نەریتی سیاسی پارتی، لە ماوەی ٣٦ ساڵی ڕابووردوودا ، لە بەرامبەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر سێ کۆڵکەی گرنگ کاریان کردوە ئەوانەش بریتی بوون لە بەکارهێنانی (درێژکردنەوەی کات،سوود وەرگرتن لە ململانیە سیاسیەکانی تەورسی مێژووی یەکێتی لە نێوان جیلی کۆن و نوێدا، نەفەس درێژی سیاسەتی پارتی لە وەرگرتنی بڕیاری سیاسیدا.
یەکێك لە کێشە بنەڕەتیەکانی یەکێتی لە بەرامبەر هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکە درەنگ تێگەیشتنە لە فاکتە سیاسیەکان. کەئەمەش بۆ کەمی ئەزموونی یەکێتی دەگەڕیتەوە لە هونەری سیاسەتدا، هەر بۆیە هە میشە پارتی دەتوانێ وەکو هێزیەکی سیاسی گەورە بەرنامەکانی خۆی بەسەر یەکێتی دا بچەسپێنی وە ڕاپێچی دوای ئەو واقیعەی خۆی بکات کە نەخشەی بۆ کێشاوە .
بۆ نمونە بابەتی بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی دە یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاش سەردانی کردنی سەرۆکی یەکیتی دێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، وە کۆبونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران وە بەشێکی تەوەری سەردانەکە بەڕێز پاڤڵ تالەبانی لەسەر مەسەلەی دوورکەتنەوەی یەکێتی لە هاوپەیمانیەکی ستراتیژی بۆ هاوبەشێکی لاوەکی .
بەپێ هەندێ زانیاری دزەپێکراو فشاری ئێران بۆ یەکیتی ئەوە بووە کە پێویستە بەزووترین کات بەشدار بێت لە کابینەی نوێ حکومەتی هەرێم . چونکە سیناریۆکانی کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان کە پارتی دەیەوێت لە رێگای هەندێ ئەندام پەرلەمانی هێزە سیاسیەکانی تروە ئەکتیڤ بکاتەوە . بە بەکارهێنانی پەیڕەوی ناخۆی پەڕلەمان ، وەسوود وەرگرتن لە بڕیاری مەجلسی شورایی هەرێم وەك بنەمایەکی یاسایی بۆ کۆبۆنەوەی پەرلەمانی کوردستان . کە ئەویش زوورینەی ئامادەبووی جەلسەی سوێند خواردووی ئەندامانی پەرلەمانە کە ژمارەیان کەمترە لە رێژەی دیاریکراوی کۆمسیونی هەڵبژاردنەکانی بۆ خوڵی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ، ئەم شێوەیە جورێکە لە حیلەی یاسایی کە پارتی دەتوانێت لەڕێگای بەشێك لە ئەندام پەرلەمانەکانەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنیت وەك جورێک لە شەرعێتی یاسایی بۆ کۆبونەوەی داهاتووی پەڕلەمان .
کێ دەبێتە کارتی سوتاو ؟
ئەگەر بە ووردی بگەڕینەوە بۆ رێکەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ لە زیندان بۆ ئازادکردنی سەرۆکی قەوارەکەیان لە بەرامبەر فرۆشتنی دەنگەکانی نەوەی نوێ کە مەزندە دەکرێت بە ٢٥٠ هەزار دەنگدەر لەسەر سینیەکی ئاڵتونی بۆ یەکیتی لە ئەنجامی سەفقەیەکی گوماناوی بووە؟بەشیکی زۆری لێکدانەوەکان دەڵێن لەدوای دەستگیرکردنی سەرۆکی قەوارەکە وە تێپەڕبوونی کات لەو مەنتیقە تێگەیشتوە شاسوار کە ئەم دەنگە ناڕەزایانە لەبەر باگراوندی سیاسی پیاو چاکی ئەو نەبووە کە دەنگیان بە لیستەکە داوە. زیاتر بابەتە کە پەیوەندی بەو شەپۆلە نارەزایانەوە هەبووە لە کوردستان، لەبەر خراپی ئیدارەدانی کوردستان بەتایبەتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بە بەڵگەی ئەوەی کاتێك کە دەستگیرکرا هێزی فشار لایەنگرانی سەرۆکی قەوارەکە کە زیاتر ٢٥٠ هەزار دەنگدەری تێدەپەڕان بەڵام نەیانتوانی زیاتر لە پەنجا کەس کۆبکەنەوە بیانهێنە بەردەم دادگا لە دژی بڕیاری دادگا بۆستنەوە. پاشان لە دوای ئازادکردنی شاسوار عبدول واحید شێوازی گوتاری سیاسی سەدو هەشتا پلە گوڕاوە بۆ پشتگیری لە سەرۆکی یەکێتی ڕیاکاری بۆ بڕیارەکانی لە دژی پارتی.
سەرئەنجام جورێك لە فریودان و ئیهانەپێکردنی یەکێتی تێدایە بۆ نەوەی نوێ . وە ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی بە داخراوەیی ماوتەوە تەنانەت وا پێ دەچێ کە سەرۆکی قەوارەی نەوەی نوێ هیچ زانیاریەکی پێشوەختەی لەلا نەبووبێت . بەپێ ی لێدوانەکانی سەرۆکی قەوارەی نەوەی نوێ بۆ میدیاکانی کوردستان جورێك لە نابەدڵی و پەشیمان بوونەوەی پێوە دیارە، کە بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ ئەوەی ڕوونکردەوە کە نەوەی نوێ ئاگاداری ناوەرۆکی ڕێکەوتنەکەی پارتی و یەکێتی نیە ، پێدەچێت نەوەی نوێ کرابێتە قوربانی سەفقەیەکی هەرێمایەتی بۆ یەکێتی، وە وەرگرتنی ئیمتیازی زیاتر لە حکومەتی کابینەی داهاتوو لە سنوری قەلەمڕەیی دێگەلە، و پێدانی بەرژەوەندی مادی بۆ ئیدارەی یەکێتی لە کونتراکتەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەوروپییەکاندا. پاشان پشکی زیاتریان پێ ئەدرێت لە بەشە بوجەیی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٧ وە لە کۆتایدا دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی یەکێتی و نەوە نوێ وە بەشێك لە دووفاقیەی گوتاری سیاسی هێزە ئیسلامیەکان بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردن کوردستان لە بەرژەوەندی ڕەوتی هەڵوێست کۆتایی پێ دێت بە مەرجێ ئەم ڕەوتە هەمان سیناریوی هێزەکانی پێش خۆی دووبارە نەکاتەوە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی