یەکێتی حەقی بەگەردەنی پارتییەوەماوە

22/05/2020

دەلیل جەمال


بانەچینە سەر لێکدانەوەی خاڵ بەخاڵی ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان یەکێتی و پارتی لەوەش گەڕێین ئەم ڕێککەوتنە لایەنەباش و خراپەکانی دەردەشەبکەین ، چونکە لەو دیدگاوە بابەت گەلی زۆر نوسران.

ئەم نوسینە دیوێکی تری ڕێککەوتنەکە دەخاتە ڕوو کەئەکرێ بەشێک لەو گرفتانەی کەئێستە هەن و تاڕادەیەک هاوسەنگی تێکداوەو  یەکێتیش لەکاتی  خۆی نەیخستنە بەردەم باس و خواس.

ڕێککەوتنی ستراتیژی هەڵنەوەشاوەتەوە و بەرهەمی دەخورێت

ڕێککەوتنەکە بەشێوەی فەرمی لەنێوان هەردوو هێز هەڵنەوەشاوەتەوە ئەوەندەهەیە سڕکردن و لادانی بووەتە ئەمری واقع و کۆتایی پێهاتوە. واتە بەشێکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێکراو بەشێکیشی وەک بڕگەو خاڵی ناو ڕێککەوتنەکە مایەوە.

لەو بەشەی کە جێبەجێکرا 

یەکێتی بەشێوەی دراسەبۆکراو لەڕێککەوتنەکە نەکشایەوە، سڕکردنی، هۆکاری خۆی هەبوو هۆکارەکانیش بە دوو ئاراستەبوو.
 ٭ئاراستەیەک لەناوخۆی یەکێتی کە پێیان وابوو ڕێککەوتنەکە لەمەسڵەحەتی یەکێتی نییەو یەکێتی باجی هاوبەشی لەگەڵ پارتی دەدات، ئەم ئاراستەیە زیاتر کاریگەری خیتابی نەیارانی ئەوکاتی پارتی بوون بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان


گۆڕانیش بەدوو ئاراستە هەوڵی بێ ئەرزشکردن و ناشیرین کردنی ڕێککەوتنەکەی دەدا
ئاراستەی یەکەم /بۆئەوەی دوای جیابوونەوەی لەیەکێتی سەنگ و کورسی یەکێتی بۆ هەمولایەک دەربکەوێت و خۆی ببێتە هێزی دووەم کەئەم ئامانجەشی پێکاو وادەرچوو
ئاراستەی دووەم/دەیویست بچێتە دەسەڵات ئەمەش کاتێک دەیتوانی کە ئینشیقاقێک لەو ڕێککەوتنە ڕووبدات و قۆناغی پەنجابەپەنجا کۆتایی بێت لەمەشدا ئامانجی پێکاو دواجار بووبەهاوبەشی پارتی و بەشداری حکومەتی کرد

یەکێتیش مەبەستی بوو ئەو خیتابەی گۆڕان مایەپوچ بکات بەوەی کەنزیکەلەپارتییەوە ،تابتوانێت دەنگەناڕازییەکانی بۆ خۆی کەمەن کێش بکاتەوە بۆیە یەکێتی بەوردی نەچوویەناو هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەو خۆی لێ دورخستەوە، بیری چوو کە بەشێکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێکراوەو ئەگەر بێت و بەشێوەی دراسەکراو لەم ڕێککەوتنە نەکشێتەوە ئەوا پارتی لەبەشە جێبەجێکراوەکە سودمەند دەبێت .

٭ئاراستەی دەرەکی بەتایبەت پارتی کەبەشێکی ڕێککەوتنەکەی  پێشێل دەکردو تاک لایەنە هەنگاوی دەهاویش بەتایبەت لەپرسی دارایی و پرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەو  وردە پێشێلکاری ئیداری

ئەوەی ئەمڕۆ بووەتە کۆسپ و لەمپەر لەبەردەم یەکێتیدا ئەو بڕگەو خاڵانەن کەبەتەوافق و لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێکراون کەدواجار لەپەرلەمانیش بەرگی یاساییان بەبەرداکراوە.
بۆنمونە یاسای هەڵبژاردنەکان کورسی کۆتاکان

 کەبەڕێککەوتن و تەوافوق ئەوکورسیانە بۆ کۆتاکان دانرا، لە نەمانی ڕێککەوتنەکە پارتی تاوەئەمڕۆ کورسی کۆتاکان بۆخۆی بەکاردەهێنێت و لەمەسڵەحەتی بەرنامەو ئەجندای خۆی بەکاریان دەهێنێت.
یەکێتی ئەگەر ڕێککەوتنەکەی بەفەرمی هەڵبوەشاندایەتەوە ئەوا پێویست بوو بەفەرمی کاریش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان بکات ،چونکە یەکێتی لەڕواڵەتدا لەڕێککەوتنەکە کشایەوە پارتی لەجەوهەردا کارئاسانی بۆ سڕکردنی ڕێککەوتنەکەکرد 

ئەگەر بەوردی سەیربکەین لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک یەکێتی دووبارە باجی ڕێککەوتنەکەیدایەوە
ئەوئەندامانەی یەکێتی لەلیستە هاوبەشەکەی  نێوانیان لەکەرکوک بەچەند هۆکارێکی جیا لەئەندامییەتی نەمان، لەچوارچێوەی یاسای هەڵبژاردن کادرانی پارتی دەچونە جێگەیان تا هاوکێشەکە لاسەنگ بوو پارتی پشکی زیاتری بەرکەوت. لەکاتی دانانی پارێزگار دوای ڕووداوەکانی ١٦/ئۆکتۆبەر دەرکەوت کەئەم ئەندامانە لەبازنەی لیستە هاوبەشەکەنەماون و موڵکی پارتین، لەکاتێکدا هەڵبژاردن ئەنجامنەدراوەو هێشتا لەچوارچێوەی لیستەهاوبەشەکەی یەکێتی وپارتین، کەدەکرا یەکێتی لەڕووی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەم پرسە بوروژێنێت، بۆیە یەکێتی چویە ژێر باری واقعەکە، کە ڕێککەوتنەکە بوونی نەماوە.

ئەکرێ بڵێین پارتی تابەئەمڕۆ لەبەرهەمی ڕێککەوتنەکەدەخوات .

 ئەوبەشەی کە جێبەجێکراوە لەمەسڵەحەت و قازانجی پارتییەو یەکێتیش بەدەستی خاڵی لێی دەرچوو. کەحەق بوو یەکێتی بەشەجێبەجێکراوەکەی تەسلیم بەپارتی نەکردایە ، ئەوەی ماوەتەوە یەکێتی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕگانەدەکات کە بەشی ڕەوای خۆیی تێدایەو بەرهەمی دەنگ و کورسییەکانییەتی لەپەرلەمان وحکومەت  ؟ ئایا لێدەگەڕێت یان نەخێر ئەم پرسە دەخاتەوە سەر مێزی گفتووگۆو بەدراسەکراوای لەگەڵ پارتی کۆتایی پێدێنێت و پێی دەڵێت ئەوەی هەیە بەرهەمی ڕێککەوتنەکەیەو هاوبەشین ئەگەر بڕیارە ڕێککەوتنەکە هەڵوەشاوەتەوە ئەوا تەواوی ئەو بڕگەو خاڵانەش هەڵدەوشێنەوە کە جێبەجێکراون وەک چۆن حکومەتی فیفتی بەفیفتی نەماوە وەک چۆن لامەرکەزییەتی ئیداری وکارگێڕی نەماوە وەک چۆن یەک لیستی نەماوە ئێ خۆدەبێت بەشێک لەیاساکان هەمواربکرێنەوە خۆدەبێت کورسی کۆتاکان دووبارە بخرێنەوە ناو بازنەی گفتوگۆ .

پارتی دڵنیابوو لەوەی لەم ڕێککەوتنە سودمەندە وەک حزب بۆیە هیچ گرفتی نەبوو بەڕادەیەک بەردەوام دەیوت ڕێککەوتنی ستراتیژی ماوەو پێویستە لەگەڵ یەکێتی بەردەوامبین ئەم گوتارە زیاتر ڕواڵەتی بوو چونکە دەیزانی چی بۆجێدەمێنێت 
ئێستا کە یەکێتی حەقی تەواوی بەسەر بڕگەجێبەجێکراوەکانی ڕێککەوتنەکە هەیە دەتوانێت لەگەڵ پارتی دەردەشەو گفتوگۆ لەبارەیانەوە بکات و کارتی نەسوتاوی هەم یاسایی هەمیش سیاسین.

ئەوکات یەکێتی تەنها بیری لای ئەوەبوو شەراکەت وهاوبەشی لەگەڵ پارتی لەخۆی بکاتەوە ،ئەمەش گۆڕان بەشێوەی پۆپۆلیستی کردییە خواستێکی زاڵ لەناوخۆی یەکێتی و لەناو ڕای گشتیش، هەربۆیەیەکێتی بێ دیراسە تەنها فریای کشانەوەکەوت و ناوەڕۆکەکەی جێهێش کەئێستا دەتوانێت دەستیان بۆبەرێت و لەگەڵ پارتی باسیان بکات..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی