لێبوکی بە ناو سیاسی کوردی!

02/07/2020

نەبەز جەلال

یٔەو ژیانە سەپاوو سروشتە خراپەی یٔێستای ھەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، بەرھەمی کۆی شکستی یٔەو یٔاوەزە چەپەک و خۆ بەزلزانە، لەخۆبایی و کاڵفامەیە، کە بەردەوام تواناکانی لە دروستکردن و بەدەستھێنانی دەستکەوتی تایبەتی و کەسی خۆی و پێلێنانی مافە گشتییەکانی خەڵکی   کوردستاندا بووە وەک سەرانی دەروون یٔاڵۆزی بێ یٔاگا لە دەسەڵات و یٔەزموونی بەڕێوەبردندا.

یٔەوانەی خەڵکیان بە بچوک و کەم دەبینی و بە خواست و چێژی یٔارەزوومەندانەی کەسی و بەرژەوەندییە نە بڕاوەکانی خۆیان ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکردو پێیان بە میللەتەکەی خۆیاندا دەناو بێ شەرمانە ھەڵسوکەوتیان دەکرد و گوێیان بۆ ھیچ دەنگێکی ڕەواو داخوازی ڕاستەقینەی گەل نەدەگرت.

یٔێستا دەبینین بەم شەرم و شکست وشەرمەزاریە ھەمە چەشنەو بچوکییەوە ،چاو لە دەست و دەمی خەڵکەکەیەتی بۆ لێخۆشبوونێکی میللەت کە قەت بە خەیاڵیدانەدەھات بکەونە ڕۆژێکی یٔەوھاوە!

یٔایا کورد تا کەی ناتوانێ دەسەڵاتی کارتۆنی و لێبوکە خۆ بەزلزان و مایەپوچە سیاسی و بەدفەڕەکەی خۆی تێپەڕێنێ و ناخی خۆی یٔارامکاتەوەو بێتەوە ناو دۆخی مرۆڤ بوون و، لە سواربونی ملی سیاسەت و دەسەڵاتی پیاکەوتە دابەزێ و خۆی لێبێتەوە بە خۆی!

بێگومان یٔەمە تاکە دەستپێکی پەشیمانبوونەوە لێبوردەیی و ڕاستکردنەوەی کارەکانی دەسەڵاتە کە بتوانێ خۆی پێ پاک و یٔاشتبکاتەوە .

خۆی لەو لە خۆ بایبون و فووتێکردنە ڕزگاربکات و بچێتەوە سەر دۆخی یٔاسایی نیشتیمانبوون و پێکەوە ژیان و کارکردن قبوڵبکا!

بە تایبەت کە لە یٔێستادا سروشتی ناوچەکە لە لێواری دەستکاریکردندایەو زۆری نەماوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەو دروستکردنەوەیەکی نوێتر، بەدڵنیایی ھەرێمەکەشمان بەو گۆڕانکاریە گەورەیەدا تێپەڕ دەبێ.

تا یٔێستاش تروسکاییەک ماوە گەر بەتەمای کوژاندنەوەن و ناتانەوێ خاپور نەبێ!

بە دڵنیایی یٔەم ھێورکردنەوەو یٔارامییە لای خەڵک نییە و لە ناو لەپی دەستی دەسەڵاتداراندایە وەک چارەسەرێکی سەرەتای بە ھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوون، بە ھیوای سەرانی بەسەر گێژخواردوی بەرژەوەندیە کەسییەکان بەیٔاگابێنەوەو برایەتیەکی ڕاستەقینەو حکومەتێکی ھاوڵاتی بوون گەشە پێبدەن.

خەڵکی کوردستان ڕێز لە سنوری ھێڵی سووری مێژوو خەباتی خۆی دەگرێ، یٔێوەش یٔەو ڕێزو سنورە مەشکێنن و مەیکەنەوە بەچەکی بڕەروو مانەوەو  دژە گەل و وەک بارمتەیەکی ڕاموسان بەکاری  مەھێنن، تا پەیوەندییەکەمان لەوە زیاتر نەپسێ!

پێش پسانیش؛ سەری بەرزی میللەتەکە ماچ بکەن و کەوشەکانیان بخەنە سەر و بڵێن یٔێمە بچوکتانین

کاتێکیش پسا:
« ڕەش و سپی ، بەھێز و بێھێز »پێکەوە دەپسێ و کەمەری شلی شەوەش بە مێژووی کوردایەتیدا شتێکی زیاتر و جوانتر لەوەی جارانتان پێ ڕەوا نابینێ و سەر شۆڕ دەبن!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی