هەموو دینەکان بە گشتی ،لە لایەن مرۆڤێکی نێرینەوە بە ناوی ( پێغەمبەر ) دراوە بە گوێێ مەردومدا ، جا ئەو دینە بروای بە خودای تاک و تەنهای ئاسمان نیشین بێت یاخود بروای بە رەمزێک بێت لەسەر زەوی و رۆحی خودای لە خۆیدا هەڵگتبێت ، رۆچون بە ناو مێژوی سەرهەڵدانی دیندا لە سەر زەوی هێندە قوڵە باس کردنی لەم نوسینە کورتەدا مانای خۆی ناپێکێت ، ئەمما ئەوەی من دەمەوێ تیشکی بخەمە سەر لێرەدا ، چەند پرسیارێکە لە مەڕ دینی ئیسلام و قورئان و پێغەمبەرو خەلیفەکانی دوای پغەمبەر،کە دینی ئیسلام وەک خۆی ناو ناوە دینی ئاخیرەت و لە چاو مێژوی دینەکانی تردا تا رادەیەک تازەترە ،
وەک دەوترێ خودی پێغەمبەری ئیسلام کە ناوی محەمەدی کوڕی عەبدوڵایە ، مرۆڤێکی ( نەخوێندەوار ) بوە ، لە کاتێدا ئەو نەوەی سیلالەی ساداتی قورەیش و مەکە بوە ، جێگەی سەرسوڕمانە لە ناوەندی کۆمەلێک خزمان و بەرەبای خۆی تەنها ئەو فێری خوێندەواری نەکرابێ ، هەروەک دەوترێ محەمەد هەر لە سەرەتای لاوێتیەوە دەبێتە سەرکارو سەرداری تاجرێکی پوڵدارو دەوڵەمەند بە ناوی (خەدیجە) کە دواتر دەبێتە خێزانی خۆی ، کە سەرکەوتوانە تیجارەت دەکات . لەم رێگەیەوە دەستی دەگات بە دوورترین شوێن بۆ تیجارەت و بەر زۆرێک لە کلتورو شارستانیەتەکانی ئەو سەردەمەی خۆی کەوتوە و سودی زۆری لێ بینیون ، هەروەک لە یەکێک لە حەدیسەکانیدا دەلێ ( داواکاری زانست و خوێندن بن ئەگەر لە صین ) بێت ، دیارە دەوڵەت و ئیمراتۆری صین هەمیشە ناوەندێکی زانست بوە ، بە پێی ئەم حەدیسە جیاوازی لە نێوان نێرو مێ نەکراوە لە خوێندندا ، زیاتر لە ٢٠ ساڵ گەران و تیجارەت لە بلادی حیجازەوە بۆ یەمەن بۆ شام بۆ رافیدەین ، بۆ رۆم ، بۆ کەسرای فارس ، بۆ حەبەشە ، بۆ بێزەنتی و سەلجوقی و بیلادی (مصر) قیبت و ئەهرام و تەنات تا ( صین ) کە زۆر موعجیبی بوە و ئەو حەدیسەی پێ وتوە کە دەلێ ( برۆن بە شوێن عیلمدا تەنانەت لە صین ) بێ ، هەر شوێنێک کە چوبێ جەندین تیرەو تایەفەو ئیمپراتۆرو دینی جیاجیای بینیوە و هەلوێستەی لەسەر داب و نەریت و کارو ئاکاری ژیانیان کردوە ، سەرنجی کلتوریانی داوە ، واتە تەواو سودمەند بوە لەو بەرکەوتنە کلتوریەی کە لە هەموو زمان و کلتورێک برێک زانیاری لێ گلداوەتەوە و لای خۆی تۆماری کردوە،
لە کاتی راگەیاندنی دینی ئیسلامدا هەموو ئەم بەریەک کەوتنە کلتوریە لە شارستانیەتە جیاجیاکانەوە سودمەند بوە لێیان رەنگی داوەتەوە ، ئەم رەنگدانەوەیەش بە ئاشکرا لە قورئاندا وەک کتێبی پیرۆزی دینی ئیسلام دەردەکەوێ ،
ئەمما لێرەدا یەک دوو پرسیار خۆی قوت دەکاتەوە
یەکەم ، وا گریمان بە قەولی مێژوی ئیسلام محەمەد کە دەکاتە پێغەمبەری ئیسلام کەسێکی نەخوێندەوار بوە ، ئەدی خۆ ئەبو بکری صدیق کە هاورێێ تەمەنی بوە و کەسی دوەمی ئیسلامە نەخوێندەوار نەبوە بۆچی یەکسەر لە دەمی پێغەمبەرەوە قورئانی نە نوسیوەتەوە ؟ نوسینەوەی قورئان و کۆ کردنەوەی دوا کەوتوە بۆ سەردەمی عومەری کوری ختاب و عوسمانی کوری عەفان .
دوەم ، تەفسیر کردن و لێکدانەوەی ئایەتەکانی قورئان بۆچی لەو ساتەوە تا ئەمرۆ بە دەیان جۆر مانا تەفسیرو لێکدانەوەی بۆ کراوە و دەکرێ ؟ لە کاتێکدا سەبەبی سەرەکی شەرو ئاشوب و ناکۆکی نێوان دوو مرۆڤی مسوڵمان تا دوو کۆمەڵگە و دوو میلەتی مسوڵمان چۆنیەتی جۆری جیاوازی تەفسیری قورئانە .
سێ یەم ، زۆر وشە هەیە لە قورئاندا عەرەبی نین ، هەروەک دەوترێ قورئان بە زمانی عەرەبی پەتی نوسراوەتەوە ، گەلۆ ئەو وشانەی کە هەرچی موفەسیرە عەرەب و غەیری عەرەبەکانە لێکدانەوەیان بۆ کردوە و لێێ تێنەگیشتون لە کوێ وە هاتوە ؟
لێرەوە راستیەک سەرهەڵدەدات ، ئەوەش ئەوەیە کە دەبوو لە سەردەمی پێخەمبەرایەتی محمەد کە ٢٣ ساڵی خایاندوە ، قورئان کۆ بکرایەوتەوە و تەفسیری تەواو بۆ وشە بە وشەی بکرایە لە زمانی خودی پێغەمبەرەوە ، تا مانای ئەو وشانە و ئەو دەستەواژانەی کە بە زمانی عەرەبی نامۆن ،ماناو تەفسیری تەواوی بۆ بکرایە نەک هەر ئیمام و مەلایەک بۆ خۆی تەفسیری بکات ، ئەگەر پێغەمبەر نەخوێندەوار بوو بێ ئەدی بۆچی بە موعجیزەی خودایی خودا توانای خوێندن و خوێندنەوەو نوسینی پێ نەبەخشیوە ، گەلۆ ئەو تەنها خۆشەویستی لای خودا نەبوە ،
ئەم بابەتە چەندین پرسیارو چەندین بە دوادا چون هەڵدەگرێ ، ئەمما گرنگ ترین پرس و بۆ چون ،خەلیفەکانی دوای پێغەمبەر یەک لە دوای بیەک بە دەستی مسوڵمانان دەکوژران ، قورئانیش لەسەردەمی ژیانی پێغەمبەردا کۆ نەکرایەوەو نە نەسرایەوە تا سەردەمی حکومرانی خەلیفەکان ، نامۆیی وشەو زاراوەی غەیری عەرەبی لە قورئاندا و بوونی دەیان ئایەت کە لەگەڵ سەردەمەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی دینی ئیسلام ناکۆکە خۆی بۆ خۆی باسێکی جدی یەو پرسیارو وەڵامی زۆر هەڵدەگرێت
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی