دابەش کردنی دەسەڵاتەکان، نەک جیا کردنەوەی پارێزگایەک‌!

02/07/2020

یٔارێز عەبدوڵڵا

سیستەمی نا ناوەندێتی (DECENTRALIZATION) ، یان لا مەرکەزیەت سەردەمیانەترین و گونجاوترین سیستەمی بەڕێوەبردنە، بۆیە یٔێستا زۆر بە گەرمی باسی یٔەو بابەتە دەکرێ و پرۆژەی جۆراو جۆریشی لە بارەوە دەخرێنە ڕوو. کەواتە دەرکەوتنی کەموکوڕیەکانی یٔەزموونی دەسەڵات پێویستیی گۆڕانکاریشی بە یٔاراستەی چاکسازی و دابەش کردنی دەسەڵاتەکان دەرخستووە. نا ناوەندێتی قسە و بۆچوونی زۆر هەڵدەگرێ، بەڵام ناونیشانە سەرەکیەکەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکانە بە پێی ڕێکاری دیاریکراو بەسەر ناوەندەکانی بەڕێوەبردن.


هەرچەندە تا هەنوکە هیچ لایەنێک نکۆڵی لە پێویستی جێگیر کردنی یٔەو سیستەمە نەکردووە، بەڵام خواستێکی گشتگیریش بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکان بەو یٔاراستەیە درووست نەبووە. یٔەوەی جێگای سەرنجە لێرە و لەوێ لەو بارەیەوە دوو جۆر دەنگ بە یەک تۆن، بەڵام بۆ دوو مەبەستی جیاواز دەبیسرێن:
یەکەم: دەنگێک بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی دەبیسرێ!


دووەم: دەنگێکیش لە هەولێرەوە بۆ تۆمەتبارکردن دەبیسرێ. 


یٔەو دوو دەنگانە هەردووکیان کۆسپ بۆ یٔەو پڕۆژە نیشتیمانیە درووست دەکەن چونکە یەکەمیان گومان و مەترسی درووست دەکا و دووەمیشیان پاساوی خۆ دزینەوە.
واتە جیا کردنەوەی سلێمانی لەبەر هەر هۆکارێک بێ جێبەجێ کردنی نا ناوەندێتی ناگەیەنێ، بەڵکو ڕەنگە ناوەندێتی چڕتریش بکاتەوە.


کاتێک یٔێمە باسی سیستەمی لا مەرکەزیەت دەکەین مەبەستمان یٔەوەیە چیتر دەسەڵاتەکان لە ناوەند قەتیس نەکرێن، بەڵکو بەپێی ڕێکاری یاسایی گونجاو بەسەر هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، لە وێشەوە بۆ سەر قەزا و ناحیەکان دابەش بکرێن و شۆڕبکرێنەوە. بە پێچەوانەوە، هەرجۆرە جیاکارییەک بۆ پارێزگایەک لە پارێزگاکانی هەرێم مەترسی گەورە بە دوای خۆیدا دێنێ، مەترسی نەک تەنیا بۆ سەر قەوارەی هەرێم، بەڵکو بۆ سەر پڕۆسێسی سیاسی و دیموکراسیش لە کوردستان. 


هەوڵدان بۆ پێشخستنی سیستەمی کارگێڕیی بەڕێوەبردن یٔەرکی سەر شانی هەموو لایەنە پەیوەندیدار، پسپۆڕ و ڕۆشنبیرانە، یٔەوەش بەپێی پلان و هەماهەنگی، نەک کار و کاردانەوە.

یٔارێز عەبدوڵڵا