كازمی عەسای سحری پێ نییە؟

12/09/2020

ڕێبین عومەر

وێنەگرەكەی مستەفا كازمی كە كوردێكی پێنجوێنییە، كازمی لە چاوی خەڵكی ڕەش و ڕووتی عێراق كردۆتە خاوەن عەسایەکی سحری، کەلە کون فەیەکونێکدا دەتوانێ ئەم ووڵاتە بخاتە سەر شاڕێگەیەکی ڕاست و دروست. 
مستەفا كازمی، هەرچەندە بە تەواوەتی هەوڵ ئەدا وەك ئەوانەی پێش خۆی نەبێت لە دەوڵەتداریدا و چاوی لەوەیە لایەنی کەم وەک ئەم سەرەتایەی بەبەهێزی بۆماوەیەکی دوور و درێژی بمێنێتەوە؛ حەقیقەتی ئەم ووڵاتی عێراقە یٔەوەیە كە قانوون سەروەر نییە، گەندەڵی لە لوتكەدایە، خەڵك لەعێراق دۆخی ژیانیان لەوپەڕی خراپیدایە، ئەم ووڵاتە بە كازمی وابەئاسانی چاك نابێت، وەك هەندێك پێیان وایە كازمی عێراق دەكاتە كوالالامپور، هەرچەندە هەموومان خەون بەوە دەبینین، بەڵام بەچی ئەکرێت کە عێراقی نوێ بەسپۆنسەری ئێران و تورکیا تەواو ڕەگی تائیفی خۆی چەقاندووە.  چەك لە هەموو ماڵێكی عێراق هەیە، یٔەم ووڵاتە لە دوای ساڵی 2003 بەتەواوەتی جڵەوەکەی بەدەست هێزە تائیفییەكانەوەیە و گروپە میلیشیاكان حاكمی راستەقینەن و هەژمونیان بەبەهێزی لە هەموو جێیەك لەم ووڵاتە هەیە.
دیقەت بەن لەبەسرە خەڵك ئاوی خواردنەوەی نییە لە بەغداد زۆرینەی گەڕەكە میللییەكان لەوپەڕی بێ وەزعیدان و موسڵ و تكریت و شەنگال و ناوچە سونی نشینەكان بەهۆی جەنگی داعشەوە لەگەڵ زەوی تەخت بوون،  شتێك نەماوە بەناوی سیادەی عێراق و رێگری كردن لە دەست وەردانی ئێران و توركیا و ووڵاتانی ناوچەلە عێراق. حیزبوڵا و حەسەن نەسروڵا لە بەغداد دەسەڵاتیان هەیە و گروپەكانیان بازگەیان بەڕۆژی ڕوون هەیە، كازمی فەقیرە ناتوانێت رەسمی خامەنەی، یٔاغی قاسم سولیمانی و حەسەن نەسروڵا و دارو دەستەكەی لابەرێت، ئیتر چۆن کورد هەموو هێلکەی خەیاڵ پڵاوی کردۆتە ناوسەبەتەی کازمی.  لە كوردستان لە رقی ئەم دەسەڵاتە كوردییەی كە یٔێستا هەیە،  بەشان و باڵی کازمی هەڵدەدەن. خەڵکی ڕەشوڕوتی هەرێم، بەعەریزەوە بەدوای کازمی كەوتوون پێیان وایە كازمی عەسایەكی سحری وەک موسا بەدەستەوەیە تا كێشە كەڵەكەبووەكەی كورد چارەسەر بكات، ئەگەر رق هەیە لە بەرامبەر بەیەكێتی و پارتی ئەوا دەبێت باشە لەوە بگەن لە 2007 ئەردۆگانیش هەروایکرد بە پشگیری کورد توانی خۆی بکاتە نوێترین دیکتاتۆری سەردەم.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی