له شه‌سته‌كانه‌وه ململانێیه‌كی سه‌خت له نێو سه‌رانی شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌م به ده‌ستانی دابه‌ش بووی سه‌ر باڵی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌م و دواتر جه‌لالی و ماڵباتی بارزانی و پارتی هه‌یه ، ئه‌م ململانێیه خوێنێكی زۆری له جه‌سته‌ی كورد هه‌ڵلوشیوه‌و سه‌دان تێكۆشه‌رو بیركه‌ره‌وه‌و خه‌ڵكی ئازادی خوازی تیا بووه‌ته قوربانی، ته‌نانه‌ت ئاشتبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تا هه‌فتاكان و دواتر دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانیش له كۆتای هه‌شتاكان، نه‌یانتوانی به ته‌واوه‌تی ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن، ئه‌م ململانێیه تا ئاستی خواری خواره‌وه بۆ نێو ماڵه‌كان هاتووه‌و له هه‌ندێ بواردا ده‌كرێت به‌راوردی بكه‌ی به شه‌ڕی نێوان هۆتسی و تۆتسیه‌كان، گه‌رچی ئه‌وان به ته‌واوه‌تی بنه‌بڕیان كرد‌و ئاشتبوونه‌وه لێ ئێمه نا، ململانێی مه‌لایی و جه‌لالی، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه له ناوخۆدا لێكترازان و شه‌ڕی ناوخۆ‌و ناجۆری لێبكه‌وێته‌وه.
تانه‌ت كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی له دژی یه‌كتر هه‌ریه‌ك بچنه چوار چێوه‌ی ستراتیژ‌و به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنێكی كورده‌وه‌و زۆر جار ئه‌مه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی له كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان داوه، په‌نابردنه به‌ر ئێران و توركیا‌و عێراق و كوشت و بڕی هه‌كاری و شه‌ڕی قڕناقه‌و پشت ئاشان و هتد نمونه‌ی زۆر كه‌می ئه‌و بابه‌ته‌ن.
باشوری كوردستان به‌رده‌وام گیرۆده‌ی ئه‌م ململانێ خوێناوی و ناشرینه‌یه، له دوای راپه‌ڕین و نه‌وه‌دو یه‌كیشه‌وه، یه‌كجار نه‌یانتوانی ئه‌م قۆناغه بخه‌نه پشتخۆیانه‌وه‌و سه‌رده‌مێكی تازه ده‌ست پێبكه‌ن ، تا ئێستا ئه‌و ناشرینیه درێژه‌ی هه‌یه، له سه‌رو به‌ندی ریفراندۆما، ئه‌وه‌نده زه‌قبوه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستی مشه‌خۆرو ده‌ربار ده‌ستیان كرده‌وه به هۆنینه‌وه‌ی ته‌خوین و ته‌خوینكاری.
له‌و باره‌یه‌وه من كتێبێكی قه‌باره گه‌وره‌م بینی له لایه‌ن نوسه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بۆ دژایه‌تی برایم ئه‌حمه‌د دانرابوو، له كاتێكا برایم ئه‌حمه‌د له ژیاندله نه‌مابوو، كتێبه‌كه به زمانێكی زۆر بازاڕی و ناشیرین نوسرابوو.
له‌م رۆژانه كه كێشه‌ی غازی كۆر‌و مۆر سه‌ریهه‌ڵدا جارێكی تر ئه‌و ململانێیه تۆخكرایه‌وه و له رێگای جۆربه‌جۆره‌وه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتر و به جاشی ده‌وڵه‌تان له قه‌ڵه‌م دانی یه‌كتر په‌ره‌ی پێدرا، راستیه‌كه‌ی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه نوسه‌ران و رۆشنبیرانی ئاكاردارو به هه‌ڵوێست كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه چڕ بكه‌نه‌وه چۆنی ئه‌م قۆناغه كۆتای پێبێنین، زیاتر له 5 ده‌یه له ململانێی خوێناوی به‌بڕوای من ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه كۆتای پێبێت .
من له‌م نووسینه كورته‌دا لێكۆڵینه‌وه ناكه‌م و مێژووش ناگێڕمه‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ نه‌وه‌كانی ئه‌و دوو ماڵباته ، یان ئه‌و دوو هێڵه بانگبكه‌مه سه‌ر مێزێكی میتینگ و به‌ڵێی ئه‌وه‌یان پێ واژووبكه‌م كه دوای نیو سه‌ده زیاتر ئیتر ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ر چوو.
یانی قسه‌كه كورت و پوخت ئه‌وه‌یه ده‌بێت له ماڵباتی بارزانی " مه‌سرورو نێچیرڤان " له هێڵه‌كه‌ی تر " لاهورو پاڤێڵ " له سه‌ر مێزێك كۆبكرێنه‌وه‌و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن، دواتریش زه‌مینه‌ی پێكه‌وه‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له نێو هه‌موواندا دروستبكه‌ن، هه‌ر ئه‌وان خۆیان ده‌توانن له دوای دانیشتن و پێكگه‌یشتنی خۆیان دانیشتنه‌كان بۆ كۆتای هێنان به چیرۆكی ململانێی باشور درێژه پێبده‌ن، من ئه‌م چوار ناوه‌م بۆیه هێناوه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وان له سه‌ر هه‌مان هێڵی ململانێكه به‌رده‌وامن و رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵی كورده‌واری دابه‌ش و هه‌لا هه‌لا ده‌بێت به هه‌نگاوه‌كانیان .
من باوه‌ڕم وایه هیچ شتێك نه‌كرده نیه ئاگه‌ر ویست و ئیراده‌ی بڕیاردان هه‌بێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی