شتێک نیە بەناوی حکومەت بۆ؟

12/02/2020

پێشکەوتى راگەیاندن

 ئەم گروپەی ئێستا ناو نراوە حکومەت لەسەرەتای دامەزراندنی هەر بە پینە و پەڕۆ بەڕێیکرد تاکوو ساڵی 1996وهاتنی بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بەنەوت بەرامبەر خۆراک کە جگە لە خۆراک چەندین شتی لە خۆ دەگرت بۆ نمونە وێستگەی کارەبایی (شازاد صائب) کە بەوەڕناکەم سەعاتێکش کاری کردبێ. ئەو پینەو پەڕۆیە تاکوو ۲۰۰۳ وپاش روخانی رژێمی بەعس بەردەوام بوو بە درێژایی ساڵانی رابردوو نەیتوانی لەسەر بودجەی خۆی کە بەشی خۆیانی نەدەکرد شەقام و ئاوەڕۆیەکی پیاوەنە بنیات بنێن. لە پاش ساڵی ۲۰۰۳ و بە پشت بەستن بە بارودۆخی نائاسایی ناوەڕاست وعێراق ئەوپارەیی وەریاندەگرت بە ئێمەی میللەتشەوە بازرگانیان پێوەدەکرد.

پێشینەی خانوبەرە وهاوسەری وهتد... درا وبە فائزەوە وەریانگرت، پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆیانەوە جێ بەجێدەکرا. ئێستا کە پارەکە نەماوە بەشەق لێمان دەسەنن، ئەوەی ئەڵێ وا نیە با بچێتە گەنجینەکان وسەیری ئەو لێشاوی پارە وەرگرتنە بن لەڕێگەی کەفیلەکانیان، پارەی قیر و شۆستە لەو خانوانەش وەردەگیرێت کە ئەو پڕۆژانەش نەیگرتۆتەوە. دواتر و هەر لەگەڵ بەغدا پارەی بڕی ئەم قسانەی من بە زەقتر دەرکەوەت.

حکومەت موچەی پێنەدرا، پێشینەکان وەستا، سوتەمەندی مەدعوم نەما پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان ڕاگیرا، تەنانەت بەدوای سەرچاوەی تری ڕاوروتی گەڕان بەناوەکانی (ڕێکخستنی سیستەمی هاتوچۆ ، پێوەری زیرەکی کارەبا،پێوەری میکانیکی ئاو، پارەی تابلۆ، کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاک، باجی گومرگی و خاڵەسنوریەکان وهتد....).

هەموو ئەمانە بەرامبەر میلەتێک کرد کە ڕێگەوبانی بە ڕێگەی مەرگ ناسراوە، کارەباکەی نازناوی ترافیکلایتی وەرگرتوە، ئاوەکەی بە کلۆری بەسەرچوو پاکدەکرێتەوە، خۆڵ وخاشاکەکەی سەرچاوەی نەخۆشیە، خاڵەسنورەکان بۆتە مۆڵگەی هێنانی شتومەکی بێ کواڵیتی. پێمبڵین ئەمە حکومەتە یان دەستەی بازرگانی بە خەڵکە؟ حکومەت گرفتی کارەبا و وسوتەمەنی و رێگاوبان و موچە چاەسەر نەکا هەبێ یان نەبێ چی دەگۆڕێ؟ کاتی ئەەوەنەهاتوە بڵێین بەسە؟

 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی