ئەو رۆژەی دەوڵەتی كوردستانی لەباربرا –هەڵوەشانەوەی بڕیاری 688

06/04/2020

مسعود عبدالخالق


ئەوەلیاتی ئەو بڕیاڕە لە نامەی كەمال خەرازی وەسیقە:( S/22447 )لە 4/4/1991 (بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان ) دەست پێدەكات، فرنسا وەك ئەندامی هەمیشەیی هاتە دەنگ ولە دانیشتنی ژ:2982 ئەنجومەنی ئاسایش لە 5/4/1991 بڕیاڕی ژ:688 دەركرد .تەنها (كۆباو زیمبابۆی ویەمەن)دژی وەستان .

ئەو بڕیاڕە زۆر گرنگ بوو، هەرێمی كوردستانی لەسەر دروست بوو ،بەلام سەركردایەتی كورد (جگە لەبەشیكی كەم) خویندنەوەیان بۆ سیاسەی دەولی یاسای دەولی زۆر لاوازبوو بۆیەش بەشی زۆریان دوو دل بوون لە ڕاپەڕینەكەش ، واتیگەیشتبوون كە لەعیراق نادرێ ، نەیانزانی لەو سەردەم :

1- جیهان بەرەو وەرچەرخانە لەجەنگی ساردەوە بەرەو سیستەمیكی نویی جیهانی تاكجەمسەری

2- لیدانی عیراق حەتمی بوو مادام لەگرتنی كویت مانای دەستكاری سایكس پیكۆیە ..ئەو بەشەی مانعی راپەڕین بوو ناهەقی نەبوو خویندنەوەكەی ئەوان هیشتا هی جەنگی سارد وسەردەمی موخابراتی بوو ، هەر بۆیەش لەگەل دەرچوونی ئەو بڕیاڕە گرنگە (688) دەستیان كرد بەمفاوەزات لەگەل عیراق .


لەوەش خراتر دوای ڕووخانی بەعس سەركردایەتی كورد كاری بۆ عیراق دەكرد بۆ دەرچوونی عیراق لە بەندی(7) كە پازدەمین بڕێاری 688 بوو، بەتایبەتی وەزیری دەرەوەی كە كورد بوو ،ئێمە لەگەل (ی پەرلەمانتاران )هەولێكی زۆرمان لەگەل سەرۆكایەتی هەرێم دا كە ئەوكارەنەكەن ،گوێیان پێ نەداین ، ئیتر كە عیراق دەرچوو لە بەندی حەوت 65 برێاڕی سەر عیراق هەلوەشایەوە بە بریاری 688 و كۆمەلیك مولحەقات، لەهەمویان گرنگ تر هیلی 36 بوو، سێ حزبی كوردستانی بەیانی خۆشحالیان دەربڕی (پارتی –یەكیتی –یەكگرتوو) بەرۆژێكی میژووییان وەسف كرد ، ئیتر عیراق بۆوە خاوەن سیادەی تەواو كوردستانیش كەوتەوە ژێر سیادەی عیراق و ئومیدی بوون بەدەولەت لەناوچوو .


 6/4/2020- بەبۆنەی 29سالی دەرچوونی بڕیاڕی 688

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی