كوردستان ماڵێكی بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه هه‌مووان به‌ئاسانی بێ پرسی خاوه‌نماڵ ته‌راتێنی سیاسی تێدا ده‌كه‌ن ، ململانێی داگیركه‌ران له‌سه‌ر حسابی خاك و خه‌ڵكی كوردستان بووه ،هه‌ربۆیه میلـله‌تی كورد قوربانی و سوته‌مه‌نی بێ ئه‌رزشی ئه‌و ململانێیه ناڕه‌وایه بووه له ناوچه‌كه‌دا، كوردستان بووه‌ته گۆڕه‌پانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، پیویسته چیتر كورد هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ردیپلۆماسیه‌تی خۆی بكات و پێداچونه‌وه‌یه‌ك به هه‌ڵه مێژوییه‌كانی خۆیدا بكات و پیویسته سیاسه‌ت بكات و ئاگای له باڵانسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بێت ،سیاسه‌تی هه‌موو دنیا بۆ ئه‌وه داڕێژراوه من چۆن بژیم وتۆ چۆن بژی ، واته سیاسه‌ت به مانا گشتیه‌كه‌ی بۆچۆنیه‌تی دابینكردنی ژیانی تاكه له نێو كۆمه‌ڵگادا.
له دوای دەستپێكردنی شۆڕشی گەلانی سوریاوە كاتی خۆی نه‌توانرا سه‌ربه‌خۆیی یان فیدراڵی بۆ كوردان له خۆرئاوای كوردستان بنیات بنرێت ، چونكه هاوكێشه‌كه ئالۆز بوو شۆرش له سوریا گواسترایه‌وه بۆ جه‌نگی ناوخۆی وده‌بوایه كورد له دژی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا ( داعش و به‌ره‌ی نوسره) و هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و میلیشیا شیعه‌كانی وه‌كو ( حیزبوڵڵا، لیوای ئه‌بولفه‌زڵ عه‌بباس، لیوای زولفه‌قادر، كه‌تیبه‌كانی سه‌ییدولشوهه‌دا، هێزه‌كانی موحه‌ممه‌د باقر ئه‌لسه‌در، لیوای كه‌فیل زه‌ینه‌ب، فه‌یله‌قی ئه‌لوه‌عدولسادیق، لیوای ئه‌سه‌دوڵڵاهولغالیب، لیوای ئیمامی حوسێن، فیرقه‌ی قاتیمیه‌كان و فیرقه‌ی زه‌ینه‌بیه‌كان) بجه‌نگایه و ناوچه كوردییه‌كانی له هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەكان دوربخستایه‌ته‌وه ، به‌ڵام توانرا سیسته‌می كانتۆن دروست بكرێت و جێگای هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی تێدا ببێتەوە و ژنانیش ڕۆڵێكی باڵای تێدا هه‌بوو.
كوردان له خۆرئاوای كوردستان سه‌رباری هێرشه‌كانی توركیا خاوه‌نی كیانێكی حوكمی خۆسه‌ری بوون، ڕاسته تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری كوردان بوو له خۆرئاوا و خه‌نجه‌ری له دڵی كوردان دا ،به‌ڵام ته‌واوی جیهان به ئه‌مریكی و ئه‌وروپی وعه‌ره‌بیه‌وه هاوشێوه‌ی كوردان هه‌ست به خیانه‌ته‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ن ،لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا به‌مه‌به‌ستی ئاگربەست له نێوان هێزەكانی (هه‌سه‌ده و توركیا) لە سەرێكانی كشانەوە و سوپای توركیا و گرووپە چەكدارییەكانی هاودەستی چوونە نێو شارۆچكەكەوە ، كوردان له خۆرئاوای كوردستان زۆر ژیرانه‌و عاقڵانه له پلانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان تێگه‌یشتن و شكستیان به پلانه‌كه هێناو مه‌ترسی پلانه‌كه‌شیان له سه‌رهه‌رێمی كوردستان لابرد ،چونكه ئه‌ردۆگان به‌نیازبوو دوای خۆرئاوای كوردستان ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕێت به‌ره‌و باشوری كوردستان به‌بیانوی كەركوك و كەمپی مەخمور و قەندیله‌وه په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیش بدات.
هه‌رچه‌نده له‌دوای جه‌نگی ناوخۆی سوریاوه له ساڵی ۲۰۱۱ وه هه‌ندێك هیوا و ئومێد بۆ دۆخی كورد له خۆرئاوای كوردستان سه‌وز بوو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانیان له‌پای قوربانیدان و مقاومه‌ت و گیانفیدایدا هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه به‌ره‌و دروستكردنی په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری سیستمی خۆسه‌ری و كۆمیته‌ی گه‌ل و هێزه‌كانی به‌رگری و ئاسایش و ده‌زگاكانی رۆشنبیری و خوێندن ، به‌ڵام پلانی هه‌رێمایه‌تی به چاودێری زڵهێزه‌كان چاره‌نوسی كوردانی له خۆرئاوا خستووه‌ته به‌رده‌م پاكتاوكردن ،ئامانجی ڕژێمی سوریا له‌به‌ره‌ی ڕوسی و توركیا له‌به‌ره‌ی ئه‌مریكی كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و ناوچانه‌یه كه به ناوچه‌ی كوردستانی ناسراوون ، پاشانیش له‌ناوبردنی حوكمی خۆسه‌رییه له خۆرئاوای كوردستان ، ئێستا كه دۆخه‌كه به‌م ڕۆژگاره گه‌یشتووه و كوردانی خۆرئاوای كوردستان خیانه‌تیان لێكراوه هیچ بژارده‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكیش نیه جگه له ڕێكه‌وتن،خودی رێكه‌وتنه‌كه‌ش ڕزگاركردنی میله‌تیكه له جینۆساید و پاكتاوكردن و سڕینه‌وه ، ده‌بێ ئامانجی كورد له دوای كشانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و توركیا ده‌یگرێته‌وه ، به‌رگریكردن بێت له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و كیانه خۆسه‌رییه كه كەوتووەتە بەر هەڕەشەیەكی دڕندانەی دەوڵەتێكی فاشیستی توركیا.
له هاوكێشه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان ئامانجه‌كانی تره‌مپ نه‌هاته‌دی و ڕۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ڕوو له پاشه‌كشه و لاواز بوونه به‌یه‌كجاری جڵه‌وی سوریای له ده‌ستدا ،تاكه براوه له‌م هاوكێشه‌یه‌دا ڕوسیا‌و سوریایه ، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌یش كه توركیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د خۆئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌ردۆگان نه‌بووایه كوردان له خۆرئاوای كوردستان ڕازی نه‌بوون به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ، دۆڕاوی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش كورد و توركیا و ئه‌مریكایه ،هه‌رچه‌نده كورد جگه له بژارده‌ی ڕێكه‌وتن هیچ بژارده‌یه‌كی تری نه‌بوو.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی