هەمو کەس ناتوانێت ببێتە سەرکردە ئەگەر دەسەڵاتێکی گەورەی ڕێکخستنێکی سیاسی یاخود کەسی یەکەمی حوکمداری وڵاتەکەشی هەبێت. گرنگترین سیفات پەروەدەیەکی خۆڕسکی یەو متمانەیەکی گەورەیە بە خۆی، کە پۆتانسێل وئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەی هەبیت:
1. ئاستێکی بەرزی بڕواو متمانەی بەبەرنامەو پێشبینی بۆ پاشەرۆژو سەرکەوتنی لە بەدەستهێنانی ئەرکەکانید اهەبیت ، واتە دڵنیا بێت لە وسەرکەوتنانە کە ڕاستگۆیانە و خەمخۆرانە کاری بۆ دەکات و وتارەکانی لە خزمەتی تەواوی تەنها جەمارەکەیدا پێشکەشی بکات.
2. دەکرێت سەرکردە کەسایەتیەکی تا ئەندازەیەک کاریزما بێت، کەسێکی بەخشندە و میهرەبان بێت، ڕوخۆشی و سادەو ناخ کراوە و خۆ بەزلزان نەبێت. بەکردەوە بیسەلمێنی کە ئەرکەکانی وەک خزمەتکارێکی گەلەکەی ڕادەپەڕێنێت.
3. کەسێکی بەهیز و سەکردەیەکی خۆنەویست و خۆڕاگربیت. دوربێت لە کاری ڕۆتینی و بیرۆکراسی و توانای ڕاکێشانی هەست و سۆزی جەماوەری هەبیت، تاکو متمانە بە پەیامەکەی بکرێت.
4. کەسێک بێت دورە پەریز بێت لە لە خۆویستی و بەکارهینانی پلەو پایەو بەرپرسیاریەتی بە مەبەستی خۆ دەوڵەمەندکردن و ژیانێکی خۆشگوزەرانە بۆ خۆی وماڵ و خیزانی.
5. ڕەتکردنەوەی هەمو کردارو هەڵوێستێکی تاكڕەوانە و بە هەندوەرگرتنی ئەو بیروڕاوپێشنیارو بەرنامانەی لە خزمەتی گەل ونیشتماندا دەبن.
6. لە سیاسەت و دیپلۆماسیدا دەوڵەمەند بێت و بەەڵوێست و بیرکردنەوەی نەیار و هەوادار و دۆستەکان تێبگات و شیکردنەوەو لێکدانەوەی دەستوبردانەی هەبێت بۆ بابەت و دۆخ و ڕوداوەکان هەبێت و بڕیاری گونجاو لەبەرژەوەندی گەلەکی بدات. هەرکاتێکیش توانای بەرقەرارکردن و دەستەبرکردنی سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ نەتەوە نیشتمانەکەی نەبێت ، ئەوا ئارەزومەندانە دەست هەڵگرێ لە ڕابەرایەتی نەتەوەکەی.
7. کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارپێبکات.سەرکردەیەکی کاریگەر پێویستە کۆمەڵگەی مەدەنی بە ژنان و گەنجانەوە بەشدار پێبکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە هەموو دەنگەکانی کۆمەڵگا دەبیسترێن. پێویستە پرۆسەی دیموکراتیک بەرەوپێش ببات بۆ بنیاتنانی شەرعیەت و پشتگیری لەدەنگی جەماوەر، هواداری جەماوەر بیت و لەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانە مرۆییانەی کە زۆرێک لە کوردان ڕووبەڕووی دەبنەوە، سەرکردە دەبێت تەرکیزێکی بەهێزی لەسەر پرسە مرۆییەکانیش هەبێت و کار بۆ پاراستن و هاوکاریکردنی ئەو کەسانە بکات کە ئازار دەچێژن.
لیرەدا ئەوپرسیارە ڕووبەڕوو دەبێتەوە سەبارەت بە سەرکردەی حوکمدار و دەستەڵاتداری باشوری کوردوستان کە تەنها پارچەی کوردوستان کە تاکوئیستا خاوەنی ستاتوویەکی دەستوریە. ستاتوویەک کە لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان و زۆربەی وڵاتانی جیهانیش جگە لە تورکیاو قەتەر و.... شەرعیەتی پێدراوە و لەسەردەمانیكدا وەک حکومەتیكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ کراوە.
پرسیارەکە بۆچی سەرانی دوو حیزبی " خاوەن ئەزمون " نەیان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. بێگومان هۆکارەکانی زۆرن لیرەدا جێیان دێڵین بۆ کاتێكی گونجاو، بەڵام نمونەیەک دەکرێت باس بکرێت کە بۆ خۆی وەڵامێک دەبێت بۆ سەرانی ئەو دو حیزبەی کە دەڵەتیکی کوردیان بەرەو لەناوبردن برد. دەکرا سەرکردەکانیان وەک یەکیک لەمانە بونەیە ، خۆسیە مۆخیکا سەرۆکی ئۆرۆگوای ونیلسۆن ماندیلا ی سەرۆکی ئەفریقای باشور و. ئەمان ئەوسەرکردانەن کە لەلایەن میلەتاکانی خۆیان و هەمو دنیاوە ڕێزلێگیراون و بەزیندووی دەمیننەوە.
پوختەی نوسین
سەرکردەیەک کە پێوەرەکانی سەرەوەی تێدابێت، دەتوانێت لە سەردەمی ململانێ و بەرخۆداندا هاوکار بێت لە پتەوکردنی یەکڕیزی و شوناسی کورد. توانای یەکخستنی کورد لەژێر دیدگایەکی هاوبەش و پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی ڕێگایەک بۆ پێشەوە.
ستۆکۆڵم ـ 2ى 6ى 2026
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی