بهرخۆدانی شانازی له دژی فاشیزمی دهوڵهتی توركیا
لەو ژینگە بریندارهدا، كه له ژێر ئاگری بۆمب و تۆپ و شهپۆلی ڕقی دهولهتی توركیا و چهتهكانیدایه، کۆمەلگایەکی رێکخراو و رەنجدەر، كۆمهڵه مرۆڤێكی تا دواڕادە سادە و مرڤدۆست دەژین. لە رێگای رۆشتن بۆ رۆژئاوادا، لە خەیالی خۆمدا وامدهزانی بۆ نێو شەر دەرۆین و بیرم لە چۆنیەتیی خۆپاراستن دەکردەوە. بەڵام لە یەکەم ساتی پهڕینهوه لەسنوور و لهرێهگهی چوون بۆ شاری قامیشلۆدا. تووشی سهرسامی بووم: لە کێڵگەکاندا جوتیارەکانم دهبینی كه زەویەکانیان دەکێلا. هەرلەوساتەدا خەیاڵەکانم گۆڕان. بیرم دهکردەوە كه چۆن دەبێت لە نێو شەڕدا ئەو مرۆڤانە ئەوەندە بە هیواوە بژین؟ لە بەردەوامی رێگادا منداڵانم بینی لە گوندەکان یاریی و تۆپێنیان دەکرد؛ لەولاوتریشهوه دایک و باوکیان بە ئاگاییەوە چاودێریی دەوروبەریان دەکرد.
ئیتر بیرکردنەوەکانم گۆڕان و خۆم بۆ بینینی گەلێکی بەئاگا و وشیار ئاماده كرد. كاتی گەشتنمان بە دەروازەی شارەکە، گوێم لە خەڵکی بوو بە زمانێکی ئاسایی و سەردەمیانە سڵاویان ئەکرد بۆنمونە : سلاڤ، دەم باش، ئێوارەباش ، دەمباش، ئاگاداری خۆتان بن.... وهك ئهوهی شۆڕش كاری له زمانیش كربوو و پڕ نهبوو لهو دۆعایانهی له شوێنی دیكهدا بهردهوام دووپات دهبنهوه. جۆریك لە هەواڵپرسین و رێزگرتن كه دووره لە خورافە و ناوهێنانی پیرۆزهكان. بێگومان ئەم شێوازەش لە گفتوگۆی ئاسایی رۆژانەی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا، گۆرینی بەها کۆمەڵایەتیەکان و دروستکردنی بەهای نوێ بۆ کۆمەڵگا، بەشێکن لە ئامانج و کاری بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لەدنیای مۆدێرنی مۆڤایەتیدا. لە رۆژئاوا شێوازێک لە دنیابینی و رێزگرتن و مامەڵەکردن هەیە کە مرۆڤەکان پێی پەروەردە کراون .
بۆ هەر کەس گرنگە سەرچاوەی ئەم رێکخستنە بناسێت. ئەزموونی رۆژئاوا و خۆبەرێوبەریهكهی تەنها ٨ ساڵی ئەو دنیابینی و رێکخستنهیه کە تەمەنی ٤٠ ساڵە و رەگوڕیشەكهی لە ئیمرالی و لە چیاکانی کوردستاندایه، له بزووتنهوهیهكدایه كه چڵ ساڵە شەهید دەبەخشێت و بە هەزاران مرۆڤی شۆرشگێر ژیان و رۆحی خۆیان پێبەخشیوە. باسهكه گرنگیی ئەو فەلسەفەیە لە رۆژئاوا كه کورد،عەرەب، ئەرمەن، چەرکس و تورکیی بە بێ جیاوازی ئاین و مەزهەب رێکخستوە. لە جەوهەری ئەم فەلسەفەیەشدا رۆحی ژن ئامادەیە، واته شێوازێکی بینینی ژیان و سرووشت كه خودی ژنانیش بوونهته پارێزەرو رێکخەر و پێشەنگی.
لە رۆژئاوا کەس بێکار نیە، بوڵكوو هەر مرۆڤێک بە پێی جۆری توانای خۆی بەشداری بەرخۆدانە. بینیم ل هیهك قوتابخانهدا، له لایهكدا خوندنی منداڵان بهردهوامه و هاوكات له لایهكی دیكهی ههمان خوێندنگادا ئاوارهكان دهژین، ژیان و خوێندن و پێكهنینی منداڵان پێكهوه له یهك شوێندا بهردهوامن، ههر وهك ژیان له رۆژاوا بهردهوامه. خێزانە ئاوارەکان لە بینای قوتابخانەکاندا لە ژیانێکی سەختدا و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەڵێن كه ئەم دۆخەتێپەر دەبێت. کەم خێزان هەیە لە رۆژئاوا شەرڤان یان شەهیدی نەبێت. بەشێک لە مالەکان رۆژانە پرسەی شەهیدەکان دەگێڕن و ئامادەکاری بۆ هاتنەوەی شەهیدەکانیان دەکەن، شێوازی بەڕێوەچوونی پرسەکان جیاوازە لە هەرشوێنێکی دونیا. لەوێ دایکان سەما دهکەن و ئاههنگ دەگێڕن. گەنجان لە گۆرستان گۆر بۆ شەهیدان ئامادە دەکەن، چونکە چاوەڕوانی شەهیدانن له هەموو رۆژێكدا. خالی سهرسامكهری دیكه شارەداری قامیشلۆه كه سهرباری ههموو ئهركهكانی دیكهی ئۆتۆمبێلی بۆ گواستنەوەی قوتابیان دابین کردووە و لە ناو شاردا به بێ بەرامبەر کاردەکەن.
لە رۆژئاوا خانوەکان زۆر ئاسایین و هیچ بینایەکی زۆر جیاواز نابینرێت کە لەوانی دیکە نەچێت، بە گشتی خەلکی لە ئاستێی ژیانی ئاسایی و یەکساندا دەژین.
چونی ئێمە وەک شاندی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی رۆژئاوا و بینینی ژنانی دیبلۆماتکار و بەرپرس و بەڕێوبەرانی رێکخستنەکانی ژن و کۆمەڵگای رۆژئاوا، بۆ ئیمەی ژن زۆر گرنگ بوو. ئەو ئاستە لە بەشداری ژنان لە ریکخستن و لە پێشەنگایهتیی شۆرشدا بۆ هەر یەکێکمان تایبەت بوو. لەهەمانکاتدا ناڕێکخراوی و نەبوونی فکرێک و بنەمایەکی رێکخستنی بۆ ووزە و لێهاتووییەکانی ژنان لە باشور، ئەو راستیانە بوون کە هەستمان پێکرد لەو سەردانە دوو رۆژیەماندا بۆ رۆژئاوا. رەنگە زۆر دروست نەبێت بەراورد لە نێوان رێکخستنی ژن لە باشور بەرامبەر بەو بەرخۆدان و خۆڕاگری و شۆرشەی لە رۆژئاوادا هەیە، بەڵام هەموو ژنان بە هیوابوون کە ئەم سەردانە ببێت بە هۆکارێک بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوە و دروستکردنی کۆنفرانسی ژنانی هەرچوارپارچەی کوردستان و، هەروەها کاربکرێت بۆ گواستنەوەی ئەزموونی رۆژئاوا بۆ باشوری کوردستان.
بەشداری بەرخۆدان لە رۆژئاوای کوردستان دور لە هەست و سۆزی نەتەوەیی و کوردبوون، بە ئەرکی هەموو مرۆڤیکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و رێکخراوهكان دەزانم و هیوادارم ههموان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بهجێبهێنن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی