حاجی قادری كۆیی ده‌فه‌رموێت:
له به‌ر حیزه بخۆیی و ناته‌بایی
له ژێری حیزی حیزان بوینه دۆشه‌ك
له یه‌كێ له ژماره‌كانی نوسه‌ری كورد خولی دوه‌مدا دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ به زمانی به‌شیر موشیره‌وه ده‌نووسێ :
له ئاست یه‌كتر دڕن چه‌شنی هه‌ڵۆ یه‌ك داده‌پاچن بۆ
له بۆ غه‌یره شڕن چه‌شنی په‌ڕۆ وه‌ك ده‌ست و قاچن بۆ
هه‌زار تیره‌و لك و هۆزن وه‌كو دوژمن له یه‌ك ناچن
ده‌ترسم رۆژێ له‌م خاكه هه‌موو تیاچن وه‌كو سمكۆ
هه‌رچی ده‌یهێنم ئه‌و شیعره له شیعری هه‌ژار ده‌چێت ، هه‌رچۆنێكه ئیدی ئه‌وه بار‌و دۆخی كورده حه‌یاته‌كه‌یه ، فاروق ره‌فیق له ماڵێكی لێكترازاوو ویژدانێكی بیماردا باسی ئه‌و تروسكه‌و روناكیانه ده‌كات كه له ئاسمانی ئێمه‌شدا هه‌ن ، مه‌به‌ستی شاعیران و بیر كه‌ره‌وه‌كانه ، له نێو دنیای هه‌لا هه‌لای ئێمه‌دا ، دنیایه‌ك كه تورك و فارس و عه‌ره‌ب له‌ت و په‌تیان كردووه ، دنیایه‌ك كه ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كانی به شی هه‌ره زۆریان "گا پیاوی عوسمانی و گا پیاوی سه‌فه‌وی" بوونه‌و كه‌متر په‌رژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی خۆیان بن ، دنیایه‌ك كه به ناوی دین و خوێن و هاو باوانیه‌وه سه‌ركوت و سه‌رگه‌ردان و ئه‌نفال و كوشت و بڕیان كردووین ، ناكرێ بڵێن هیچ جوانیه‌ك نیه ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وێنه‌كه‌ی ئێمه ده‌كێشێت ، ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌مه یه‌ك تابلۆیه له تاریكی و ره‌شی بێ ئه‌وه‌ی تروسكه‌یه‌كی تیا بێت ، ئێمه خۆمان رۆڵێكی گه‌وره له‌و ناشرینكردنه‌دا ده‌بینین ، ده‌مانه‌وێ بڵێین كه‌س جوان نیه ، یانی ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه بۆ ناشرینكردنی گشت ، پڕۆژه‌یه‌كه بۆ نه‌فره‌ت كردن له شه‌هید و مردوه‌كانیش ، ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌به‌ین و تێك و پێكیان ده‌شكێنین .
دێت یاداشت ده‌نووسێت ، بیره‌وه‌ری ده‌گێڕێته‌وه ، باسی دوێنێ ده‌كات ، خۆی نه‌بێت هه‌موو ئه‌وی تر ده‌كات به شه‌یتان و ئه‌هریمه‌ن ، نایه‌وێ بڵێ كه‌س جوان بووه ، په‌لاماری ئه‌وانه‌ش ده‌دات كه‌مردون ، قسه‌یان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ ، باسی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێ ، نوسه‌رێ ، شاعیرێ ، سیاسیه‌ك ، بكه‌یت ئه‌وانی تر به په‌له به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن ناشرینیه‌كی بۆ دروست بكه‌ن ، گۆرانی شاعیر له رقی چواری ئاوا ده‌یگوت :
ئه‌ی تریفه‌ی مانگه شه‌وی ده‌ركی ده‌لاقه
با پیس نه‌بی خۆت مه‌ده له‌م كوردی عیراقه
خوێندنی زانكۆمان په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌و ماڵه‌وه‌مان ، په‌روه‌رده‌ی ئاینیمان ، په‌روه‌رده‌ی سیاسیمان هه‌موو بووه به هه‌وڵی خۆ شكێنی ، خۆ شكێنی له پێناوی ئه‌وه‌دا جوانی نه‌مێنێت ، باسی سه‌رمایه‌دارێكی باش بكه ، وه‌ك كه‌سێكی نیشتمانی نیشانی بده ، یه‌ك دوویه‌كت لێ قوت ده‌بنه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه واچه‌ته‌و وا مه‌ترسیدارو وا و وایه ، باسی شۆڕشگێڕێك بكه به پێوه‌ری ئه‌مڕۆ ده‌یپێون و ده‌یكه‌نه بكوژ‌و جه‌لاد ، باسی مه‌لایه‌كی باش بكه ده‌ڵێن ئه‌وه پیاوی عوسمانی و ئینگلیز‌و مه‌لیك و فڵان و فیسار بوو ، گه‌لۆ تۆ بڵێی ئێمه له باو باپیره‌وه هه‌ر به‌و جۆره هاتبین و هیچ روناكیه‌ك له مێژوه‌كه‌ماندا نه‌بێت ، یان ئه‌م خۆ شكێنی و خۆ سوككردنه به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی ئه‌وانی تره‌و نا ئاگا هه‌موومان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین .
ئه‌م مه‌خلوقه‌ی ناوی كورده پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی قوڵ و ماناداره ، پێویستی به "به‌خۆیی كردنه‌وه‌یه " به خۆیی كردنه‌وه به‌و مانایه‌ی بتوانێ رێز له خۆی بگرێت ، بتوانێ جوانیه‌كانی خۆی ببینێ، ئه‌وه چ هێزێكه ئه‌و كوێریه‌ی مرۆڤی كوردی له حه‌نای خۆیدا دروستكردووه ، كام نه‌ته‌وه مامه‌ڕیشه‌و شه‌هید مه‌لا عه‌لی هه‌بووه ، كام نه‌ته‌وه خاوه‌نی شیرین عه‌له‌مهولی و ساكینه جانسزو له‌یلا قاسمه ، ئێمه له نێو ئه‌و هه‌موو سته‌م و كوشت و بڕو جینۆ سایدو نادادیه‌دا زمانمان پاراستوه ، گۆرانیمان وتوه‌و ته‌نبورمان ژه‌نیوه‌و باڵه‌بان و ده‌فمان فڕێ نه‌داوه ، له نێو سته‌م و نادادی و قه‌تڵ و عامدا ئاگری نه‌ورۆزمان كردوه‌ته‌وه‌و سه‌ماو شایی و دیلانێمان ساز كردوه ، ئایه ئه‌م به كه‌م روانینه له خۆت ، ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت ، یان ئه‌مه به شێكه له ستراتیژی دوژمنه‌كان و ئێمه‌ش جێبه‌جێكه‌ره‌كه‌ین .
كام نه‌ته‌وه زاراكانی له سه‌ر زمانی خۆیان ، له سه‌ر خوێندن به زمانی خۆیان خراونه‌ته زیندانه‌وه ، شه‌هلاكانی له كۆرسی فه‌لسه‌فه‌وه به‌ره‌و ئازادی ده‌ده‌ن له شه‌قه‌ی باڵ .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی