سیاسەتی توێتەکانی ترامپ

09/10/2019

دانا رەشید

 ئەمەریکا وەک گەورەترین و بەتواناترین دەوڵەت لە جیهاندا ،تەنها بەوە نەناسراوە کە هێزێکی سەربازی مەشق پێکراوی پڕ چەک و جبەخانەی گەورەی هەیە ، تا لەسەروبەندی هەر ئەزمەیەکدا پشتیوانی ئەم لایەن یان ئەو لایەن بکات بۆ بەرژەوەندی خۆی ، بەڵکو وزەو توانای ئەم دەوڵەتە گەورەیە و ئەم زل هێزەی دنیا لە جۆرەها چەمک و توانادا کۆ بۆتەوە ، دیمۆکراتی و ئازادی رادەربڕین ، هەر لە سەرەتاوە لە یەکەم ستاڤی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لە لایەن جۆرج واشنتن ، بە کردەوە پێ لەسەر ئەم خاڵە داگییراوە ،کە ماوەی سەرۆک کۆمار تەنها دوو خولی هەڵبژاردنەو سەرۆک دەبێ پابەندی هەموو جۆرێک لە گویرایەلی دەنگ و سەدای گفتوگۆی ئازاد بێ ، واتە سەرۆک کۆمار دەربڕی رازی سیاسەتی ئەمەریکایە بە پێی خواستی رۆژ و بەرژەوەندی ، نەک سەپێنەری خواستی سەرۆک کۆمار ، دەنگ و رەنگی ئازاد ، هەروەک دەبینرێت بە سەدان و هەزاران کەناڵی راگەیاندن و دەزگای مێدیایی گەورەو بچوک لە ژێر سایەی سیستەم و یاسای ئازادی ڕادەربڕین کار دەکەن ، تا ڕادەی رۆژنامە نوس لە پرێسە کۆنفرێنسەکان بە توندی و بە جدی دەکەونە موناقەشەی سەرۆک کۆمار ، لەسەر پێچەوانە رەفتار کردنی سەرۆک بە ڕوی سیاسەتی ئەمەریکا کە کار بۆ بەرتەسک کردنەوەی بازنەی گفتوگۆو رای ئازاد بکات ئازادی رێکخراوی مەدەنی ناحکومی بە هەزاران رێکخراو و کۆمەڵەو تینکتانک و سەنتەری لێکۆڵینەوەو جۆرەها چالاکی مەدەنی ،کە هەر خواستێک ببیتە هۆی پاشە کشە کردنی ئەمەریکا لەو مەسیرەیەی زیاتر لە ٢٠٠ ساڵە بەمرۆی گەیاندەوە دەرژێنە سەر شەقام و رۆڵی یەک لاکەرەوە دەگێڕن حیزبی بەرامبەر حیزبی دەسەڵات دوو حیزبی گەورە و بەدەسەڵات هەمیشە ململانێێ هەڵبژاردن دەکەن ، کاتێ لایەکیان دەیباتەوە ،لاکەی تر لە چەندین جومگەی هەستیاری دەوڵەتدا وجودی جدی هەیە ، بۆ کارا کردنی رەوشی دیمۆکراتی و لەبار بردنی هەر گەڕێک بە رەوشی نوێخوازی و ئازادی و رای ئازادی ئەمەریکا بە سودو قازانجی گروپێکی بەدەسەڵات بەگەر بخرێت .

ئەمە سەرەڕای بوونی هێزێکی گەورەی کرێکار و فەرمانبەر و دەستی کار ، بوونی دامودەزگای جۆراوجۆری دەوڵەتی ، بوونی دەزگای CIA بوونی دەزگای پنتاگۆن ، بوونی هەیئەی کۆشکی سپی بۆ دیراسەکردنی بریاری ستراتیجی ، بوونی ئەنجومەنی پیران ، چەندین جۆر لە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی بریاری سیاسی و ئابوری و ستراتیجی ، واتە سیاسەتی ئەمەریکا سەرپێێ بە توێتەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ ناچێ بە رێوە ، راستە ترامپ وەک سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دەربڕینەکانی لە توێتەر کاریگەری ئەرێنی یا نەرێنی لەسەر رەوتی روداوەکان دادەنێ ، ئەمما دروست کردنی بریاری جەنگی و سیاسی ئەمەریکا چ لە ناوخۆ چ لە دەرەوە هێندە سانا نی یە بە دوو دێر توێتی ترامپ بێت و بچێت ، دروستە و پێویستە کورد چ لە رۆژئاوا چ لە باکور چ لە باشور ، حسابێکی جدی بۆ رادەربرین و توێتەکانی ترامپ بکات ، وەلی لە کۆتایدا کورد خۆشی دەبێ کارێک بکات کە خاوەنی ستراتیجێکی ڕون بێ ، بەرژەوەندی سیاسی هەبێ ، بە پێێ خواستی بەرژەوەندی سیاسی گرێدراوی ئەم لایەن یان ئەولایەن بێ ، نەک بە توێتێک دنیای لێ ببێتە چەرمی چۆلەکەو کونە مشکی لێ ببێتە قەیسەری . سیاسەتی و بەرژەوەندی دنیای ئەمڕۆ ڕو لە داهاتوی کوردستانەو دژی دوژمنەکانێتی ، باکە بە ئاراستەی شیراعەکەی کورد دێت ، ئەگەر چی ناڕونیش بێ لە ئێستەدا وەلی لە نەتیجەدا چ ئەمەریکا چ ئەوروپا بەرەو پێش دەرۆن نەک بەرەو پاش ، ئەمرۆ ترامپە سبەینێ کەسێکی تر دێت کە هەر گاڵتەی بە ترامپ دێ ، خۆ ئەردۆگان نی یە سوڵتانی سەرشێتی ئینقلابچی بێ

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە