له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
سه‌عات 11ى ئه‌مڕۆ به‌یانى 21-10 به ته‌له‌فون له گه‌ڵ یه‌كێ له فه‌رمانده‌كانى رۆژئاوادا قسه‌م كرد كه دوێنێ له‌سه‌رێ كانى كشابوه‌وه، ئازار به‌خشترین رسته‌یه‌ك به منى وت ئه‌وه‌بوو گوتى " ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تى لێكردین " من وه‌ك مرۆڤێكى كورد له‌به‌رده‌م ئه‌م رسته‌یه‌دا زۆر رامام پرسیارم له خۆم كرد، باشه ئه‌و چاره‌نووسه چۆن بگۆڕین، ئاخۆ تا كه‌ى ئێمه له نێو ئه‌م چاره‌نووسه خوێناویه‌دا بتلێینه‌وه، هاوڕێكه‌م ده‌رده‌دڵى زۆرى كرد، من ئه‌وانه ناگێڕمه‌وه ، ئه‌و كاته‌ى ئێمه له گفت و گۆدا بووین ، ئه‌مه‌ریكیه خیانه‌تكاره‌كان به نێو قامیشلودا ده‌كشانه‌وه‌و خه‌ڵكى ئه‌و شاره نه‌فره‌تى ده‌كردن ، ئه‌وانه تا دوێنێ دۆستى ئێمه بوون ، به‌ڵام دۆستایه‌تیه‌كى لاى ئه‌وانه‌وه دوور له ئاكار ، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌رو دراوسێموسوڵمانه‌كانى ئێمه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى 1000 ساڵه خاكى ئێمه‌یان داگیر كردووه‌و مافى خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌خۆن كه‌مێك ئاكارى ئاینى و مرۆییان هه‌بوایه ، ئێمه بۆ به دواى دۆستى دووردا ده‌گه‌ڕاین ، ئه‌گه‌ر تورك و فارس و عه‌ره‌ب كه‌مێك وه‌ك مرۆڤى به ڕه‌وشت هه‌ستو كه‌وتیان له گه‌ڵ ئێمه كردبا چ پێویستمان به‌وه بوو به تره‌مپ بڵێین درۆزن مه‌به جێ‌مان مه‌هێڵه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ى ئه‌مه‌ریكادا ئێمه چى بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاكاریانه له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌ست و كه‌وتمان كرد ،ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا گوله ده‌نرا به سه‌ر دڵیانه‌وه‌و له ئه‌نبارو فه‌لوجه ده‌كه‌وتنه بۆسه‌وه له كوردستان گوڵباران ده‌كران، له به‌رانبه‌ردا ئه‌وان له كه‌ركوك بۆ خۆشى خۆیان مناڵى كوردیان ده‌كوشت ، كێشه‌ى ئێمه له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كان په‌یوه‌ندى به درۆ‌و خیانه‌ته‌وه هه‌یه، به‌ڵام له گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندى به سته‌م و داگیركاریه‌وه ، بۆیه ئه‌مه‌ریكاو تره‌پ حه‌وت به‌رد له شوێنیان، به‌ڵام سه‌ربازگه‌كانى تورك شایانى ته‌قاندنه‌وه‌و هه‌ڵته‌كاندنن، سه‌ربازى تورك مادام مناڵى كورد خوێنساردانه ده‌كوژێت شایانى كوشتنه، خه‌ڵكى سڤیلى تورك نا، گه‌رچى ئه‌وانیش خه‌ڵكى بێهه‌ڵوێست و نه‌ته‌وه‌گه‌رى كوێرن، به‌ڵام سه‌ربازو پۆلیس و میت بۆ كوشتن و سوتاندن باشن، كه‌من هه‌ر تیرۆریست بم، كه تره‌مێكى بێئاكار من و داعش وه‌ك یه‌ك و بگره من خراپتر سه‌یر بكات ، پێویسته بنكه‌و باره‌گاكانى تورك له ناو توركیا له ناو ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره گڕتێبه‌رده‌م ، پۆلیس و سه‌ربازى تورك بكوژه بۆ ئه‌وه‌ى مناڵى كورد بژى.
كوشتنى توركى چه‌كدار وه‌ڵامه به خیانه‌ته‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ئاخر تا ئێستا له‌و هه‌موو نوسه‌رو رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند و رۆماننووسه توركه یه‌كێكیان به ئه‌ردۆغانى نه‌وتوه ستۆپ، ئه‌رێ ئۆرهان پامۆك و ئه‌لیف شه‌فه‌ق و ئه‌وانى تر كه‌ى دێنه گۆ ، ئه‌مه‌ریكیه‌كان خیانه‌تیان كرد‌و توركه‌كانیش بۆ كوشتنى كورد پێكى خۆشى هه‌ڵئه‌ده‌ن، جێهێشتنى كورد له رۆژئاوا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه شه‌ریك بوونه له‌و كوشتنه‌دا كه ئێستا توركه‌كان به چه‌كى یاساغ به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی