ئەركە هەنوكەیەكانی سەركردایەتی سیاسی كورد

06/11/2019

حەسەن بارام

عێراق و ناوچەكە بەقۆناغێكی هەستیار و چارەنوسسازدا گوزەر دەكات ، هەموو ئەگەر وپێشهاتەكان پێشبینی كراون ، كوردیش لەم دۆخەدا هەم وەك  نەتەوە ، هەمیش وەك جوگرافی وهەرێمێكی حوكمڕانی ، لەدەرەوەی ئەو گۆڕانكاری وپێشهات ومەترسییانە نییە ، بۆیه ئێستا كاتی ئەوەیە هێزە سیاسیەكانی كوردستان ئەم هەنگاوە خێرایانە بهاون :

دروستكردنی ژورێكی عەمەلیات   لەكەسی یەكەمی هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستان .

بەلاوە نانی هەموو ناكۆكییەكی حیزبی وكەسی .

دروستكردنی یەك دەنگی ویەك گوتاری ویەكگرتویی بۆ هەموو ئەگەر وپێشهاتەكان .

ئامادەكاری تەواوی سیاسی ودیبلۆماسی ویاسایی وعەسكەری بۆ هەر ڕووداو وپێشهاتێك .

ئامادەكردنی وەفدێكی باڵا بۆ پەیوەندیكردن وسەردانیكردنی ئەمەریكا وئەوروپا وڕوسیا وتەنانەت وڵاتانی عەرەبی وئەگەر بكرێت وڵاتانی ئیقلیمیش .

ئەركی میدیا گرنگە ، پیویستە میدیا لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرپرسانە مامەڵە بكات

گرنگە كورد خۆی بۆ هەموو ئەگەر وپێشهاتەكان تەواو ئامادە بكات ، بەڵام تا دەتوانێت نەبێت بەبەشێك لەمەی لەعێراق ڕوو دەدات .

پیویستە هەندێك ئامادەكاری بۆ ناوچە كوردستانیەكان بكرێت ، لەكاتی  ڕوودانی هەر ئەگەرێكی لەناكاو ونەخوازراو .

حەسەن بارام

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی