شاکیرا و شێتێتیی تۆپی پێ و جەنگی ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا

محمد خۆشناو

پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2026 ، بە ڕێکخستنی هاوبەش لە سێ وڵاتی ئەمەریکای باکوور : وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت ، ئەمە چەندین دەیەیە وڵاتەیەکگرتووەکان چاوەڕوانی ئەو ڕووداوە وەرزشیەدەکات کە لەسەر خاکەکەی ئەنجام بدرێت و لەهەمان کاتدا مۆندیال گەورەترین ڕووداوی وەرزشیە لەسەر زەوی ، ئایا وڵاتەیەکگرتووەکان ئەو ڕووداوە لەژێر سێبەری جەنگ لەگەڵ ئێران بەرێوەدەبات ؟!

بەتایبەتیش کە وابڕیارە جوانترین ئاهەنگی قەشەنگ بە بەشداریکردنی « شاکیرا »ی گۆرانیبێژ و نوسەری گۆرانی و سەماکەرە سحراویەکەی کۆڵۆمبیا کە ئێستا لە لۆس ئەنجەلۆس دەژیت ئەنجام بدرێت ، سەمای شاکیرا تێکەڵەیە لە کلتوور و ئەفسانەکانی ئەمەریکای لاتین وەک ژنە یاریکەرێکی تۆپی پێ وایە کە گۆرانی بۆ جەماوەری تۆپی پێ دەڵێت و ، بەهۆی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی بەتایبەتی لە مۆندیالی 2010 لە باشوری ئەفەریقا گۆرانی « واکا واکا »ی گوت کە بووە گۆرانیەکی نیمچە ڕەسمی بۆ هەموو مۆندیالەکان و ، نازناوی شازادەی میوزیکی ئەمەریکای لاتینی لێنرا و ، دەبێت شاکیرا لەو موندیالە لە ئەمەریکا چ پێشکەش جەماوەری تۆپی پێ بکات !!

لە لایەکی تر لەگەڵ دەستپێکردنی وادەی یاریەکە حەساسیەتی ئیدارەی ئەمەریکا زیاتر دەبێت بەرانبەر هەر ڕووداوێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی پاڵەوانێتیەکە یان لەسەرکەوتنە ڕاگەیاندنەکەی و ئابووریەکەی کەمبکاتەوە ، بۆیە پێشبینی دەکرێت کە ترەمپ خۆی لە جەنگێکی درێژخایەن یان فەوزای ئیقلیمی فراوان بەدووربگرێت ، کە ببێتە هۆکار بۆ پشێوی جوولانەوی گەشت یان بەرزکردنەوەی مەترسی ئەمنی یان مۆندیال بەرەو ڕووداوێکی سیاسی ببات لەجیاتی ئەوەی ببێتە ئاهەنگێکی وەرزشی جیهانی ، بەتایبەتی ئەو سەرۆکە حەزی لەو ئەزوا و کەشوهاوایەیە و دەزانێت بەهای وێنەی گشتی چەندە ، ناخوازێت گەورەترین ڕووداوی وەرزشی کە ئەوە دەیان ساڵە چاوەڕوانن لەسەر خاکەکەی ئەنجام بدرێت ، بیکاتە پاڵەوانێتیەک لەژێر سێبەری جەنگێکی کراوەدا ، وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو مۆندیالە بە ڕووداوێکی نیشتیمانی و ستراتیژی دادەنێت و کە لەڕووی ئابووری و گەشتوگوزار سوودێکی زۆر بەو شارانە دەگەیەنێت کە یاری تێدا ئەنجام دەدرێت ، بۆیە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی وادەکات هۆکارێکی گرنگ بێت بۆ سەرکەوتنی ئەو ڕووداوە جیهانیە .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی