یه‌كه‌م : گومان له‌وه‌دا نیه ، هیچ كاتێك بوونی سیاسی كورد ، خه‌ونی
كورد بۆ دروستبوونی قه‌واره‌ی سیاسی ، كارێكی ئاسان نه‌بوه ، هه‌میشه رووبه‌روو
بوه له‌گه‌ڵ نه‌زعه‌ی شۆفێنیستی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م
واقعه تاڵه‌شدا گه‌لی كوردستان ئه‌م قه‌واره
سیاسیه‌ی دروستكردوه ، ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی كه ناوی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ،
قه‌واره‌یه‌كی یاسایی سیاسی دانپێدانراوه
له ده‌ستووری عێراقیدا، له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نیه ، ئیدیعای مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یه
ته‌نها درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و هیچی تر ، ئه‌م درۆیه‌ش هه‌میشه هه‌موو بزووتنه‌وه قه‌ومچییه‌كانی دنیا ده‌یكه‌ن، ئه‌م ئیدیعایه دوو ئامانجی سه‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه
، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌ناوی بوونی مه‌ترسی
ده‌ره‌كییه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌كانی ناوخۆ سه‌ركوت ئه‌كرێ، خواستی چاكسازی راسته‌قینه
كپ ئه‌كرێت ، دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه هه‌موو مونافیسه سیاسیه‌كان ته‌خوین ئه‌كرین
به پیلانگێر و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم ، له چه‌ند رۆژی
رابردوودا به روونی تێبینی ئه‌وه ئه‌كه‌ین
ماكینه‌ی ئیعلامی پارتی به هه‌موو توانایانه‌وه خه‌ریكی ته‌خوینی ئه‌م كه‌سایه‌تی
و ئه‌و سه‌ركرده و ئه‌و نوسه‌رن كه گوایه خه‌ریكی موئامه‌ره‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
قه‌واره‌ی هه‌رێم .
دووه‌م : مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر
كورد و قه‌واره‌كه‌ی نه‌یاره‌كان نین ، به‌ڵكو كورد خۆیه‌تی ، كورد خۆیه‌تی مۆدیلێك
له حوكمرانی بینا كردوه گه‌نده‌ڵی تا سه‌ر مۆخ رۆچوه ، كورد خۆیه‌تی رێگای داوه
توركیا به رۆژی رووناك و له ده‌روازه فه‌رمیه‌كانه‌وه كۆماندۆكانی بهێنێت ،
كورد خۆی رێگای داوه تورك زیاتر له 22
باره‌گای سه‌ربازی له‌ناوچه ستراتیژیه‌كاندا دروست بكات ، كورد خۆیه‌تی هه‌موو كوردستانی كردوه به بازارێكی زه‌به‌لاح
بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای بێگانه و ئاسایشی
خۆراك و كاڵا و جلوبه‌رگی كوردی خستۆته ده‌ستی بێگانه ، كورد خۆیه‌تی به‌دیاریكراتر
بڵین ئیدیعاكه‌رانی كوردایه‌تیه ، پارتییه
، رێكه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كردوه و سامانی سروشتی ئه‌م وڵاته‌ی خستۆته خزمه‌ت ئه‌وانی دیكه‌وه ، ئیدیعاكه‌رانی
كوردایه‌تیه په‌رله‌مان و دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمیان سووك كردوه و هه‌ركات
بیانه‌وێ وه‌ك دوكان دایده‌خه‌ن ، ئه‌مانه مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی
هه‌رێمن نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی رۆتینی وه‌زیرانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ، نه‌ك لێدوان و پۆستی ئه‌م نوسه‌ر و ئه‌و سیاسی .
سێیه‌م : له دۆخی ئێستای هه‌رێمدا ،
چاكسازی سیاسی گه‌یشتۆته كۆڵانێكی داخراو ، چونكه دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم بێ بایه‌خ و بێ
كاریگه‌ر كراون ، په‌رله‌مان وه‌ك گرنگترین دامه‌زراوه نیشتیمانی پێگه‌ی نه‌ماوه ، پارتی هه‌ر كاتێك بیه‌وێت به
زه‌بری هێز دایده‌خات ، ئێستاش كه‌داینه‌خستوه له رێگای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كورسی
كۆتاكانه‌وه په‌رله‌مانی گرتوه به
بارمته ، له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر ئه‌وه ئه‌روات كه پارتی ئه‌یه‌وێت، دادگا بۆته
ئامرازی حساباتی ته‌سفیه‌ی سیاسی ، رۆژێك بریاری گرتنی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ده‌ن
، رۆژێك به رۆژنامه‌نووس ئه‌ڵێن تیرۆریست و رۆژێكی دی هه‌ر شتێك خۆیان بیانه‌وێ،
له بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا كه خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانی و مه‌ده‌نی گه‌یشتۆته
دۆخی نا ئومێدی، من دوو رێگا به گونجاو ئه‌زانم ؛ یه‌كه‌میان : كۆتایهینان به مه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵات له
هه‌رێمدا و جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شار و ناوچه‌كاندا ، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی
كارگێری و دارایی و خۆبه‌رێوبه‌ری له رێگای پیاده‌كردنی لا مه‌ركه‌زییه‌تی كارگێری
و دارایی به‌رفراوان به جۆرێك هه‌ر شارێك
توانای ته‌واوه‌تی خۆبه‌رێوه‌بردنی پێبدرێت
دوه‌میان : دروستكردنی هه‌رێمی سلێمانی
، ئه‌مه‌ش ئه‌توانێت رێگا بگرێت له‌و داروخانه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له هه‌رێمی
كوردستاندا هه‌یه
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی