ئامانج لە یاداشتکردنی ئەم دێڕانەی خوارەوە دوو شتە؛
یەکەم: وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە رونبکەمەوە کە دور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسێۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەی و دەیان ساڵی تر، گرنگە رون بێ کێ بەرپەسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە.
له ماوه‌ی ڕابردودا، بەهەر هۆکارێک كاك عه‌لی حه‌مه ساڵه‌ح ده‌ستی له سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایه‌وه، له رۆژی 30_8_2020 له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا، به ئاماده‌بونی، به‌ڕێزان ڕێكخه‌ری گشتی، ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان، به‌ڕێز ڕێكخه‌ری گشتی بڕیاریدا، ڕۆژی 31_8_ 2020 كاتژمێر 11 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
پێش وادەی هەڵبژاردنەکە ده‌ستێوه‌ردانی ئاشكرا و زه‌ق كرا، تۆمه‌ت به‌خشرایه‌وه دژی به‌شێك له فراكسیۆن! فشاری زۆر، به‌كارهێنانی ڕێگای ناشه‌رعی و هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت ئیمتیاز و به‌خشین، بەرامبەر ئەو بەرێزانەی کە پێیان وابو پشتیوانی بەندە دەکەن، هەموو ئەوانە كاریان له هاوڕێكانم نه‌كرد. کە زانرا لانیکەم ۷ دەنگی مسۆگەر هەیە کە بەندە، بە سەرۆکی فراکسێۆن هەلدەبژێرێ به‌بڕیاری به‌ڕێز ڕێكخه‌ری گشتی هه‌ڵبژاردن ڕاگیرا، له‌كاتێكدا سكرتێری كاروباری ژوره‌كان موكوڕ بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌ناچاری! به‌پێی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی فراكسیۆن، دوای 10 ڕۆژ له چاوه‌ڕوانی له ڕۆژی 7_9_2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، به‌نده و ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌د، به سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراین.
دۆخه‌كه ئاسایی بوه‌وه، زۆربه‌ی به‌رپرسان له په‌رله‌مان، حكومه‌ت و پارێزگا و ئیداره خۆجێیه‌كان، حزب و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان پیرۆزییان لێكردین، له ئاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، مێدیای فه‌رمی گۆڕان و زۆرینه‌ی به‌رپرسان پیرۆزباییان كرد.
له ڕێگه‌ی پابه‌ند نه‌كردنی 5 له هاوڕێیانمان له فراكسیۆن، كێشه‌كەیان بردە ناوهۆڵی په‌رله‌مان و کۆبونەوەکانی، هه‌وڵی له‌تكردن و په‌رتكردنی فراكسیۆن درا، ((ئه‌و هاوڕێیانه‌ی یٔه‌م هه‌وڵه‌یاندا ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه ته‌نیا گوێ له ڕیكخه‌ری گشتی ده‌گرن، بەمانایەکی تر بە قسەی رێکخەری گشتی وادەکەن)).
له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و دروستنه‌بونی ئاڵۆزی، هۆڵی په‌رله‌مانمان به‌جێ هێشت، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ش هه‌مان حاڵه‌ت چه‌ند باره بوه‌وه. به بێده‌نگی له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ردا بوین.
له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزان ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، بۆ چاره‌سه‌ر داوای هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌یان كرده‌وه، وه‌ك به‌ڕێز ڕێكخه‌ری گشتی وتی: ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ی ئه‌و 5 هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كی ڕوكه‌ش و نهێنی ده‌بێت، له 21_9_2020 هه‌ڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەمو هەوڵیاندا دەنگێک لە پشتیوانانی ئێمە کەم بکەنەوە و کردیان، کاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەکمەوە گۆڕی بۆ خوشکێکم بۆ ئەوەی دوایی مادەیەکی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەکار بهێنن، ئەوەشیان کرد.
ده‌نگدان 6 به 6 یه‌كسان، هه‌ر له‌وێدا پرۆسه‌كه‌مان به‌جێ هێشت، له دو نوسراوی فه‌رمیدا و پاڵپشت به ده‌قی ده‌ستوری و په‌یڕه‌وی، ده‌ره‌نجامه‌كانیمان ڕه‌تكرده‌وه.نەک لەبەر ئەوەی کە سەرۆکایەتی فراکسێۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵکو، لەبەر ئەوەی کە بۆچی رێکخەری گشتیی فەرق لە نێوان دو پەرلەمانتاری حزبەکەیدا دەکا؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومکینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەک بزتنەوەیەکی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟! ئایا دەبێ رێکخەری گشتی هەمو گۆڕان بە تەکەتول و گروپی خۆی بزانێ یا چەند کەسێک ؟!
بۆ منیش و هاورێکانیشم لە فراکسێۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دورە لە فکر و بنەما بنچینەییەکانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەکە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی کاتێک هەڵسورا و یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان کێشەیەکی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێکخەری گشتی ، ئەی ئەگەر رێکخەر خۆی کێشەبێت بیبات بۆ کوێ؟!
دەمەوێ بۆ دەنگدەرانم و گۆڕانخوازان جەخت لەوە بکەمەوە سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، گرنگی و بایه‌خی تا ئه‌و جێگه‌یه هه‌یه، بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بكات، به‌رگری له‌و بنه‌مایانه بكات كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌سه‌ر دروست بوه، په‌رله‌مانتارانی ئازاد و یٔازایانه بتوانن كاری په‌رله‌مانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵسوڕاوان و ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به شانازییه‌وه په‌نجه بۆ نوێنه‌ره‌كانیان درێژ بكه‌ن، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەکی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیکردنی دڵی ھێزێکی دڵی پارت، هیچ نرخێکی نیە و ناشبێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی