ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشتروله له 2017ه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له سه‌ر كه‌ركوك بكه‌ین ده‌كرێت له چه‌ند قۆناغ و كاتى جیاجیادائاوڕ له‌و پرسه بده‌ینه‌وه به‌م جۆره‌ى خواره‌وه :
25ى 9 چى ڕوویدا :
رۆژى ریفراندۆم كه ئێستا به چه‌ند جۆرێك خوێندنه‌وه‌ى له نێوان دژوله گه‌ڵدا بۆ ده‌كرێت ، خوێندنه‌وه‌یه‌كى ورد بۆ بار‌و دۆخى كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان نه‌كرابوو ، هه‌ر ئه‌وه به‌س نه‌بوو پێشمه‌رگه له‌وناوچانه بوو ، نه‌ك هیچ نه‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ى توركمان و عه‌ره‌ب له كورد رازى بن ، بگره له رێگه‌ى مافیاوچاوبرسیه‌كانى حزبه‌وه ، به تایبه‌ت یه‌كێتى و پارتى درز‌و ره‌هه‌ندێكى گه‌وره خرابووه نێوان پێكهاته‌كانه‌وه ، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره كرا كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه خرانه نێو پرۆسه‌ى ریفراندۆمه‌وه ، له كاتێكا هیچ گره‌نتیه‌ك نه‌بووبۆ سه‌ركه‌وتنو جێگیر بوونى پرۆسه‌كه .
16 -10—2017
روداوه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێكى باش بوو بۆ ئه‌وه‌ى ناجۆرى وناشرینیه‌كانى په‌یوه‌ندى خراپى نێوان پارتى و یه‌كێتى زیاتر بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وێت ، وه‌ك بڵێى ئه‌و دوولایه‌نه له كاتێك ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌ونه وێزه‌ى یه‌كتر ، به تایبه‌ت پارتى هه‌رزوو ئه‌مه‌ى قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رو سه‌كوتى یه‌كێتیدا بێته خواره‌وه‌و وه‌ك خائین نیشانى بدات ، ، به‌شێكى زۆرى ئه‌و ململانێیه له ئاكامى شه‌ڕى خاوه‌ندارێتى نه‌وت و پله‌و پۆست و ده‌سكه‌وتى حزبى بوو، نه‌ك خه‌مى كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ى ،هه‌ڵبه‌ت راكردن و جێهێشتنى كه‌ركوكیش له لایه‌ن دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه كارێكى باش نه‌بوو ، به تایبه‌ت چوونه‌كه‌شى بۆ هه‌ولێر كه‌لێنه‌كانى گه‌وره تر كرده‌وه .
بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى :
بڕیارى دادگاى فیدراڵى سه‌باره‌ت به‌رده‌وامى و كارابوونى ماده‌ى 140 به هه‌موو كه‌مو كورتیه‌كى ئه‌وماده‌یه‌وه ، كارێكى دروست و یاساییه ، ئه‌م بڕیاره ده‌بوو له سه‌رده‌مى دكتۆر فواد مه‌عسومدا بدرایه‌و ده‌بوو ئه‌و رۆڵى خۆى هه‌بوایه له‌و باره‌یه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و هیچى ئه‌وتۆى نه‌كرد ، ئێستا كه‌بڕیاره‌كه هه‌یه ده‌رفه‌تێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رانى كورد كار بۆ زندوو كردنه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كان بكه‌ن ، دانانى لیژنه‌ى ماده‌ى 140 له پارله‌مان ، خستنه‌وه گه‌ڕى له حكومه‌ت و هتد ، بڕیاره‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى شكات له‌وانه بكرێت كه له‌رابردوودا كه‌م ته‌رخه‌م بون به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140، به تایبه‌ت قۆناغى پێش هاتنى داعش بۆ ناوچه‌كه .
دانیشتنه‌كانى به‌غدا :
بڕوائه‌كه‌م دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆمار رۆڵی هه‌بووه له ره‌خساندنى بوار بۆ ئه‌و دانیشتنانه‌ى كه‌ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب و توركماندا به‌ڕێوه ده‌چێت ، به‌لاى كورده‌وه ره‌نگه‌كێماسى ئه‌و دانیشتنانه له‌وه‌دا بێت كه زیاتر نوێنه‌رى یه‌كێتى و پارتى له‌وێن ونوێنه‌رى هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر نا ، گه‌رچى سه‌ردانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش كراوه ، ده‌كرێت ئه‌م دانیشتنانه‌بۆ لێكتێگه‌یشتن وچاره‌سه‌رى گرفته‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماده‌ى 140ى ده‌ستورو هه‌روه‌ها له‌وه‌ش بگه‌ن كه هیچ لایه‌نو پێكهاته‌یه‌ك ناتوانێ لایه‌نو پێكهاته‌یه‌كى تر بسڕێته‌وه یان نادیده‌ى بكات ،ئه‌وه جگه له‌وه‌ى پێویسته‌نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له‌و خه‌ڵكانه بن كه نوێنه‌رى هه‌قیقى ناوچه‌كه‌ن و له لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه هاننادرێن .
ئه‌نجومه‌نى پارێزگا :
پارێزگاى كه‌ركوك له 2005ه‌وه هه‌ڵبژاردنى تیا نه‌كراوه ، ده‌بوو 31-12-2007 ماده‌ى 140 به‌ته‌واوى جێبه‌جێبكرایه ، نه‌كرا ، گرفته‌كانى ماده‌ى 24ى یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و كێشه‌كانى 2008 و دواتر بوونه هۆى دواكه‌وتنى زۆرى ئه‌وماده‌یه، ئه‌وه جگه له دژایه‌تیه‌كانوورد نه‌خوێندنه‌وه‌ى واقیعه‌كه له لایه‌ن گروپه‌كانى قه‌یرانه‌وه ، له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به تایبه‌ت لیستى برایه‌تى كه‌ركوك كه 26 ئه‌ندامبون به ته‌واوه‌تى له یه‌كتر دابڕان، له‌و26 ئه‌ندامه به پێى قانون 50 + 1 ده‌یانتوانى كۆبونه‌وه‌بكه‌ن و راكان لابه‌رنو كه‌سێكى تر دابنه‌ن نه‌یانكرد ، ئایدۆلۆژیاى حزبى وكێشه‌ى تر رێگر بوون و گوناهى گه‌وره‌ى ئه‌م دۆخه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد ،هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌له‌هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌دا كورد هه‌مان ده‌نگى پێشوو دێنێته‌وه ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى ئه‌مجاره عه‌ره‌ب به‌شدارى ده‌كه‌ن وكورسیه‌كانیش به هه‌مان رێژه‌ى جاران نامێنێ ، ئێستا له‌و 41 كورسیه ، 26 لیستى برایه‌تى و 9 توركمان و شه‌ش كورسى عه‌ره‌ب هه‌ن .
كه‌ركوك له نێوان نه‌وت و خه‌ڵكا :
كێشه‌ى گه‌وره ئه‌وه‌یه لایه‌نه سیاسیه‌كانیان روونتر هه‌ندێككاره‌كته‌رى دیارى نێو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌نێوان خه‌ڵك وبه‌رژه‌وه‌ندیدا ، خه‌ڵك و نه‌وتا ، نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌ڵبژاردووه ، ئه‌مه‌ش هۆیه‌ك بووه بۆ ترازان و دوركه‌وتنه‌وه‌ى زیاترى پێكهاته‌كان له یه‌كتر ، چاره‌سه‌رى ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لاى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ئاوز ، هه‌روه‌ها پێویسته گشته خه‌ڵكیش زیتر ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه بناسن كه ده‌یانكه‌نبه نوێنه‌رى خۆیان .بۆ ئه‌مه‌قسه زۆره بۆ كردن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی