1
له باسكردنی مه‌ترسیه‌كانی ریفراندۆما زۆر به‌ڕوونی باسی ئه‌وه‌مان كردبوو كه هه‌موو ئه‌و ناوچانه له ده‌ست ئه‌ده‌ین ، من وه‌ك كه‌سێك كه خه‌می ئه‌وشاره‌م بوو ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌هلی شار وه‌ك شێخ ره‌زا له شار دڵیانشكاندبووم ، چه‌ندین به‌رنامه‌و كۆڕم كرد‌و چه‌ند وتارێكم نووسی ، به‌وه‌ش لێنه‌گه‌ڕام به‌وردی چۆنێتی له ده‌ستدانی ناوچه‌كانم ئاماده‌كردو چوومه هه‌ولێر له‌وێ به ئاماده بوونی سمكۆمحه‌مه‌دی نوسه‌رله‌گه‌ڵ كاك به‌همه‌ن حوسێنئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم دانیشتم و راپۆرته‌كه‌م دایه به ئومێدی ئه‌وه‌ی بگاته بارزانی و لیژنه‌كه ، ریفراندۆم كراوزیانه گه‌وره‌كه به‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه‌وت ، دوای سێ هه‌فته له ریفراندۆم نه‌بارزانی و نه‌كه‌س هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیان نه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك وئه‌و ناوچانه له دۆڕانێكی مسۆگه‌ر رزگار بكه‌ین.
2
بریاره له مانگی چواری 2020 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحێكان به كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه له عیراق بكرێت ، تازه تازه گوێمان له نیگه‌رانی و مه‌ترسی ده‌بێت ، له كاتێكا ده‌بوو كورد له هه‌ر لایه‌نێكی تر زیاتر پێداگری له سه‌ر به‌ڕێوه چونی هه‌ڵبژاردن بكات ، به تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك كه له 2005ه‌وه هه‌ڵبژاردنی تیا به ڕێوه نه‌چووه ، له راستیدا به ڕێوه نه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك نادیموكراتی وسته‌مه ، نه‌ك هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام ده‌كرێت چی بكه‌ین ، ئه‌مه‌یان ئه‌كه‌وێته‌سه‌ر كورد‌و نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو لایه‌نه كوردیه‌كان ، كه پێویسته له‌و چه‌ند مانگه‌دا كاری بۆ بكه‌ن.
3
دادگای فیدراڵی ماده‌ی 140ی به ماده‌یه‌كی به‌رده‌وام و كارپێكراوناساند ، لایه‌نه‌كانله‌به‌غدا به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ن ، پارتی و یه‌كێتی ئه‌و 45 رۆژه‌ی دایانناوه بۆ دانانی پارێزگار له سێ به‌ش دوو به‌شی رۆیوه " من بم هه‌رگیز بۆ چه‌ند مانگێك ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه هه‌ڵناگرم " به‌گشتی لێره‌وه بۆ مانگی 4 ی 2020 هه‌شت مانگی ماوه ، ئایه لایه‌نی كوردی ده‌توانن به هاوكاری حكومه‌تی عیراقی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ودادگای فیدراڵی و لانی كه‌م قه‌زاوناحێ دابڕێنراوه‌كان بگێڕنه‌وه سه‌ر كه‌ركوك ، به‌بڕوای من ته‌نیا جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه زۆر مه‌ترسی له ناوده‌بات ، به‌ڵامئه‌وه پێمویستی به هه‌ڵوێستوئاكاری پێكه‌وه بوونه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی