سواڵكردن

17/02/2020

رێبین عومەر

روو پێووییەكی وەزارەتی پلان دانانی حكومەتی عێراق بۆ ساڵی 2018 ئەوە دەردەخات كە لە شاری سلێمانیدا كەمترین رێژەی هەژاری هەیە بەراوورد بە شارەكانی تر رێژەی هەژاری لەم شارەدا 4.6% ئەمەش دڵخۆشكەرە بۆ ئایندەی ئەم شارە چونكە هەژاری گولترین نەخۆشییە كە كۆمەڵگە تەفروتونا ئەكات.

بەڵام سەرباری ئەو دەرئەنجامە دڵخۆشكەرە بەڵام لە سلێمانی دیاردەی سوڵكردن بۆتە زەق ترین دیاردە و حاڵەتی تێپەڕكردووە. ترافیكەكانی ئەم شارە بەش كراون لە نێوان چەند گروپێكی سواڵكردن كە ئەگەر بەووردی چاودێری بكرێن دەردەكەوێت كە چۆن شەوانە بە باشترین سەیارە سواڵكەرەكان كۆ ئەكرێنەوە، ئەو منداڵانەی لە شەقامی سەهۆڵەكە بڵاو بوونەتەوە ئەوانە سەرباری ئەوەی منداڵیان لێزەوتكراوە بەڵام لە هەمان كات لە لایەن گەورەكانیان بۆ ئەو كارە راهێنراوون و درەنگانی شەو كۆ ئەبنەوە و دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو جێییەی لێوەی هاتوون، ژیان لەخەڵك تێك چووە، لەناو سەیارە  لە ماڵ لە كافتریاو شوێنی نان خواردن لەمزگەوت لە كەنیسە لەهەموو شوێنێك ئەم سواڵ كەرانە هەن و بەزۆر یان شت پێئەفرۆشن یان پارە.

حكومەت لەم شارە لە كوێییە؟ بۆ نایەوێ ئەم دیاردەیە ریشە كێش بكات.... ترافیك هەیە 10 ساڵە یەك كەس تێیدادەردەكەوێت منداڵ بوو ئێستا گەورەبووە هەرلەوێییە، كاروباری كۆمەڵایەتی ئیشیان چییە؟ ترافیكەكانی لای دووریانەكەی سلێمانی و شەقامی مەولەوی كاوە لە لایەن چەند ژنێكی لەش فرۆشەوە بەڕێوەئەبرێن، لەوێ مامەڵە بە سێكسەوە ئەكرێت كەس ئاگای لێییە كەچی ئەگوزەرێت؟ خەڵك رووت ئەكرێتەوە لەناوچەی پیشەسازی خەڵك خەریكی مامەڵەی سێكسییە تەندروستی سلێمانی ئەوە ئەزانیت؟ ئەوە سەرچاوەی خراپترین نەخۆشییەكانە كە خێزان لەناو دەبات. ئاسایش ،پۆلیس ،پارێزگار ،قائیم قامییەت، دادگا ، داواكاری گشتی ، كاروباری كۆمەڵایەتی ، رێكخراوەكان و تیڤییەكانی ئەم شارە لەكوێن؟!

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی