هاوینی نەوت.. رۆژی حساب

23/05/2020

سەركەوت شەمسەدین

یەك چارەسەر هەیە یان خۆتان نەوتەكە تەسلیم بكەنەوە یان فەرموو هەمووان با پێكەوە كار بكەین كاتێك ئەم هاوینە پرۆژە یاسای نەوت و غاز دێتە پەرلەمانی عێراق،  ئەگەر ئێوەش شەریك و هاوبەشی تاڵانكاری نەوت نین، با بارزانی تەنیا بكەن و بە یاسا و بە دەستوور كۆتایی بە هەناردەكردنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ لە لایەن هەرێمەوه بهێنین، ئەوكات ئەگەر بارزانی پێشێلكاری كرد و یاسای جێبەجێنەكرد پشتیوانی دەسەڵاتی فیدراڵی بكەین بۆ رێگری لەهەناردەی نەوت بە هەر رێگایەك بێت.

ئەم هاوینە سەنگی مەحەكە لەنێوان بارزانی و تەواوی هێزەكانی تر ئیتر هەرچی بۆڵە و بۆڵ و حەرشەیەكی تر بەناوی لامەركەزی و نوزە نوزی چاكسازی هیچ نیە جگە لە هەوڵێكی قێزەونتر بۆ دەسكەوتنی كوتێك نان لە سفرەكەی بارزانی لە هەولێر. 

بەلێنیش بە خەڵك دەدەم كە لە ئێستاوە دژایەتی خۆم بۆ هەر هەوڵێك دەردەبرم كە بیەوێت لە یاسای نەوت و غازی عێراق رێگا بۆ هەناردەكردنی سەربەخۆیانەی نەوتی هەرێم بكاتەوە لە ژێر هیچ بیانویەك دا، وە رای گشتیان لێ ئاگادار دەكەمەوه كە كێن كە كوردستان رەنگێكە و لە بەغداد رەنگێكی تر‌. هیچ كەس لەم مەلەفە دەربازی نابێت لەژێر هیچ بیانوەیەك دا، یان بەرەی نیشتیمانی و خەڵك هەڵدەبژێریت، یان بەرەی تالانی مەخەریبەكانی نەوت.

#تێبینی: یەكێك لە هۆكارەكانی یەكلا نەبونەوەی مەلەفی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی نەبونی یاسای نەوت و غازە كە چەندین ساڵە پارتی (بە رەگەڵ كەوتنی تەواوی هێزەكانی تر) رێگری كردوە و دەكاتن لە تێپەراندنی ئەو پرۆژەیە، بەڵام كازمی بەلێنی داوە پرۆژەكە بنێرێتە پەرلەمان لە دوای جەژن.

سەركەوت شەمسەدین

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی