خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمێت (وأوفوا بالعهد ان العهد كان مسئولا ...)(وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌قوفڵی بابه‌ته‌كه ده‌دۆزیته‌وه)!...
جولیان فره‌ند له كتێبی (جوهر السیاسه) ده‌ڵێت:
جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت دوو ڕێگه بۆ داماڵین و ڕاماڵینی دیارده‌ی سیاسی هه‌میشه هاوزه‌مه‌ن و به‌نده به چۆنیه‌تی سه‌رله‌به‌ری گۆڕانكاری له‌بواره ژیاریه‌كانی كۆمه‌ڵگه پشت به‌ست به زانستی سیاسی، یاخود مه‌نهجێكی نامۆ كه حه‌قیقه‌تی سیاسی وێنا ده‌كات به له‌به‌هه‌ند وه‌رگرتنی هێڵه گشتیه‌كانی سیاسه‌ت دوور له واقیعی سروشتی سیستمه هه‌مه جۆره‌كانی كه شایسته‌ی گۆڕانكارین .
ئه‌م دوو بۆچونه فره بابه‌ت و فره ڕه‌گه .ده‌شێ ئیعتیباراتی هه‌یكه‌لی هه‌مه‌جۆر كه سیستمێكی فره ڕه‌هه‌ند بێت؟!.
یان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌رایه‌كانی سیاسه‌ت؟!..
یاخود نامۆبونی سیاسی بێت؟!...
ته‌واوی ته‌كامولی ماتماتیكی پرسیاره‌كان جه‌وهه‌ری سیاسه‌تمان بۆ یه‌كاڵا ده‌كاته‌وه و پێمان ده‌ڵێت ئێمه له چ قۆناغبه‌ندیه‌كی سیاسی‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ین؟!...
جه‌مال عه‌بدولناسر (باوكی هه‌ژاران!...یه‌كه‌م كه‌س بوو ئه‌م ناوه‌یان به‌باڵایدا كرد)كه به‌م زاراوه‌یه ناوزه‌د كرابوو سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زه‌عیمی ئومه‌ت له‌سه‌رده‌م و قۆناغی خۆیدا ناوناوبانگی ده‌ركردبوو!..
تا ئه‌مڕۆش لایه‌نگران و ده‌روێشی ته‌ریقه‌تی ناسری جۆرێك له‌سه‌دای لێره‌و له‌وێ ماوه!...
عه‌بدولناسر وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه ئه‌و ده‌مه‌ی وه‌فاتی كرد به‌سواڵكه‌ری به‌خاك سپێردرا، وه‌لێ نه‌وه‌كانی خاوه‌نی ده‌یان ملیۆن دۆلاربوون، گرانبه‌هاترین كۆشك و ته‌لار و داوده‌زگای سه‌رمایه و ئابوریان له جیهاندا هه‌بوو!..
جه‌مال عه‌بدولناسر كه مرد ئاڵای (قه‌ومیه‌تی ) به‌رزكردبۆوه، وه‌لێ ئیسرائیلیه‌كان ئاڵاكه‌یان توڕدایه نێو ده‌ریاوه!...
له هیچ یه‌كێك له شه‌ڕه‌كانی كه هه‌ڵییگرساند سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێنا !...
میسریه‌كان سینایان دۆڕاند ، فه‌له‌ستینیه‌كان غه‌زه‌یان له كیس چوو!...
سه‌رباری ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی (100) هه‌زار جه‌نگاوه‌ری سه‌ربازی خاوه‌ن مه‌شق یان له‌ناو چوون و مردن یان به برینداری و به دیلی كه‌وتنه ده‌ست ئیسرائیلیه‌كان!...
كه مرد باس باسی شه‌ره‌ف و تێكۆشان له‌سه‌ر زاری بوو، له‌كاتێكدا مێردی كچه‌كه‌ی (ئه‌شره‌ف مه‌روان) گه‌وره‌ترین سیخوڕ بوو لای ئیسرائیلیه‌كان ناویان لێنابوو(مه‌لاك) واته(فریشته)!...
كه‌مرد هه‌میشه وێردی سه‌رزمانی ئه‌وه‌بوو (ئه‌وه‌ی به‌هێز لێبسه‌نرێت ته‌نها به‌هێز وه‌رده‌گیرێته‌وه) له‌وساته‌دا ئه‌م مه‌قوله‌یه‌ی بڵاوبوه‌وه كچه‌كه‌ی له‌باوه‌شی سه‌فیری ئیسرائیلی‌دا سه‌مای ده‌كرد!..
جه‌مال عه‌بدولناسر (4)شه‌ڕی هه‌ڵگیرساند بۆ میسر له هه‌مویاندا خه‌ساره‌تی به‌ده‌ستهێنا ،سه‌رباری ئه‌وه‌ش میلله‌تی گێل هه‌ر به (زه‌عیمی نه‌ته‌وه ) بانگیان ده‌كرد!...
ئه‌وه‌ی عه‌بدولناسر كردویه‌تی به‌لای به‌نده‌وه (قۆناغی كه‌ركه‌رێنه) ی (جه‌وهه‌ری سیاسه‌ته) له سه‌رده‌می زه‌عامه‌تیدا!...
عه‌بدولناسر هیچ نه‌بووه بێجگه له فرۆشیاری وه‌هم و خه‌ڵه‌تاندن و گه‌وجاندن و ترسناكترین فاڵگره‌وه‌ی دێواندن بووه كه گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی له دوای مردنی خۆی بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌جێهێشت ، تا ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ر بێت گه‌لی میسر باجی (باوكی هه‌ژاران) زه‌عیمی ئومه‌ت جه‌مال عه‌بدولناسر ئه‌دات!...
قۆناغی كه‌ركه‌رێنه زۆرینه‌ی گه‌لان پێیدا تێپه‌ڕده‌بن، ئێمه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م قۆناغه‌دا هێشتا به‌رده‌وامین و گوزه‌ر ده‌كه‌ین!...
له‌مێژه پێشبینی ئه‌وه‌م كردبوو له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م په‌رته‌وازه‌یه و دابه‌شبونه‌ی حزبی كوردی ده‌گه‌ینه مه‌رگه‌ساتێك ئیدی (قۆناغی كه‌ركه‌رێنه) گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نیه!...
ئه‌ی ئه‌وه نیه عه‌رافه‌كانی ڕێكه‌وتن پێمان ده‌ڵێن (وأوفوا بالعهد)؟!...
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌مری به پێنج شت كردبوو ، دواتر سیانیانی نه‌هی لێ‌كرد ئه‌ویش (زیناكردن، كوشتن به بێ هه‌ق، نزیك بونه‌وه له خواردنی ماڵی هه‌تیو)!....
وه‌لێ ته‌واوكه‌ری (وأوفوا بالعهد) (أوفوا بالعقود)ە!...
به‌ڵام به‌شی وه‌فاكه‌ی دووه‌م دیاره یه‌كه‌میان عه‌رابه‌كانی ڕێكه‌وتن وه‌فا به‌عه‌هده‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك به‌یان ده‌كه‌ن پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه ئێمه و ئێوه‌ین وه‌لاو وه‌فا بۆ ته‌سلیمبون جه‌خت و دوو پات ده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه (وأوفوا بالعهد)، تا خۆیان و حزبه‌كانیان(أوفوا بالعقود) مسۆگه‌ر بكه‌ن!...
ئیدی كاكی عه‌راف و هاوشێوه‌و موریدو ده‌روێشی دیوه‌خان ته‌واوی سه‌رپشكن له (أوفوا بالعقود) مادام(وأفوا بالعهود)یان بۆ به‌رابه‌ره‌كه‌یان مسۆگه‌ر و ته‌وه‌كید كرد!..
جا له(وه‌فای عه‌هدا )(وه‌فای عقود )هه‌یه مه‌سه‌له‌ن (عه‌قدی كۆمپانیا، عه‌قدی نیكاح، عه‌قدی قوربانی ، عه‌قدی فرۆشتن،عه‌قدی سوێند، عه‌قدی سوڵح) ماده‌مه‌كی وه‌فاو ڕازیبونی ئه‌تراف مسۆگه‌ره!....
موخته‌سه‌ر موفید:
ئێوه له‌خۆتان پرسیوه به‌رابه‌رتان نه‌هیه‌كانی په‌روردگاریان له‌سه‌ر خۆیان ئیلزام كردووه؟!...تا (وأفوا بالعهد) بكه‌ن؟!...
ده‌رئه‌نجامیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و حزبه‌كانتان (وأوفوا بالعقود) به پڕۆسێس بكه‌ن له‌سه‌ر حسابی ده‌نگ و كه‌رامه‌تی هاوڵاتی ؟!....
جا توخوا خه‌ڵكینه گه‌ر ئه‌مه (قۆناغی كه‌ركه‌رێنه) نه‌بێت قۆناغی چیه؟!....
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی