قۆناغی یەکەمی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ودەوروبەری ماوەی نزیکەی یەک مانگی خایاند، لە ١٩٨٨/٢/١٨ جموجوڵی سەربازی حکومەتی عێراق هەستی پێدەکرا، بەڵام ڕۆژی ١٩٨٨/٢/٢٢ بە دەسپێکی تاوانی قۆناغی یەکەمی ئەنفال دادەنرێت.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرگریەکی بێ وێنەیان کرد ئەوەش بووە هۆی ڕزگار بوونی بەشی زۆری دانیشتوانەکەی کە بە دۆڵی شێخ محمددا بەرەو گەڵاڵە و شاناخسێ ڕۆیشتن لەوێشەوە پەڕینەوە سنوری دەوڵەتی ئێران بۆ ناو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە ١٩٨٨/٣/١٨ دا هێزى پێشمەرگە ، بەپێ ى بڕیارى سەرکردایەتى کشانەوە بۆ سەر سنوور، هێزەکانى مەڵبەندى یەک و سێ ، لەسەر سنوور ،گەڕانەوە بۆ سنووی مەڵبەندەکانی خۆیان ، پێشمەرگەکانى مەڵبەندى دوو، لەگوندى شاناخسێ مانەوە.
ڕۆژی دواتر ۱۹ ئازار حکومەتی بەعسی ڕوخاو سەرکەوتنی قۆناغی یەکەمی ڕاگەیاند،
کاتێک حکومەتی عێراق بەچەکی قەدەغە کراوی کیمیایی پەلاماری گوندی شانخسێی دا قۆناغی یەکەم کۆتایی هاتبوو لە سەرەتای قۆناغی دووەمی ئەنفالدا بوو کە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە.
گوندی شاناخسێ دەکەوێتە سەرسنوری عێراق-ئێران، هەرچەندە هەڵمەتی قۆناغی یەکەمی ئەنفال تەواو بووبوو بەڵام بەردەوام چاودێری جموجوڵی هێزی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی دەکرد، هەر بۆیە لە گوندی شاناخسێ پەلاماری سەدان هاوڵاتی و پێشمەرگەی دا و سەدانی لێ شەهید و بریندار کردن.
سەعات ١٠ی بەیانى ٢٣/ ٣ / ١٩٨٨ چەند فرۆکەیەکى جەنگى عێراق، گەیشتنە سەر ئاسمانى ناوچەکەو چەند بۆمبێکى کیمیاییان هەڵڕشت چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون، هەڤاڵەکانیان لەو شوێنە کۆبوونەوە بۆ بەدوادا چوونی ڕووداوەکە، سەعات ٤ی ئێوارە، هەشت فرۆکەى تر لەئاستى شاناخسێ دا ، نزم بوونەوە، چەند بۆمبێکى کیمیایی فڕێ دایە خوارەە به رۆکێتی کیمیایی هیزی پێشمهرگهیان داگرتهوه لەو شوێنەی کەخڕ بووبوونەوە، لە ئەنجاماد (۱٥) پێشمهرگه شههید بوون، ( سەدان )پێشمهرگه و هاوڵاتی بریندار بوون.
دەنگى بۆمبەکان کپ بوون، دوکەڵێکى رەنگاو رەنگى لێ بەرز دەبوەوە، پێشمەرگەکانى تیپى ۲۱ی کەرکوک، تیپى۲۳ی سورداش، تیپى۲٥ خاڵخاڵان، تیپى ۳۱ی سلێمانى، تیپى ۳۷ شارباژێر، تیپى٤۳ی ئاسۆس، تیپى ٤۷ی پیرەمەگروون، تیپى پارێزگاری و ڕاگەیاندن و ئێستگە و دارایى و کۆمەڵایەتى لەوێ بوون،
هەریەک لە ( ئاسۆی شێخ عارفی کوڕهداوێ و مەلیحەخانی هاوسەری ، حهمۆمینی خهجێ ، مامۆستا حهمه رهوف ، دکتۆر هادی ، شێخ کهریمی شهدهڵه ، شوان ، کهمال پێنجوێنی ، عوسمان وڵاغلویی ،هەژار ، برایمه بچکۆل ، شێخ عهزیزی شهدهڵهیی ، ئامانج عهبدوڵڵا ، فهرهاد ،نهوزاد ئهحمهد ،فهرهیدون ) شەهید بوون، ڕوووداوێک کە هەرگیز لای هاوڕێیانی بیر ناچێتەوە شێخ عەزیزی شەدەڵە سەری لە لاشەی جیابوویەوە، لاشەی بێ سەر چەند مەترێک ڕۆیشت و کەوت بە زەویدا.
هەڤاڵانیان بە هەموو توانایانەوە ، شههیدو بریندارهکانیان لە ناو ژەهرەکەوە دهگواستهوه بۆ نەخۆشخانەی (فاتم زهرا )، له ناو سهربازگهی پاسدارانی ئێران له شاناخسێ.
پێشمەرگە بریندارەکانیان به پاسی تایبه تی گواستهوه بۆ بیمارستانی بانه ، لەوێ جلهکانیان له بهر داکهندن و سوتاندیان ، هەموو بریندارهکان خۆیان شۆردو قاتی بیجامهی نوێیان له بهر کردن.
دوای چهند سهعاتێک، هەموو بریندارەکانیان گواستەوه بۆ بیمارستانی سنه ، دووشهولهوێ مانهوه ، چارهسهریان بۆ کردن.
چەند پێشمەرگەیەکی برینداریان له فرۆکه خانهی سنهوه ، گهیانده نهخۆشخانهی (شههید بهههشتیی ) ، له شاری (مازندهران )ی سهرووی ئێران.
هەندێک لە بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانى ( کرماشان ،ئەسفەهان ، تاران ، تەبرێز)، هەندێک، لە بریندارەکان ، لە ڕێگا و لەناو نەخۆشخانەکان ، بەدەم سوێی ئازارەوە گیانیان سپارد.
جەستەى بریندارەکان رەش داگەڕابوو هەموو ئەندامە ناسکەکەى لەشیان دەسوتایەوە، دەست و دەم وچاو و جەستەیان، پڕ دەبوو لەبڵق و توشى تەنگە نەفەسى و کۆکە و بەڵغەمى زۆر دەبوون
بەشێک لە بریندارەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابووردوودا بە هۆی کاریگەری ئەو چەکەوە گیانیان بەخشی، هەندێکی تریان تا ئێستا بە ئازارەوە دەتلێنەوە و بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
سوپاس بۆ پێشمەرگەی دێرین و نووسەری دیار کاک عەبدوڵا کەریم مەحمود بە پێدانی بەشێک لە زانیاریەکان
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی