له ده‌ره‌وه‌ی قسه‌ی بازاڕی و موهاته‌راتا، من هه‌ر كات پێویست بووبێت ره‌خنه‌م له سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كانی كورد گرتوه‌و هه‌رچیش له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بووبێ ووتوه‌مه، هه‌ر كاتێكیش هه‌نگاوێكی دروست نرابێت، به پێویستم زانیوه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، بۆ من پرسی كورد له‌م ناوچه‌یه‌و له باشوری كوردستان له پێش هه‌موو پرسێكی دیكه‌وه بووه‌و نووسینیشم بۆ ئه‌وه نه‌بووه هه‌رگیز له په‌نایدا كیسه‌ی بۆ بدورم وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به باش و خراپ واده‌كه‌ن، كه موهاته‌رات ده‌كه‌ن، ده‌زانن بۆو، كه ستایشیش ده‌كه‌ن ده‌زانن بۆ، راستی من له پرسی كه‌ركوكا به‌رده‌وام ره‌خنه‌م له دكتۆر به‌رهه‌م هه‌بووه، رووبه‌ڕووبه خۆیشیم وتوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش وه‌ڵامی خۆی هه‌بووه، جا به دڵم بووه یان نا ئه‌وه‌یان شتێ تره.
له‌م دۆخه‌ی ئێستادا هاتنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و باشه‌و ده‌كرێت به پڕۆژه‌و بڕیاره‌وه ده‌ربچن له‌م دۆخه‌ی ئێستادا هاتنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و باشه‌و ده‌كرێت به پڕۆژه‌و بڕیاره‌وه ده‌ربچن، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت مه‌ترسی هه‌مواری ده‌ستور ده‌گوترێت له سه‌ر هه‌رێم، ئه‌گه‌ر له جێی خۆیشیدا بێت، بڕوام وایه تۆزێك زووه‌و هه‌مواری ده‌ستوریش هه‌روا ئاسان نابێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له ده‌ستوریشدا رێگری زۆر هه‌ن بۆ ده‌سكاری هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، ئه‌گه‌ر چی هه‌رێم خۆی سه‌دان كه‌م و كوڕی و كه‌ندو له‌ندی هه‌یه.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا كه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو ناشرینیه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی و نادادی نه‌مێنن و خزمه‌تگوزاری و دامه‌زراندن و ئاوڕدانه‌وه له وڵات و هاوڵاتی بایه‌خی پێبدرێت عیراق به بارودۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، گه‌نده‌ڵی و تاڵانی نه‌وت و دزی و سته‌م و ململانێ، خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا كه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو ناشرینیه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی و نادادی نه‌مێنن و خزمه‌تگوزاری و دامه‌زراندن و ئاوڕدانه‌وه له وڵات و هاوڵاتی بایه‌خی پێبدرێت، هه‌رێم به ده‌ر نیه له‌و بار‌و دۆخه، ئه‌گه‌ر تا ئێستا له هه‌رێم خه‌ڵك نه‌ڕژاوه‌ته سه‌ر جاده ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه نیه كه هه‌رێم گه‌نده‌ڵی و نادادی و جیاكاری تیانیه ، له ڕووی پێدانی موچه‌وه هه‌رێم له به‌غدا زۆر خراپتره، له‌ڕووی جیاكاریه‌وه له نێوان ناوچه‌و پارێزگاكاندا هه‌ر وه‌سا، به‌ڵام دۆخی رۆژئاوای كوردستان، چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی نوێ و لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌مانه نه‌یانهێشتوه كوردستان به ده‌ردی ئێستای عیراق بچێت، ئه‌وه سه‌ره ڕای ئه‌و زه‌برو زه‌نگه‌ی له پایته‌ختی هه‌رێم هه‌یه بۆ خۆ پیشاندان.
هاتنی دكتۆر به‌رهه‌م له ئێستادا بۆ هه‌رێم نیشانه‌ی بایه‌خپێدانی ئه‌وه به قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئاماژه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی ناكرێت ده‌سكاری ئه‌م قه‌واره‌یه بكرێت هاتنی دكتۆر به‌رهه‌م له ئێستادا بۆ هه‌رێم نیشانه‌ی بایه‌خپێدانی ئه‌وه به قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئاماژه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی ناكرێت ده‌سكاری ئه‌م قه‌واره‌یه بكرێت، هه‌قه لایه‌نه‌كانی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه به بایه‌خه‌وه ببینن، ئه‌م جۆره له رۆڵبیینین هه‌مان ئه‌و رۆڵه‌یه كه كاتی خۆی تاڵه‌بانی له عیراقدا ده‌یگێڕا، لێره‌دا نابێت لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ن، كه خه‌ڵك به ویژدانه‌وه تا ئێستا دانی به‌خۆیدا گرتووه‌و هه‌قه سوپاسی ئه‌و خه‌ڵكه بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش جێی ده‌ستخۆشیه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی