هێرشی پۆپۆلیستی تەسک کردنەوەی بازنەی ئازادی بیروڕا

14/07/2020

دانا رەشید

هەمیشە هەستم کردوە کە چەندە سەرکردەی حیزبەکان رارەوی کاری رێکخراوەیان بەرەو بنەماڵەو سەرکردە پەرستی بردوە ، دە هێندە شوێنکەوتەی حیزبەکان کلتورێکی خراپیان داهێناوە لە پەلاماردانی پۆپۆلیستی ، ئەمەش تەرزێکی بێ ئیتک و مۆراڵی رۆژنامەکان و رۆژنامە نوس لە دانانی  رستەو وشەگەلێکی  زەق و  بڕەر و بریندارکەر یاخود  مەدح و وەسفی لە سەرو  تواناوە  ،کە راستەوخۆ  کەسی مەبەست  یان دەداتە بەر رەشەبای  تیغی شمشیری بێ رەحمانەی پۆپۆلیستی یان  دەیداتە بەر شەماڵی وەسف و پیاهەڵدان ، کە ئەمە  دیوێکی تری ئەو سیاسەتی حیزبەکانە لە تاریکاندن و دیواندن ، 

لە دیمانەیەکی  گروپی گوڵنار لە رۆژنامەی دیپۆلۆماتیک مەگەزن ،  دیمانەی لەگەڵ  ئەندیازیارو نوسەرو رۆمان نوس  خەسرەو جاف کردوە ، وەلی بەداخەوە رۆژنامە نوس  بە  دانانی مانشێتێکی  توند ، راستەوخۆ خەسرەو جافی بەرداوەتە بەر  کەڵبە و تیغی پۆپۆلیستی ، کە بێ خوێندنەوەی تەواوی ئەو دیمانە درێژەو بێ هەڵسەنگاندن و بێ لیکدانەوە تەنها لەو مانشیتەوە نوسەر ئیدی خەسرەو جاف بیت یان کەسێکی کە ، لە کەماشە دەدرێت بە ناهەق ، 


دروست ئەو رستەیە کە دەڵێ ( من ئاپۆ بە رۆشنبیر نازانم ) لە وەڵامی پرسیاری  رۆژنامە نوسدایە کە ئەگەر تەواوی دیمانەکە بخوێنیتەوە  دیمەنەکە ڕونتر دێتە بەرچاوت ، کاتێ پرسیاری پێش ئەو باسی رۆشنبیرو کەسانی رۆشنبیر دەکات ، وەلی نوسەرو ئەندازیار خەسرەو جاف ، تەعریفیکی بۆ رۆشنبیر نەکرد تا  وێنەکە باشتر رون بیتەوە ، ئەو دەڵێ بەس ( مەسعود محەمەد ) بە رۆشنبیر دەزانێ ، ئیدی دوای ئەو کەسانی تر خراپ نین بەڵام بە لێکدانەوەی ئەو  بۆ رۆشنبیر  وایە ، ئەمەش ئازادی بیروڕایە ،  نەیوتوە سەرۆک ئاپۆ خراپە دەڵێ خەبات گێرە شۆرشگیرە  نوسەرە بەڵام رۆشنبیر نی یە.


ئیدی لەو مانشیتە وا تەعبیر کراوە گوایە خەسرەو جاف  تانەی لە سەرۆک ئاپۆ داوە کە وا نی یە لە راستیدا ، لە باسی هونەردا دەڵێ ،  پێخۆشحاڵم کە کەسانی پایە بڵندی ئیسلامی  ،حەرام کردنی هونەرو پەیکەرسازی و ئەم شتانە بە حەرام نازانن ، داوام لە سەلاحەدین باهادین کرد وەک سەرۆکی حیزبێکی ئیسلامی  کتێبیک لەسەر هونەر بنوسێ ، جا باشە ئەمە کیوێێ خراپە کاتێ   سنورێک بۆ ئەو بەرەڵاییە دابنرێ کە باناوی دینەوە هەرچی جوانی ژیانە حەرام کراوە ،  دیمانەکە باسێکی درێژەو زۆر شتی باش دەوروژێنیت ، بۆ نمونە   هونەری تەلارسازی ئیسلامی  ( عەرەبی ) لێ دەکاتەوە ، ئەوەش خۆی دیوێکی تری راست کردنەوەی ئەو سەرلێشێواویەی کوردی مسوڵمانە کە عەرەبیان کردوە بە خاوەن عیلم و سەنعەت کە تا ئێستە  دەبینرێت عەرەب و کلتوری عەرەب چی یە ، 
بەندە  ئەم نوسەرەم لە رێگەی خوێندنەوەی رۆمانی کۆردەرە ناسی ، رۆمانی کۆردەرە لە ساڵانی کۆتایی هەشتاکان کاتێ من لە پۆلی سێی ناوەندی بووم ، خوێندومەتەوە ،بەراستی رۆمانێکی بەتام چێژە ، دوای ئەوە  گرنگیم بە نوسین و کتێب و رۆمانەکانی داوە تا ئێستە ، 


ئەم رەوشە حیزبی پۆپۆلیستیە زەرەری زۆری لە کۆمەڵگەی ئێمە داوە ، ئەگەر بیوتایە ( سەرۆک ئاپۆ  زۆر رۆشنبیرەو  من دەیناسم ) ئەم درۆیەی لەگەڵ خۆیدا  بکردایە و پێچەوانەی بروای ئازادی خۆی قسەی بکردایە ،  ئێستە ئەوانەی پێێ دەڵێ حاڵێ حسابێ ، بێ گومان پێجەوانە دەیان نوسی دەیان کرد بە عیملاقی ئەدەب و رۆمان و نوسین تەلارسازی ، بەڵام کاتێ بە ئازادی ڕای خۆی بۆ زاراوەی رۆشنبیر دەربڕیوە بێ ئەوەی یەک وشەی خراپ بڵێ ،ئیدی لە ئاوێنەی تەنها مانشێتێکەوە دەیدەینە بەر تیغی زوبان بۆشمان بکرێ تیرۆری جەستەیشی دەکەین ، 


داماوی ئەو میلەتە هەر نەخوێندنەوە نی یە بەڵکو سەرۆک پەرستی و  حیزب پەرستی و شێخ پەرستی  هەمیشە پەرستنە ،  ئاخر قاچ ماچ کردن و کۆیلە کردنی دەروێش بۆ شیخ ئازادی تاکە ، کاتێ شیخ لە هەمو دەورانێکدا سەر بە دەسەڵات بوە و رەعیەتی گەوجانوە  ئێستەش مەلیکەولە باشترین شوێنی شارەکانی پێشکەش کراوە ، بەڵام نوسەرێک بە ئازادی تەعبیر لە زاراوەی رۆشنبیر بکات ، بەعسی و خائین و چی و چی یە ، عجب ئاشوفتە بازاری یە دنیا .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی