دواى تێپه‌ڕبونى زیاتر له پینج ساڵ به‌سه‌ر به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه و چاوه‌ڕوانى خڵكى پارێزگاكه و زیاتر له 50 كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان دواجار پێنجى ئه‌یلول 2019 لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ناوى كاندیدانیان بۆئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌مه‌به‌ستى تاعین كردن ئاراسته‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌كرد تابتوانرێت له‌زوترین كاتدا فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ وه‌ربگیرێت ، هه‌رچه‌ند دواكه‌وتنى دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌هۆكارێك بۆسه‌رپێ نه‌خستنى پارێزگاكه‌ناو ده‌برێت به‌ڵام له‌ئێستادا دوو ڕاى جیاوازى دروست كردوه به‌شێك به‌ئومێده‌وه ده‌ڕوانن له‌دروست بونى ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ته‌واوكارى به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه به‌شێكیتریش پێیان وایه كۆمه‌ڵێكى باربوو به‌سه‌رحیزبه‌وه ده‌خزێنرێنه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و هیج سودێكى نابیێت .
هاوڵاتیان هیوایان ده‌خواست به‌پارێزگابونى شاره‌كه‌یان خزمه‌ت گوزارى و گوزه‌رانیان به‌ره‌و باشتر بگۆڕێت كه‌چى پێنج ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و خراپتربوه پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه ته‌نها وه‌ك ناو سه‌یرده‌كرێت .
ئه‌نجومه‌نى تاعین كرا‌و له‌ئێستا بۆچى بۆ هاوڵاتیان گرنگ نیه :
1* به‌پارێزگا كردنى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رئاستى عێراق بۆ هاولاتیان گرنگتره تا دروستكردنى ئه‌نجومه‌نێكى كارتۆنى و بێده‌سته ڵات .
2* گێڕانه‌وه‌و دروستكردنى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان وجیاكردنه‌وه‌ى له پارێزگاى سلێمانى كه‌تائێستاش به‌شێكیان هه‌رله‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانین بۆ هاوڵاتى گرنگه .
3* گێڕانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه فیدراڵیه‌كانى عێراق و جیاكردنه‌وه‌ى كۆبۆنى خۆراك گرنگه .
4* به‌هێزكردنى ژێرخانى ئابورى پارێزگاكه به‌هێنانى ده‌ستى وه‌به‌رهێنه‌ران و كارئاسانى كردن بۆیان گرنگه.
ئه‌نجومه‌نێك كه به‌تاعین دابنرێن و ده‌سته‌ڵاتى لێپێچینه‌وه‌و به‌دواداچونى نه‌بێت چ گرنگیه‌كى بۆ شاره‌كه هه‌یه ، ئه‌ى ئه‌گه‌رهه‌وڵى لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نێك هه‌ڵبژێراوبێت و ده‌سته‌ڵاتى ته‌واوى هه‌بێت گرنگترنابێت .
بۆده‌بێت ڕێگرى له‌دروسكردنى ئه‌نجومه‌نێكى تاعینكراو بێده‌سته‌لات بكرێت :
1_ هۆكارێك ده‌بێت بۆ زیاتر دره‌نگ وه‌سه‌رپێخستنى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه .
2_ هۆكارێك ده‌بێت كه نه‌توانرێت له‌مانگى چوارى ساڵى داهاتو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له‌م شاره هه‌ڵبژاردن بكرێت .
3_ كۆمه‌ڵێك باربوى سه‌رحیزبه‌كان ده‌هێنرێنه ئه‌نجومه‌ن كه‌ده‌بنه باربه‌سه‌ر شاره‌كه‌وه .
به‌دروسكردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌م میكانیزمه خه‌درێكى تر له‌م شاره‌ده‌كرێت وچه‌ندین هه‌ناگاو له ته‌واوكارى پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه دور ده‌خاته‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی