رۆژی ۲۳ـی ئه‌یلول دوو ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقیان كرد به مه‌به‌ستی خواحافیزی و ماڵئاوایكردن له عێراق ! هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هاواریان كرد هۆشداریان دایه وه‌فده‌كه‌و له میدیاكانیشه‌وه ئاماده‌ییان ده‌ربری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ،به‌ڵام مه‌سعود بارزانی شۆره‌سوارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ئاماده نه‌بوو به‌پیر ده‌ستپیشخه‌رییه‌كه‌ی به‌غداوه بچیت وئه‌یگوت ( لەسەر ریفراندۆم سەری خۆم دائەنێم وئەگەر ریفراندۆم سەری نەگرت بڵێن ئەو پیاوە شێت بووە سواری سەری خۆی بووە ) له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا مه‌سعود بارزانی خۆ گیف ده‌كرده‌وه‌و ئه‌یگوت (من هەرگیز خۆم شەرەمەزاری میڵەتەکەم ناکەم، تەحەمولی هەموو دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم ئەکەم ،عیراق شه‌راكه‌تی تێدا نه‌ماوه)!
هێشتا لافیته‌كانی سه‌ربه‌خۆی لێنه‌كرابونه‌وه له شاروشارۆچكه‌كان شۆره‌سوارانی ریفراندۆم ۱۸۰پله بایان دایه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی عێراق ده‌كرد، مه‌سعود بارزانی له بانگه‌شه‌ی (عیراق شه‌راكه‌تی تێدا نه‌ماوه ) بایدایه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی (یه‌كپارچه‌ی عێراق) ! هه‌قی خۆیەتی نوقرچێکی قایمیش لە مه‌سعود بارزانی بگرین چونكه له جه‌وهه‌ردا ئه‌فسانه‌ی ریفراندۆم ناوه‌رۆكێكی به‌تاڵ بوو پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاشه‌كشه پێكردو ئه‌زموونی سیاسی و حوكمڕانی و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردی تێك‌و پێكدا ، مه‌سعود به‌رزانی بێ ووردبوونه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌وكاتی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی و هیچ حیساباتێكی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی له به‌رچاو نه‌گرت.
ئیشکالیه‌تی بڕیاڕی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ڕووی یاساییه‌وه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ده‌رچووه که خۆی به نایاسایی له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمدا ماوه‌ته‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه هیچ شه‌رعیه‌تی یاسایی نیه چ جای بگات به بڕیارێکی له‌م جۆره‌و له‌سه‌ر پرسێکی وه‌ها نه‌ته‌وه‌یی و گه‌وره ، به‌پێی مادده‌ی ۳ یاسایی ژماره ۱۰ ساڵی ۲۰۱٤ په‌رله‌مانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ملکه‌چه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌ماندا به‌رپرسیاره ، له ڕووی سیاسییه‌وه پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كریزی نیوماڵی كوردی هه‌بوو ،هیچ کاتێک نێوماڵی کورد هێنده‌ی په‌رته‌وازه و لێكترازاو نه‌بوو ، جا له‌به‌رئه‌وه ریفراندۆم زیاتر وه‌كو ده‌ستكه‌وتێك بۆ هه‌ڵبژاردن ئیحتیفازی پێوه ده‌كرا كه ئامانجی پارتی و مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌بوو سه‌نه‌وی ڕیفراندۆم بکه‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه‌و كار له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده قه‌ومیه‌كه‌ی بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان .
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و كوڕه گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس ٢٤) ده‌ڵێت: "ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هیچكات بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه ، ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت".
چاوپیكه‌وتنه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕووی راسته‌قینه‌ی شۆره‌سوارانی ڕیفراندۆم هه‌ڵماڵی و ئاشكرا بوو بۆ خه‌ڵك كه ئه‌مانه به‌ردی گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه‌و به‌ردی گه‌وره‌یش نیشانه‌ی نه‌هاویشتنیه‌تی و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به بریاری تاكه‌كه‌سێك و حیزبێك به ته‌نها بنیات نانرێت ، ئه‌گه‌ر ریفراندۆمتان بۆ سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو بۆچی ریفراندۆمتان ئه‌نجام دا؟ ئه‌و ده‌ربرینه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له فرانس ۲٤ ده‌چێته خانه‌ی دورویی سیاسییه‌وه وبه‌ڵام دره‌نگ ده‌مامكی خۆیان هه‌ڵماڵی و ڕووی راسته‌قینه‌یان دژ به مه‌شروعی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئاشكرا بوو،خۆدزینه‌وه له به‌ڵێنه‌كانی ڕیفراندۆم و ڕوداوو واقیعه نا جێگیره‌کان و به‌کارهێنانی ده‌مامکی جۆربه‌جۆر به‌گوێره‌ی دیارده‌و ڕوداوه‌کان خۆشاردنه‌وه‌و خۆ وون کردن له ته‌نگه‌ژه‌كان ،به‌راستی ئه‌مه كاره‌ساته! خۆ ئه‌گه‌ر ده‌مامكداره‌كان، ده‌مامكه‌كانتان فڕێ بدایه‌و به ڕووخساری ئاسایی خۆتانه‌وه ڕیفراندۆمتان ئه‌نجام بدایه له % ۷۲ـی خه‌لكی كوردستان فریوی نه‌ده‌خوارد و یاری به چاره‌نوس و ئاینده‌یه‌وه نه‌ده‌كرا .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی