رۆژی 11/ی یٔابی 2020، یه‌كێتی‌و پارتی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تریان یٔه‌نجامدا. وادیاره یٔه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش، هێشتا، له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی كۆبونه‌وه‌ی باڵایه.. كه تیایدا متمانه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌ردوولا هاتبێته‌یٔاراوه. كه به‌داخه‌وه، یٔه‌و متمانه سیاسییه، به موزایه‌ده‌ی سیاسی‌و هه‌لپه‌رستی، له‌ده‌ست درا.
جگه‌له‌وه‌ی رگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ڵه‌ی رێزمانی جۆراوجۆری تیایه. ناوه‌رۆكه‌كه‌شی، له‌دوای لێكدابڕانی نێوان هه‌ردوولاو پروپاگه‌نده‌كانیشیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر له ساڵی رابوردوه‌وه.. كه به دوو یٔاڕاسته‌ی جیاوازی سیاسی، ناكۆكیه‌كانیان قوڵده‌كرد:
- یٔاڕاسته‌ی یه‌كێتی.. هه‌ر له كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێوه، بۆ باسكردنی لامه‌ركه‌زی یٔیداری.. تا ده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی حكومه‌ت، گوایه یه‌كێتی چیكه، به سیاسه‌تی پێش چواره‌مین كۆنگره، له‌و په‌یوه‌ندییه ناهاوسه‌نگییه‌ی له‌ته‌ك پارتی رازی نابێ.. تاد.
- یٔاڕاسته‌ی پارتیش.. داكۆكی له حكومه‌تی سه‌رانسه‌ری هه‌رێم‌و پاراستنی حكومه‌ت‌و دووركه‌وتنه‌وه له راگه‌یاندنی زبر‌و گرژ‌و یه‌كهه‌ڵوێستی له په‌رله‌مان.. تاد.
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی دوێنێ، به‌زۆری، بۆچونه‌كانی پارتی تیایدا ره‌نگی سیاسی داوه‌ته‌وه. یٔه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌و راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسنه‌كراوه، یٔه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێ.
- لامه‌ركه‌زیه‌تی یٔیداری.
- هاوسه‌نگی حوكمڕانی.
- توخنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.. نه‌كه‌وتون.
- باسی كۆنترۆڵكردنی گومرگه‌كان نه‌كراوه.
- قسه له نه‌وتی به‌قاچاخ براو له‌یٔارادا نه‌بووه.. تاد.
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا.. به‌بێ یٔه‌وه‌ی گوێ بده‌مه موزایه‌ده‌و پروپاگه‌نده‌ی هه‌لپه‌رسته مشه‌خۆره‌كان، به‌نده، وتومه‌و ده‌یڵێم:
سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كان، نه‌ك په‌یوه‌ندی یه‌كێتی‌و پارتی به یٔه‌رك ده‌زانم.. به‌ڵكو چاره‌نوسسازیشه. هاوكات، په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به بناغه‌ی حوكمڕانی یٔه‌م قۆناغه داده‌نێم. هه‌روه‌ها، په‌یوه‌ندی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا، گرنگه.
یٔه‌م په‌یوه‌ندییه، دوور له روانگه‌ی حوكمڕانی زۆرینه‌ی پارتی‌و سیاسه‌تی دووفاقی یه‌كێتی (ده‌سه‌ڵات-یٔۆپۆزسیۆن) پێویستی به لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوچه‌رخه.. له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان. لێكدانه‌وه‌ی هاوچه‌رخ واتا:
یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت.
دووه‌م: له‌ماوه‌ی 6 بۆ 12 مانگ، ده‌ستوری هه‌میشه دیموكراسی-مه‌ده‌نی گه‌لپه‌سه‌ند، په‌سه‌ند بكرێ.
سێهه‌م: شه‌فافیه‌ت له ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داراییدا هه‌بێ.
چواره‌م: گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكرێ‌و هه‌ر لایه‌ك‌و كه‌سێك، كۆن‌و نوێ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بسه‌لمێندرێ، سامانی حكومه‌تیان لێبسه‌ندرێته‌وه‌و دادگایی بكرێن.
پێنجه‌م: ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، له زانكۆكاندا به بودجه‌ی ته‌واوه‌وه، به سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكانه‌وه، په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌ربكات.
شه‌شه‌م: یٔاسه‌واری دوو یٔیداره‌یی نه‌مێنێ‌و هێزه چه‌كداره‌كان.. به پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و به ده‌ستور یه‌كبخرێته‌وه. به یٔاساییشه‌وه.
حه‌وته‌م: ژێرخانی یٔابوری به‌رهه‌می فره‌چه‌شن؛ پیشه‌سازی، نه‌وت، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار.. پته‌و بكرێ.
هه‌شته‌م: یاسای سۆسیال-دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێندرێ.
نۆهه‌م: ژنان.. یه‌كسان له‌ته‌ك پیاوان، یٔه‌رك‌و مافیان به كرده‌وه هه‌بێ!
ده‌هه‌م: یٔه‌نجومه‌نی سه‌نا (پیران) بۆ ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زاو شایسته‌كان، هه‌ڵبژێردرێ.
یانزه‌هه‌م: حكومه‌ته‌كان.. نیوه‌ی كه‌متریان، ته‌كنۆكرات‌و پسپۆڕ نه‌بن.
دوانزه‌هه‌م: نه‌خوێنده‌وارو ده‌رچوی خوێندنی سه‌ره‌تایی-ناوه‌ندی، له په‌رله‌ماندا، قبوڵ نه‌كرێ.
سیانزه‌هه‌م: به‌پێی رێژه‌ی كورد‌و پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی تر، له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كاندیدیان له په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێ.
یٔه‌و بنچینانه.. و یٔه‌ركی دیكه‌ش، پێویستن‌و ده‌شبێ بكرێنه پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوچه‌رخ، بۆ حوكمڕانی دیموكراسی-مه‌ده‌نی.. یٔه‌گینا، به‌دڵنیاییه‌وه، یٔه‌م شێوه حوكمڕانییه-حیزبییه گۆشه‌گیرییه‌ی یٔێستای هه‌رێم، زیانی به یٔه‌ندازه‌ی یٔه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌ری، بۆ سیسته‌می دیموكراسی هه‌یه.
مه‌لا به‌ختیار
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی