لە کارەکانی پەرلەمان، یاسادانان و چاودێری جێبەجێکردنیانە، چاودێری کارەکانی حکومەت ، موسادەقەی بودجەی ساڵانەی پێشنیارکرا و لە لایەن حکومەتەوە:
دەرکردنی یاسا و جێبەجێکردنی
ئەوەندەی دەرکردنی یاسا گرنگە، جێبەجێکردنیشی زیاتر، ئەگەر یاسا جێبەجێ نەکرێت بۆچی دەربکرێت، جێبەجێنەکردنی ئەوە دەگەیەنی کە لایەنی جێبەجێکەر خۆی لە پەرلەمان بەرزتر و گەورەتر دەبینێت، وەک ئەوەی کابینەکانی پێشو باو بوە. بۆ نمونە:
1- یاساى ژماره (3)ى ساڵى 2018ى یاساى رێگرى لهزیادهرۆیى ولابردنى لهسهر زهوى وزار وموڵكى دهوڵهت لهههرێمى كوردستان-عێراق. ( تکایە لە موڵکی سەرانی سەری سەرەوە دەست پێبکەن).
2- یاسای ژمارە ٢، ساڵی ٢٠١٥ یاسای سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازیەکان. ( ئەم سندوقە کاری جیە و چەندی تێدایە، جۆن سەرف دەکرێت).
3- یاسای ژمارە ٥ ساڵی ٢٠١٤ یاسای پێدانی بودجەی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان- عێراق.
4- یاسای ژمارە ١١ ، ساڵی ٢٠١٣ یاسای دەستکەوتی زانیاری لە هەریمی کوردستان- عێراق.
( باشترە گوی لە رۆژنامەنوسان و راگەیەندکارەکان بگرن)
5- یاسا ژمارە ٣ ، ساڵی ٢٠١٣ یاسای کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری لە هەرێمی کوردستان – عێراق. ( لە هەمو کەس پاشتر دەزانن چۆن کۆمپانیاکانی حیزب و بەرپرسەکان بازاڕیان قۆرخکردوە، ناپرسن ئەو هەمو کەناڵە ئاسمانیانە بە چی بەڕێوە دەچن.).
6- جێی خۆیەتی بپرسن، کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان بۆ توشی ئەو دەردەسەریە هات، کێ بەرپرسە. پارتی و یەکێتی بۆ تەخوینی یەکتر دەکەن؟ لە کاتێکدا جەنابتان دەزانن،ئەم تەخوینکردن و پەنابردنە بۆ هێزی بێگانە لە ١٩٦٤ وە وەک نەخۆشیەکی بۆ ماوەیی خۆی دوبارە دەکاتەوە. گەر سنوری بۆ دانەنرێ دڵنیام چەندین جاری تر دوبارە دەکرێتەوە: جگە لە چەند بارەبونەوەی شەڕی ناوخۆ، لە ١٩٦٤ لە نێوان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و مام جەلال و مەلا مستەفای بارزان، لە ١٩٩٦ لە نێوان کاک مەسعود و مام جەلال، لە ٢٠١٧ لە نێوان کاک مەسعود و نەوەی مام جەلال... ...
7- چاکسازی لە موچەکانی پەرلەمانتارانەوە دەست پێدەکات، لە کۆشکی سەرۆک و بەرپرسەکانەوە بنەبڕ دەکرێت.
8- لەسەر میزانیە و بودجەی حکومەت ئەندامانی پەرلەمان دەکەم بە حەکەم.! چەند و چۆن سەرف دەکرێت؟ دێتە پەرلەمان؟ چەند قسەی لەسەر دەکەن؟.
9- رادەستکردنی نەوت بە بەغدا و رێککەوتن بوە بە مەتەڵ، پەرلەمان چەن لێی ئاگادارە؟
10- یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، بونی دەیان فەوج و لیوای تایبەتی بەرپرسان.
11- لەسەر دزینی بوتڵی شیر، خەڵک زیندانی دەکرێت، بەڵام پیاو کوژەکان و ناپاکەکان و دزە گەورەکان پەنا دەدرێن.
12- هەقە پەرلەمانتاران بپرسن " چەند وەزیر و بەرپرس لە لایەن پەرلەمانەوە لێپرسینەوەی لێکراوە و متمانەی لە چ وەزیرێک سەندۆتەوە". تۆ بڵێی، هەمو دەستپاکبوبن و کەمتەرخەم نەبوبن.!.
13- شاندی پەرلەمانی بۆ کەرکوک : لەم رۆژانە ناتەبابون لەسەر هاتنی شاندێکی پەرلەمانی بۆ کەرکوک، ئێوەی پەرلەمانتاران لەسەر شاندێک بۆ کەرکوک تەبا نەبن، بڕوا ناکەم لەسەر بە گژداچونەوەی گەندەڵی و پرۆسەی چاکسازی تەبابن.
14- بە هیوای تەباییتانم.
مەلا فرمان
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی