دوور لەئینتیما بۆ ھیچ لایەک
ئەمە ئەنجامەکەیەتی .......!!

15/09/2020

ئاسۆ عوسمان

شۆڕش، پیاوی ژیر و زانا بناغەی دادەنێ، پیاوی یٔازا و مەردیش دەیگەیێنێتە سەر، پیاوی ترسنۆک و ھەلپەرست و ماستاوکەریش دەیخوا.
"شەھید رێباز"

رۆژمێری پێشمەرگەیەک "محمەدی حاجی محمود" ڕێگا باریکەکان "ئاوات قارەمانی" قەندیل بەغدای ھەژاند"شەھید رێباز" بیرەوەرییەکانم"مەلائەحمەدی بانی خێڵانی"پشتئاشان لەنێوان ئازارو بێدەنگیدا "سەید کاکە"بەرەو خۆر "فازیل رەئوف" یاخیبون لەمێژو  "مەلابەختیار "لەکەناری دانوبە بۆخڕەی ناوزەنگ، خولانەوە لەناوبازنەدا، پەنجەکان یەکتر دەشکێنن، "نەوشیروان مستەفا"ئەورۆژانەی نیشتیمان ھی ھەموان بوو "ھەڤاڵ کوێستانی"ئەزموون و یاد"پشکۆنەجمەدین "لەبری بیرەوەری"مەلابەختیار ". 

ئەم بیرەوەریانە و دەیان  یاداشتی تری رۆژگاری شاخ و "شۆرش" کە ئەیانخوێنیتەوە دەبینیت چ کارەسات و تاوان و کوشتنی نارەوا دەرھەق بەدیان و بگرە سەدان خەلکی پاک و شۆرش گێری ئەم خاکە کراوە تۆمەتی نارەوا بۆ خەلکی پاک و نیشتیمان پەروەر شەری ناوەخۆ وکوشتنی براکان بەدەستی یەک،  رێکەوتن لەگەڵ دوژمنانی کورد، سرینەوەو لەناو بردنی یٔەوکەسانەی بیرو رای جیاوازیان ھەبووە ، دیل کوشتن، بەدەستەوە دانی ئەو کچ و کورە  ئاشقانەی بەخەیاڵی عەشق و ئازادییەوە ھانایان بۆ شۆرشگیرەکان بردووە ، تاکار دەگات یەکتر تۆمەتبار کردن بەھەوڵی تەقاندنەوەی بەنداوەکان ، یان ئەوەی فڵان ھۆکاری روودانی کارەساتی ئەنفال و ھەڵەبجەیە لەبەرامبەردا سەرکردەیەکیتر بڵێ ئاخ بۆ دوو ھەڵەبجەیتر ....!! ئەوانەی کەباسمکردن وەک ئەڵێن دڵۆپێکە لەرووبارێک لەکارەسات کە لەو بیرەوەری و یاداشتانەدا نوسراونەتەوەو ئێستا وەک کتێب لەبەردەستی ئێمەدایە بۆمن ھیچ داوەرییەک درووست نییە، وەک ئەڵێن کوری ئەو زەمەن و رۆژگارەنین، کاتێک بەشێکی زۆری ئەو رووداوانە روویانداوە ئێمەو مانان لەم جیھانەشدا بوونمان نەبووە ،یان منالێکی قۆناخی سەرەتای قوتابخانە بوین،بەڵام ئەوەی ئێستا دەیخوێنینەوە مێژویەکە پرە لە تاوان و غەدرو ھەڵەی ستراتیژی و بێباکی بەرامبەر خواو خەلکی ئەم نیشتیمانە پارچەپار چەکراوە، کێ تاوانبارەو کێ لادەرو کێ خاوەنی زۆرترین ھەڵەو تاوانە ، ئەوە بۆ بەڵگەو بەراورد کاری مێژوو نوسەکان جێدەھێڵرێت، چوون ھەرکتێبێک دەخوێنیتەوە تاوان و کارەساتەکان دەخاتە ئەستۆی رکابەر و نەیارەکەی خۆی ....! بەڵام ئەوەی لای ئێمە گرنگە وە پێویستە بیخوێنینەوە بۆئەوەی بزانین چی روو یداوە....!! 

چونکە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە خراپ ئیدارەدان ، گەندەڵی ، داگیر کردنی بیرە نەوت ، قاچاخچێتی سنورەکان ،  فەرھودی سەرتای راپەرین ، شەڕی ناوخۆ،شەری پلەو پۆست ،ھەژاری و بێکاریی خەلک ،  بەشێکی درێژکراوەی ئەو مێژوەو ئەو رۆژگارانەیە  ،ئەگەر خەباتی شاخ دەرنجامەکەی ئەم کارەساتانەنی ئێستا بێت ، دەبێت ئەو پرسیارەش لەخۆمان بکەین دەرنجامی یٔەوەی لەئەمرۆماندا  روو ئەدات بەکوێمان ئەگەیەنێت ....؟ھەروەک چۆن  لەبەشی زۆری ئەوکارەسات و رووداوانەی شاخ ئێمە لەم ژیانەشدا بوونمان نەبووە بەڵام ئێستا باجی ئەو ھەڵەو دوو بەرەکیانە ئەدەین، ئاوھاش نەوەیەک کە ئێستا لەم رووداوانەی ئێستا بێئاگان ئەوانیش باجی ھەڵەکانی یٔەم جیلەسیاسییەی ئێستا ئەدەن ....خۆ  ئەگەر قەدەرو رۆژگاری ئەوان لە ئێمە باشتر بێت ، ئەم ستەمانەی ئێستا بۆئەوانیش درێژ نەبێتەوە ، ئەوادڵنیام بەشێکی ئەو رووداوەتۆمار کراوانەی شاخ دەکرێنە فیلمی دێکۆمێنتاری و درامای تەلەفزێۆنی یان فیلمی سینەمایی ، ئێوە بیھێننە پێش چاوی خۆتان ئەو دیمەنە تراژیدیوکارەسات و تاوانەگەورانە بخرێتە سەرشاشە  نەوەکانی داھاتوو توشی چ شەرمەزارییەک ئەبن ، وەک ئەڵێن لەباتی رەحمەت چ نە علەتێک بۆئەو رۆژگارە رەش و تاریکانە بنێرن .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی