له سبه‌یه‌وه شه‌ڕێكى دیكه له‌باره‌ى پڕۆژەیاسایى چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەکان ده‌ستپێده‌كات. وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو ڕۆژى دووشه‌ممه، هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
گۆڕان به ته‌واوى پشتگیرى له‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات و پارتی و مه‌سرور بارزانیش سوورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسایه. پارتى كه‌مترین زه‌ره‌رى به‌رده‌كه‌وێت، چونكه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى موچه‌یان له‌سه‌ره‌و سه‌ر به پارتین مامه‌ڵه‌كانیان به یاسایى كراوه.
یه‌كێتیى جگه له سه‌رۆكى په‌رله‌مان، زۆربه‌ى ئه‌ندامانى فراكسیۆن، له ئێستاوه له ژێره‌وه دژایه‌تیان بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایه ده‌ربڕیوه، ده‌یانه‌وێ ده‌رچوواندنى ئه‌و یاسایه به‌م شێوه‌یه له بارببه‌ن، چونكه یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌زانێت زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى موچه بڕینیان له‌سه‌ره له یه‌كێتییه‌كانن، به‌و پێییه‌ى به هه‌زاران خانه‌شین و فه‌رمانبه‌رى یه‌كێتیى، له ڕابردوودا مامه‌ڵه‌كانیان وه‌كو پێویست و یاسایى ئه‌نجامنه‌دراوه، زۆربه‌ى زۆریان له ئیزباره‌ى دامه‌زاندنیان ئه‌وه‌لیاتى پێویستیان نییه‌و كێشه له مامه‌ڵه‌ى دامه‌زراندنیان هه‌یه‌و هى وا هه‌یه ته‌نها به یه‌ك كاغه‌ز دامه‌زراوه. پارتیش هه‌مان كێشه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام چاره‌سه‌ریان كرد.
یه‌كێتیى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، پڕۆژه یاسایه‌كى له‌باره‌ى خانه‌نشینى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى پێشكه‌شكرد، به‌مه‌به‌ستى به یاسایكردنى مامه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى مامه‌ڵه‌كانیان دروست نین، به‌ڵام پارتى و سه‌رۆكى په‌رله‌مان رێگه‌یان له‌و هه‌وڵه گرت.
فراكسیۆنى یه‌كێتى و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى زیادمه‌نده‌بن، له‌مه‌ودوا به ئاشكرا‌و به نهێنى دژایه‌تییه‌كانى خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن. ڕه‌نگه به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌ش بكه‌وێته سه‌ر ژیانیان، چونكه به هه‌زاران كه‌س له پله‌ى تایبه‌ت سه‌ربازى و مه‌ده‌نى تاوه‌كو فه‌رمانبه‌رى ئاسایى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. ئه‌گه‌رچى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایش له ڕابردووا موچه‌یان وه‌رگرتبێت، به‌ڵام قبوڵیان نییه قوتیان بكه‌وێته مه‌ترسى.
سەرتیپ وەیسى
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی