لەنێوان مردن‌و تووشبوون بەكۆرۆنا!

31/03/2020

هەژار جەمال

ئایا حكومەت بڕیاری درێژكرنەدەی قەدەغەی هاتووچۆ دەدات ؟ ئایا بەم دۆخە خراپەی ژیانی خەڵك دەتواندرێت كەرەنتینەی هاووڵاتیان درێژ بكرێتەوە ؟ئەوەی ڕوون بێت تائێستا حكومەت هیچ بەرنامەیەكی پێ نیە بۆ دۆخی ئەوهاوڵاتیانەی كە بژێوی ژیانیان لەوەوەبەدەست دەهات كەدەچونە دەرەوەو پەیدایان دەكرد بۆماڵ و منداڵەكانیان هەرلەكرێكارێك و لەفە فرۆشێك و چایی چیەك و شۆفیری تەكسیەكەوە..هتد..

بۆیە كاتێك تۆ دەتوانیت هاوڵاتیەكانت كەرەنتینە بكەیت لەماڵەوە كە لەخەمی تەندروستیاندا بیت و دەبێت بیریش لەژیانیان بكەیتەوەو بەرنامەیەكت هەبێت بۆیان و نەیەڵیت لەبرسابمرن وخەڵك ناچاربێت لەنێوان مردن لەبرسا و توشبون بەكۆرۆنا ئەوا دووەمیان هەڵبژێرێت،بۆیەگرنگە بیرلەوخەڵكانەبكرێتەوە ئینجا بڕیاربدرێت ئەگەرنا هێندەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  كارەساتی لێدەكەوێتەوە، باسەیرێكی ووڵاتان بكەین بزانین لەكاتی كەرەنتینەی هاوڵاتیەكانیاندا چی یان كردووە.

نمونە 
بەریتانیا21 ڕۆژی بۆ كەرەنتینەی هاوڵاتیەكانی   ڕاگەیاندووە بەڵام بەموچەخۆری حكومی و كەرتی تایبەتەوە لەسەدا80ی موچەكەیان پێدەدات ،ئیتالیاو دانیماركیش لەسەدا75ی موچەیان پێدەدات، ئەمریكاش بۆ هەرهاوڵاتیەك 1200دۆلاری تەرخانكردووە، ئەمەجگەلەووڵاتانەی تریش كەهەریەكەو بەبەرنامەیەك هەوڵ دەدەن هاوڵاتیەكانیان بە كەمترین زیان دەربازبكەن ، ڕەنگە بڵێن ئەم بەراوردانە نابێت و گونجاونیە، بەڵام ئێمەناڵێین وەك ئەوان بن بەڵكو دەڵێین موچەی موچەخۆرەكان بدەن و ئەوانەشی قووتی ژیانیان لەچونەدەرەوی ڕۆژانەیانەوە بەدەست دێت هاوكاری بكرێن،چونكە چی تر خەڵك ناتوانێت بەم دۆخەوە لەماڵەوەبێت،

ڕۆژنیە گوێبیستی چیرۆكی تراژیدیای ژیانی خەڵك نەبین كە ناتوانن هیچ پێداویستیەكی دابین بكات،ئەگەر سەیرێكی ئەو هاوكاریانەبكەین لەلایەن سەرمایەداران وخە ڵكی خێرخوازەوە دابەش دەكرێت،چۆن خەڵك سەرەدەگرێت و چەند پێویستیەتی مرۆڤ شەرم لەوەدەكات كەبڵێت شتێك هەیەناوی حكومەت و دەسەڵاتە و لەسایەی ئەوانەوە ژیانی هاونیشتیمانیەكانی بەو شێوەیەبێت ،ئەوان ئێستابێئاگان لەحاڵی میللەت
 
ئەمان باش لەوەگەیشتوون كەمرۆڤ گەلێك لەژیردەسەڵاتیاندا دەژین بەهەمووشتێك ڕازین هەرچی ئەوان بیڵێن هەرئەوەیە  دەتوانن هەرچی گەندەڵی و نادادپەروەری هەیە چۆن لەڕابردودا كردویانە ئیستاش  ئەنجامی بدەن بەناوی كۆرۆناوە  ،دواتریش بێن و لەوسەرەوە بەخەڵكی رەش و ڕوت و خۆش باوەڕی  بفرۆشنەوە، ئەمان ئێستا وایان لەخەڵك گەیاندوە كەدەرچون لەوبڕیارانەی دەسەڵات دەریدەكات و قسەكردن لەسەریان كاردەكاتەسەر ئەمنی قەومی !

بێئاگا لەوەی خەڵك لەچی ژیانێكی ناخۆشدایە لەسایەی بڕیارەكانی ئەوانەوە،

ئەوان كاتێك دەیان توانی ئەم بڕیارانەدەركەن و بەسەریدا زاڵبن كەلەڕابردودامافی هاووڵاتی بونیان تەنیا بەخۆیان و كەس وكاریان ڕەوانەبینیایە ،كۆی كایەكانی ژیانیان بۆخۆیان مۆنۆپۆڵ نەكردایە ، مافی بەسەربردنی ژیانی خۆش و هەڵمژینی هەوای ئازادیان نەكردایەتە ملوانكەیەك كەتەنیابۆگەردنی خۆیان بێت!

بۆیە بەردەوامی ئەم كەرنتینەی خەڵك پێویستی بەبەرنامەو پلان هەیە ودەست بخرێتەسەرئەوهەڵانە و ئەونەهامەتیانەی كەلەئەنجامی ئەم بڕیارانەی ئەوانەوە توشی خەڵك بون،ئەوان گەربیانەوێت بەردەوام بن وخەڵك بەقسەیان بكات پێویستە هەست بە هەڵەكان بكەن ، دەست بخەنەسەر فاكتەرەكان و هەوڵی چارەسەركردنی بدەن ،كاتێك ئەوان هەستیان بەوانەكردكە لەسەرەوە باسمان كردئەوە دەكرێت گوێیان لێ بگیرێت ئەگەرنا ، ئیتركاتی ئەوەیە میللەت بێدەنگ نەبێت و گوێیان بۆ ڕانەدێرێت،هەرئەو بێدەنگیە بۆتەفاكتەری سەرەكی دروست بونی ئەو هەموو ناداد پەروەری  و زوڵم وستەمەی كەڕووبەڕومان بۆتەوە لەڕابردوودا، بۆ

خەڵك هیچ كات بڕوا بەم دەسەلاتە ناكات ؟
چونكەئەم حكومەتەی ئێمە لەڕابردوودا تائێستاسەروەت و سامانی شاردۆتەوە كەس نازانێت سەروەتی و سامانی ئەم گەلە  چی لێهاتوە؟،ئێستاش كەس نازانێت حكومەت چەند بودجەی بۆ ئەم ڤایرۆسە تەرخان كردووە؟چەندی داوەبەپارێزگاكان؟یان ئەوپارەی سەرمایەدارەكان داویانە بەئیدارە خۆجێ یەكان چەندە؟چۆن سەرف دەكرێت و دەدرێت بەچی؟هیچ دیارنیەو هیچ بەرپرسێكیش باسی ناكات!،لەهەر دۆخێكی ئابوریشدا دێتە پێشەوە باجەكەی میللەت دەیدات یەكسەر دەست بۆ موچەوقوتی خەڵك دەبەن و بێئەوەی خۆیان كەمترین زیان بكەن،ئێستاكاتی ئەوەیە بڵێن نابۆ درێژكردنەوەی كەرەنتینەو قەدەغەی هاتووچۆ كەهاوڵاتیان لەژێر سایەیدا بمرن لەبرسا.

هەژار جەمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی