فێربون و بە دەستهێنانی زانیاری پێویست و فێركردن لە هەردوو بابەتی بیركاری و زانست بە بێ تێگەیشتنێكی قوڵ كارێكی ئەستەمە . تێگەیشتنی قوڵیش بە بێ زمان زانین و ئاشنابوون بە مان و دەلالەتە زمانیەكان ناكرێت . هەر وەك ئاشكرایە كە زمانی دایك لەم ڕووە بێ ڕكابەرە ، بەلام ئە مە بە و مانایە نایەت كە تەنها زمانی دایك تاكە ئامرازە بۆ فێربوون و تێگەیشتن و فێركردن .
لە سۆنگەی ئەوەی كە زمانی دایك باسترین ئامرازە بۆ فێربوون، پێموایە بریاری گۆرینی هەر دوو بێبەتی (بیركاری و زانست ) بریاریكی راست وگونجاوە بەڵام بە رەچاوكرنی پێویستی زانین و فێربونی زمانە زانستیە جیهانیەكان بەتایبەت ئینگلیزی پێوستە زمانی ئینگلیزی بە نادیدە نە گیرێت بە تایبەت ئەو خوندكارانەی كە قۆناغە كانی پێشوتریان بە ئینگلیزی خۆێندوە ، تەنانەت بۆ ئە و خوێندكارانەش كە سەرتا دەچنە بەر خۆێندن. بۆ چارەسەری ئەم بابەتەش پێشنیار دەكەم زاراوە زانستیەكان هەر بە زمانی ئینگلیزی بخوێنرێن و بەكار بهێنرێن یا خود سەڕایی زمانی كوردی زمانی ئینگلیزیش هاوكات بە كار بهێنرێت ، بۆ نمونە لە بابەتی زانست كرداری رۆشنەپێك هاتن (photo sentences ) بۆبەرگە هەوا دەستەواژەی ( atmosphere ) وە بۆ لەناوچوون ( extinction ) لە بابەتی بیركاری كرداری كۆكردنەوە ( plus ) كرداری لیك دركردن (minus كەرتەكان
( fraction ) بازنە( cycle ) چوار گۆشە(squares ) و سێگۆشە ((triangle .... هتد .
ئەم كارەش سەركەوتوو ئەبێت لە بەر دوو هۆكار كە بریتین لە
یەكەم / زۆربەی مامۆستاین بە گشتی ئاستی ئینگلیزیەكەیان نزیكە لە مام ناوەند intermediate) (تەنانەت ئەوانەی خوارمام ناوەندیشن ( basic level )توانای تەواویان هەیە لەم روەوە .
دووەم/ خویندكار كاتیك بە زمانی دایكی بابەتەكنی پێدەگوترێتەوە و بۆی راڤە دەكرێت لە هەمان كاتدا بونی چەن زاراوەیەكی زانستی بە ئینگلیزی كارێكی قورس نابێت و ئاشنایی دەكات بە زمانەكە و ئاستی تێگەشتن و توانایی زانستی فروان دەكات ئە مە سەرەڕای ئەوەوەی ئامادەی دەكات بۆقۆناغەكانی داهاتوو كاتیك بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنێت روبەڕوی ئاستەنگێكی وەها نەبێتەوە .
فێركردن و فێربون بە زمانی دایك پرۆسەیەكی گونجاوو سەركەوتووە بەڵام فێركردن و فێربون بەزمانی دایك وتێكەل بە زاراوەی زانستی بە زمانی ئینگلیزی پرۆسەیەكی كامڵ تر و گونجاو تر و سەركەوتووتر ئەبێت.
ئاوات حاجی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی