكرێ ئەو گومانەی نەهێڵیێت  ڕێگای  لەیەك تێگەیشتن  بگرە بەر  .
 
لە كۆمەڵگا پێشكەوتووەكاندا ئەوە بووەتە دەسكە و‌تی كۆمەڵگا كە هیچ كەس نابێت سنوری بۆ دابنرێ بۆ دەربڕینی بیرو ڕای خۆی تەنانەت تا ئاستێكی زۆر توندیش ڕەخنە بگرە كەس پێت نالێ : بوەستە و سنوری خۆت بەزاند و سووكایەتیت كرد  ئەمە یەكێكە لە دەسكەوتە گەورەكانی ڕێنسانس كە لە ٥٠٠ ساڵی ڕابوردووەوە دەستی پێ كردووە دەنا پێش ئەو سەردەمە كۆمەڵگاكانی ئەوروپاش لە ژێر كاریگەری كلیساو مەسیحیەتدا بووە مەرج و سنور بۆ دەربڕینی بیروڕا دیاری كراوە . لەو سەردمە دا چەندین زاناو بلیمەت كەوتوونەتە بەر هەڕەشە هەندێكیان وازیان لە فیكری خۆیان هێناوە وەك( بریخت  )باسی گالیلۆ دەكات كاتێ تەلیسكۆبی داهێنا سەیری ئەستێرەكانی پێ دەكرد ووتیان دەبێ لە سێدار بدرێ چونكە سنوری بەزاندووە دەیەوەێ خواوعیسا  بە درۆ بخاته وە  بۆیە پەشیمان بویەوە  لە كارەكەی . كەچی ئێستا زانست و تەكنۆلجیا ڕاست ودروستی  كارەكەی گالیلۆی بە هەزاران قات سەلماندوە ، پاشان لە بەر ئەم هۆكاری سەركوتەی كلیسا  ،ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان جموجۆلیان كردو دەسەڵاتی كلیسایان  نەهێشت بە سەر كۆمەڵگاوە  مەودا بۆ ئازادی ڕادەربڕین ‌ فراوان بوویەوە . بەڵام كۆمەڵگای ئێمە بە تایبەت كۆمەلگای عێراق و كوردستان بە داخەوە ئێستا لەم قۆناخەی ئەوروپای پێش ٥٠٠ ساڵە ، بۆیە دەڵێم بە تایبەتی عێراق وكوردستان چونكە هەندێ ووڵاتی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ئەم قۆناخەیان تا ڕادەیەك بڕیوە بۆ نمونە لە دوای بەهاری عەرەبی چەند ووڵاتێكی وەك تونس ومیسر لە سوریاش بەشی كوردستانی ڕۆژئاوا مەودای ئازادی تیایاندا فراوانتر بوویەوە خەڵك دەتوانێ‌ ڕەخنە لە هەموو شت بگرێی چەندین كەناڵی تەلفزیۆنی و سۆشیال میدیا هەن كە ڕەخنە لە پیرۆزیەكانیش دەگرن  .

ئەگەر ئەوە راست ومەنتیق بێت لە هەر كۆمەلگایەك زۆربەی خەڵكەكەی سەر بە كام ڕەوتی سیاسی و هەڵگری كام عەقیدە  بن دەبێ شعوری ئەو خەڵكە بریندار نەكرێ نابێت هیچ كەس رەخنە بگرێ لە پیرۆزیەكانی ئەو خەڵكە  ڕاو بۆچوونی خۆی دەربڕی ؟! ، هەر له سەر ‌ر ئەم مەنتیقە ئەو كاتە ئەم‌ مافەش بە كۆمەڵگاكانی تر بدرێت كە زۆربەی خەڵكەكەی كە وەك تۆ نین زۆربەشن تۆ كە كە مایە یتیت بۆت  نیە نابێ تۆش بیرورای خۆت دەربڕی و شعوری ئەوان بریندار بكەیت  چونكه دەبێتە ‌ دژایەتی كردنی پیرۆزیەكانی كۆمەلگاكەی ئەوان بۆ نموونە لە سریلانكا بودایی عەقیدەی زۆربەی خەلكەكە یە‌تی موسڵمانەكان لەوێ كە مایەتین ئایادەكرێ موسڵمانەكان ڕەخنەیان نە بێت لە سە دینی بوداێی ؟وە ئەگەر ڕەخنەیان گرت بیانكوژن یا سزایان بدەن ؟ یازیندانیان بكەن؟ هەر وەك ‌ئێستا دەیبینین . لە ووڵاتی چیك لە%٩١ ی گەنجەكان باەڕیان بە دین نیە لە چین لە %٨٨ ی خەلك باوەڕیان بە دین نیە لە سوید لە%٨٠ی خەلك ولە بەرتانیا لە %٧٠ ی خەلك باوەڕیان بە دین نیە  كە ئەمانە زۆربەن ئایا راستە ئەگەر مەسیحیەكان یا جولەكەكان یا موسڵمانەكان  رەخەنی خۆیان نەبێ لە بێ دینەكان وقسەی خۆیان نەكەن نەوەكا سنوی پیرۆزیەكان ببڕن؟ دواتر  بیانكوژن یا هەڕەشەیان لێ بكەن وتەمێیان    بكەن وسزایان  بدەن  ؟ ئایا دەكرێ لە ووڵاتێكی  وەك كەنەدا كە ڕیژەی ئیسلام تێیدا ل%٤ موسڵمانەكان قسەی خۆیان نەبێت لە سەر كریستیان كە لە %٥٥ و یا لە سەر بێ دینەكان كە ڕێژەیان لە%٢٦  ؟ 

.. یا كاتێك بەهایەكان و زەردەشتیەكان  وكۆمۆنیستەكان لە ئێران كە كە مایەتین نابێ ئازاد بن  چونكە ئەوانە سووكایەتی بە عەقیدەی زۆربەی خەلك دەكه ن لە روانگەی ئێیسلامی دەسەڵاتداری ئەو ووڵاتەوە . ئەم عەقلە بۆ شیعەكانی باشوری عێراق بۆ ناسیونالیستەكانی كوردساتانیش نامنتیقیە  كە نابیت ئینسان ئازاد بێت لە دەربڕینی رای خۆیدا چونكە سوكایەتی كردنە بە عەقیدەی زۆربه ی خەلك بەڕای ئەوان .

لە كۆتایدا دەلێم هیج لایەنەێك وكەسێك بۆی نیە سنوور بۆ ئازادی ڕادەربڕین دیاری بكات لە ژێر ناوی بەزاندنی سنوری پیرۆزیەكان  .  ئەم مافە لە بەرنامەی جاڕدانی گەردوونی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكانیشدا هاتووە كە ئازادی ڕادەبڕین سنوری نیە مافی هەركەسە ئازادانە ڕاوبۆچوونی خۆی دەر بڕێت  ئەوە بە هیچ جۆرەك سووكایەتی نیە بە لكو بیرو رایەكی پێچەوانەیە گەر ڕەخنە بگری لە رەوتێكی سیاسی دینی كۆمەڵایەتی تر  بۆ من تەنها یەك جۆر سووكایەتی هەیە ئەویش هەڵكوتانە سەر ژیانی تاكە كەس وشكاندنی كەرامەتی ئینسانی تاكی كۆمەلگایە ، سووكایەتی ئەوەیە كە ڕێگا نەدەی خەلكی جیاواز بیر بكاتەوە  حوكمی مێژووش وایە كە كەس ‌ ناتوانێ ڕێگا بگرێ  لە ڕەوتی بەرەو پێش چوونی كۆمەلگا بەرەو كۆمەلگایەكی ئازاد ومۆدێرن بەڵام دەبێ بە پراكتیكی پێشڕەوانی ئەم مەیدانە بەدی هاتنی ئەم ئامانجە خێراتر بكرێ.

سەردار عەبدوڵڵا حەمە

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی