ئەم حكومەتە لاشەڕە؟!

31/03/2020

رێبین عومەر

لە كوردەواریدا ئەگەر كەسێك لاشەڕبێت و حەقی هیچی نەبێت لەماڵ و لەدەرەوە خوازراوە و وەك ئەولادی ساڵح سەیرئەكرێت. 

ئەم حكومەتە كە بنكەو بارگەی لە هەولێرە لە باشترین و خراپترین باردا حەقی هیچی نییە. تەنانەت لەم دۆخەدا كە ووڵاتە بە تەواوەتی كەرەنتینەكراوە لە باتی ئەوەی داهاتی تاك زیاد بكەن و بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ هەژارەكان ببڕنەوە بیر لەوە ئەكەنەوە كە مووچەی خەڵك كەم كەنەوە . 

ئەم حكومەتە پێچەوانەی حكومەتەكانی دنیا یەك خەبەری خۆش بە خەڵكەكەی راناگەیەنێت ، دیقەت بەن لەو رۆژەی كۆڕۆنا سەری دەركردووە، رۆژ نییە سەرۆك وەزیرەكانی دنیا قسە بۆ خەڵكەكەیان نەكەن و پلانی خۆیان نەخەنە ڕوو بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك، كەچی تا ئێستا نەم دی سەرۆكی حكومەت مەیدانی سەردانی شارەكانی كوردستان بكات و گفت بۆ باشی ژیانی خەڵك بدات، بەراستی ئەم حكومەتە لا شەڕە و دەواریش با بیبات حەقی هیچی نییە نەك كۆڕۆنا كە ئێستا بارودۆخی خەڵكی تەنگەتاو كردووە.

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی