زینی وەرتێ خاڵی بەیەكدانی یەكێتی‌و پارتی دەبێت؟

26/03/2020

ئیبراهیم عەلی

لەم سەردەمی كۆڕۆنایەدا ئاشوبێك رونەدات باشە.... كێشەی زینی وەرتێ وا ئاسان نییە.... لەبەر ئەم هۆكارانە:

یەكەم: پەكەكە بەهیچ شێوەیەك قبوڵی نییە هێزی پارتی یا یەكێتی هەبێت، چونكە زینی وەرتێ شوێنێكی ستراتیژییە بۆ پەكەكە.

دووەم: توركیا دەزانێت هەبوونی هێزی پێشمەرگە بەتایبەت پێشمەرگەی پارتی ئاستەنگی گەورە بۆ پەكەكە دروست دەكات.... بۆیە ئەوەی لەدەستی بێت دەیكات تا هێزێكی پارتی لەوێ جێگیر بكرێت.

سێیەم: ئەو ناوچەیە قەڵەمڕەوی یەكێتییە، یەكێتی ئەو ناوچەیە بەهی خۆی دەزانێت بۆیە نایەوێت ئەو ناوچەیەی لەدەست بچێت.

چوارەم: بۆ پارتی تاقیكردنەوەیەكی نوێیەو دەیەوێت لەسەردەمی لاهوری شێخ جەنگی سنورەكانی لەگەڵ یەكێتی توندو تۆڵ بكات.

پێنجەم: پارتی لەم جێگیركردنەی ئەو هێزەدا لەو سنورە تا راددەیەك چۆنیەتی مامەڵەكردنی لەگەڵ یەكێتی دوای كۆنگرە بۆ روندەبێتەوە.

شەشەم: بۆ لاهوری شێخ جەنگی تاقیكردنەوەیەكی قورسە هەموو ئەو هەڕەشانەی لەپارتی دەیكات بەوەی چیدیكە شت لەپارتی قبوڵ ناكەن و هاوسەنگی هێزی دەوێت. لەمەدا بەعەمەلی دەردەكەوێت لاهور چی پێ دەكرێت.

لەهەموو حالەتەكاندا زینی وەرتێ كێشەیەكی نوێیی نێوان پارتی و یەكێتی لەلایەكەو پارتی و یەكێتی بەیەكەوە بەرامبەر پەكەكە. لەهەمانكاتدا بوونی هەیمەنەی توركیا لەناوچەكە.

ئیبراهیم عەلی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی