مرۆڤ كاتێك به دانوب ده‌گات، ئه‌وكاته‌ى پێده‌نێته ئه‌و خاك‌و نیشتمانه‌ى كه كتێبه یه‌كێتیانه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فاى تێدا نوسراوه‌ته‌وه، ئه‌وده‌مه‌ى سه‌رێك له‌و مه‌وتنه نازداره‌ى بیر‌و فكر ده‌دات، تێده‌گات، له‌گۆتره نییه كه زاتێكى هاوه‌ڵى مام، ئه‌و به‌هه‌شته ئازاده‌ى گۆڕیوه‌ته‌وه به خڕى ناوزه‌نگ، چونكه بۆ ئه‌و رۆژگاره، ئه‌و پرۆسه‌ى كۆچه پێچه‌وانه، جگه له خۆپابه‌ندكردنه‌وه‌ى ئاكاریی‌و په‌یوه‌ستبونه‌وه به‌شۆڕشه‌وه شتێكى تر نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا، كه جارێكى تر مرۆڤ به دانوب ده‌گاته‌وه، نایهه‌وێت بۆ نیشتمانى خۆى بگه‌ڕێته‌وه، چونكه هه‌م چیتر ئه‌و زه‌مه‌نى مۆڕاڵه‌ى قۆناغی شۆڕش نه‌ماوه‌و هه‌میش ئه‌و ئه‌زموونه ناوازه‌ى بیرى هاوچه‌رخ‌و مرۆیی نییه، كه شایسته به‌وه بێت له پێناویدا نه‌ك دانوب بۆ خڕى ناوزه‌نگ جێ بهێڵیت، به‌ڵكو شایسته به‌وه‌ش نییه، له دانوبه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كى فیرعه‌ونه‌كانیش.
ئێمه له كوردستانێكدا، كه مام جه‌لال نه‌خشه‌ڕێگاى كوردایه‌تیه‌كى هاوچه‌رخی داڕشتووه‌و سۆسیال دیمو‌كراتى وه‌ك بیر‌و ئاكاری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تى كردۆته قیبله‌نما، له نیشتمانێكدا كه تاڵه‌بانى باوك، ئه‌و رێبازه بیرییه‌ى كردۆته مۆڕاڵ‌و ئاكاریی سیاسیی، كه‌چی هێشتاش له بچووكترین ئه‌رك‌و له ساده‌ترین به‌هاو له سه‌ره‌تایترین به‌رپرسیاریه‌تى خۆمان ده‌دزینه‌وه، شایان به‌وه‌نین ئه‌و نازناوه قه‌به هه‌ڵبگرین‌و باری سه‌رشانمان به‌و ئه‌ركه گه‌وره‌و به‌و ته‌رزه له‌دنیابینیه قورس بكه‌ین، ئاخر له‌كوێی دنیادا هه‌یه، هێزێك شوێن دیموكراسیه‌تى جیهانى بكه‌وێت، كه‌چی خۆى ئاماده نه‌بێت له‌ناو جه‌سته‌ى خۆیدا دیموكراسی سه‌ره‌تایی تاقی بكاته‌وه، له‌ناو كام هێزو له‌نێو جه‌سته‌ى كام پارت‌و له‌ناو ژیانى سیاسی كام رێكخراودا رێی تێده‌چێت، هێزێك هه‌بێت سڵ له دیموكراسی بكاته‌وه‌و له ده‌نگى هه‌ڤاڵه‌كانى خۆی بسه‌ڵمێته‌وه، ئه‌و په‌تاو ده‌رده قوڵه‌ى ژیانى یه‌كێتیانه، هێنده قوڵ‌و به سوێیه، مرۆڤ تا ئه‌ندازه‌ى واق وڕمان ده‌بات، ئاخر ئه‌و هێزه‌ى له‌دیموكراسیه‌تى ناوخۆیی ترسی پاشه‌كشه‌كردنى له خه‌یاڵى خۆیدا دانابێت، به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانێ له دیموكراسیه‌ت‌و هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵگا‌و جڤاكی جێگه‌ى راسته‌قینه بگرێت.
ئاڵوگۆڕى سۆسیال دیموكراتییه‌كانى نه‌مسا، گه‌شه‌ى بیریی‌و چاكسازى‌و پرۆسه‌ى خۆنوێكردنه‌وه‌ى هاوتا سیاسیه‌كانى یه‌كێتى له‌مه‌مله‌كه‌تى دانوب، به‌جۆرێك گه‌شه‌ى پێدراوه‌و به چه‌شنێك چۆته پێش، هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كانى تێپه‌ڕاندووه، كه‌چی هێشتاش، ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌وێ، هه‌میشه له كۆنگره‌و خۆنوێكردنه‌وه‌دان، ئه‌و پارتانه‌ى جه‌سته‌ی سیاسی خۆیان به نه‌وه‌ى نوێ تازه‌كردۆته‌وه له هه‌ڵبژاردن‌و پاشه‌كشه ده‌ترسن، كه‌چی یه‌كێتى نیشتمانى، كه تائێستاش له‌به‌رامبه‌ر خواستى نوێكردنه‌وه‌ى خۆیدا ساردوسڕه‌و تانوكه‌ش فۆڕمێكى نه‌دۆزیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى تازه، به په‌یژه‌ى كوردایه‌تى هاوچه‌رخدا هه‌ڵكشن، بێ ئه‌وه‌ى له قه‌ده‌رو چاره‌نووسی خۆی سڵ بكاته‌وه، له‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تییه دیموكراسییه خۆی ده‌بوێرێ، له‌كاتێكدا مه‌رجى سه‌ركه‌وتنى یه‌كێتى به‌نده به سه‌ركه‌وتنى ژیانى دیموكراسیانه‌ى ناوخۆیه‌وه.
دانوب، به‌ته‌نها بریتیی نییه له‌و دیوه‌ى كه یاده‌وه‌رییه‌كانى شۆڕشی تێدایه، به‌ته‌نها ئه‌و به‌شه نییه كه بیره‌وه‌رییه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاى تێدا نوسراوه‌ته‌وه، ئه‌و پنته پیرۆزه نییه له‌پێناو یه‌كێتى‌و كوردایه‌تى كۆچ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو دیسانه‌وه ئه‌زمونێكى نوێشه، ئه‌زموونێك كه وه‌ك چۆن له‌سایه‌ى دنیابینى‌و ئاكارو باوه‌ڕى ئه‌وده‌مى شۆڕشه‌وه، ناوزه‌نگى بۆ كوردایه‌تیه‌كى هاوچه‌رخ هاندا، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كانى ئێستا هێزو رێ‌و رێبازه‌كه‌ى مام جه‌لال، بۆ سه‌رله‌نوێ بوژانه‌وه‌ى ئه‌و فۆڕمه له‌ژیانى سیاسی‌و حزبی هانبدات‌و بێ ئه‌وه‌ى له كۆنگره سڵ بكه‌نه‌وه، ئاماده‌سازییه‌كى جددی بۆ قۆناغی داهاتوو بده‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نها به كۆنگره‌یه‌كى دیموكراسی، دوور له پشك پشكێنه‌و رێككه‌وتنى پێشوه‌خت دێته‌دی.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی